سەربەست ¹ /serbest: ن: ئازاد.
سەربەستە/serbest: ن: نهێنی، پۆشراوی نەزانراو.
سەربەست کردن/serbest kirdin: کتپ:
1 – تەرخان کردن
2 – نرخێ لەسەر ماڵی فرۆشیار دانان کە بۆی نەفرۆشێ.{ هەژار، ل، 434}.
سەربەستی/serbestî: نچ: ئازادی، سەربەسی.[ ئینگـ: Freedom، Liberty].
{
لەناو باخی ژیان هەردەم گوڵێکی سوورە سەربەستی
لەناو گشت کۆمەلی عالەم بڵێسەی نوورە سەربەستی
لە ئاســــمان سەعادەتدا، لەشەوق و ڕەنگ پرشنگ
گەلاوێژی پڕ ئاوازی شەوێ دەیجرورە سەربەستی
}{ دڵزار}.
بازدانی سهربهست/bazdanî serbest: نتـ:[ وەرزش] کهوتنی ئازاد.[ ئینگـ: Free fall].
.
.
__________________
سەربەست ² /Serbest: ن:[ ناڤ] لەزمانی کوردییدا ناوە بۆ جێندەر یان ڕەگەزی نێریینە.
.
.
__________________
سەربەست ³ /serbest: ن:[ سەر+ بەست( بەستن)]
1 – خۆبوونی.
2 – ئهتک، بێحورمهتی پێنهکرهنی.[ ئینگـ: Integrity].
.
.
.
.