ئاس ¹/as: ن:
1 . [ زیند][ ئاژ] زاڵ، قاقووم : گیاندارێکه له‌خێزانی ده‌ڵه‌ک، پێسته‌که‌ی لە هاویندا قاوه‌یی و له زمستاندا سپییه، و سهرکاکی به‌ڵه‌ک ده‌بێت. ڕاوده‌کرێت و به‌خێوده‌کرێت له‌به‌ر که‌وڵه‌که‌ی به‌نرخه بۆ بازرگانی فه‌روو به‌کاردێت.[ لا: Ictis erminea].
2 . دووسنگی ته‌ختی گرد به‌رهه‌م له‌سه‌ریه‌ک دانراون ده‌سووڕێنه‌وه به‌هۆی ئاوه‌وه دانه‌وێڵه‌ی پێدههاڕێت، ئاشی ئاوی پێده‌گوترێت.
3 . [ ڕوو] مۆرد، مۆرتک: دارێکه له دارهه‌نار ده‌چێت به‌رکی شین و خۆشبووه چێژی تاڵه، گوڵێکی سپی و پۆنداره، به‌ره‌که‌ی به‌شینی ڕه‌نگی ڕه‌شی لێدهدههێندرێت.
تێبینی |
( ئاس – ئاه – ئاش ) گۆرانکاری له نێوان زمانی کوردی و فارسی‌دا له‌سه‌ر ووشه‌کان هه‌یه :- |
: ئاسن – ئاهن
: ئاسوو – ئاهوو
: ماسی – ماهی
: ئاسوورا – ئاهوورا.
ئه‌م گۆرانکارییانه ده‌گه‌رێته‌وه پتر بۆ سه‌رده‌مه‌کانی پێش ماد و سه‌رده‌مه‌کانی ئاسوورێ( ئاشووری)هۆکانی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ گۆرانکاری نێو زمانه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه}.
.
.
_________
ئاس²/as: ن:[ رۆژک، کهـ] بێزار، وه‌ڕس.
:: فره ئاسم له‌ی کاره.
ئاسبوون/asbûn: کتن:[ رۆژک، کهـ] وهرهزبوون.
:: له‌گیانی خۆهیان ئاس بوونه.
ئاسکردن/askirdin: كتپ:[ رۆژک، کهـ] بێزارکردن.
:: ئاسمان له گیان کردن( که‌رده‌ن).
.
.
__________
ئاس ³ /as: ئان:{{ته‌ر، تر}{ته‌رین، ترین}}
1 . کهنهفهت و ماندوو: به‌ئه‌م واتایی به‌ته‌نها ناگوترێت و له‌گه‌ڵ په‌ڵاس دا تێت
:: بهسوێندانهوهی ئاس و په‌ڵاس ده‌بێته‌وه.
2 . رووت و ره‌جاڵ.
:: کابرا ئاس و په‌ڵاس هیچ شک نابات.
.
.
____________
ئاس 4 /As: ن:[ فه‌ر][ وه‌ر][ له لاتینییه‌وه هاتووه] یه‌کێکه له 52 په‌ڕی قومار که تاکه خالێکی له‌سه‌ره و هه‌ر دهستهپهڕێک چوار له وێنه‌ی تێدایه. ته‌ککه( باشک) بیللی( كباک).[ ئینگـ: As]
تێبینی |
ئه‌م ووشه‌یه ئاوییه‌که‌ی پاره و پێوانه و کێشانه‌ی کۆنی رۆمه‌کان بووه. که هاوتای فلس، شایییه. |
.
.
______________
ئاس 5 /as: ن:[ مۆسیقا]
1 . تونێکی مۆسیقییه که نیوتۆن نزم تره له تۆنی a له‌گه‌ل b.
2 . نۆیه‌مین تۆنه له سکاڵای کرۆماتیک.
.
.
.