بێ‌سیم/bêsîm: نتـ:[ فیز][ بێ+ سیم] بێتەل، بێتێل، تەڵەگراف، لاسلکی : دەزگایەکە کە شەپۆڵی دەنگ بەبێ پەیوەندی سیم لە شوێنێکی دیکەوە وەردەگرێت و دەینێرێت.[ ئینگـ : wireless].
تێبینی |
لە 12 کانوونی دووەمی سالی 1901 گۆلییلمو مارکۆنی : Guglielmo Marconi یەکەم بەخشی ڕادیۆیی لە ئۆقیانوسی ئەتڵەسییەوە ئەنجامدا، کە بەڕۆژێکی مێژووی دادەندرێت، لە پەیوەندی بێ‌سیم دا. |
{
نه‌سیم بێ‌سیم ده‌بینێ، شل ده‌بێ، به‌م کاره ڕاناگا
گوتی سه‌برت هه‌بێ دووباره دێمه دیتنت ، ئه‌مما
}{ هێمن}
:: تەکنلۆژیای بێ‌سیم.
:: ڕووتەرێکی بێ‌سیم.
:: درێلی بێ‌سیم، بە پاتری.
:: دەزگای بێ‌سیم.
.
.
.
.