بێعار/běäar: ئانتـ:[ بێ+ عار]
1 – بێشەرم، ڕووداماڵراو، هاروهاج : کەسێکە کە لە هیچ شتێک پەند وەرنەگرێت.
2 – بێکار، دەستبەتاڵ.
:: دەستیان بێارە.
3 – بێگوێ، جاقی( خۆ)، ڕام، ڕاهاتوو، کەوی، لاسار : بریتی لە منداڵێک کە زۆری لێدرابێت و بەلێدان ڕاهاتبێت.
بێعاربوون/běäar bûn: کتن:[ بێعار+ بوون]
1 – پێ عەیب نەبوونی کار و کردەوەیەک، بێشەرم بوون.
2 – بەدفەڕبوون، هاروهاج بوون.
بێعارکردن/běäar kirdin: کتن:[ بێعار+ کردن] بەدفەڕ بار هێنانی منداڵ یان کەسێکی دیکە.
بێعاری/běäarî: نچ:
1 – بێشەرمی، ڕووداماڵراوی.
2 – پەند وەرنەگرتن.
.
.
.
.