بێگوێ/bêgiwê: ئانتـ:[ بێ+ گوێ]

1 –  بێعار، جاقی( خۆ)، ڕام، ڕاهاتوو، سەرکێش، فەرماننەبەر، کەللـەڕەق، کەوی، گۆشنەگیر، لاسار : بریتی لە منداڵێک کە زۆری لێدرابێت و بەلێدان ڕاهاتبێت.

2 – بێگۆش، کەڕ.  

بێگوێبوون/bêgiwêbûn: کتن:[ بێگوێ+بوون] قسەدەگوێ نەگرتن و ئەنجام نەدانی ڕاسپاردە و کارێک.

بێگوێیی/bêgiwêyî : نچ:[ بێگووێ+ئیی]

1 – لاساری، کەللـەڕەقی. 

2 – کەڕی.

بێگوێیی کردن/bêgiwêyî kirdin : کتپ:[ بێگووێیی+ کردن] بەقسەی کەسێک نەکردن، گووێ لێ ئاخنین لە قسەی کەسێک.

.

.

.

.