مازوو/mazû: ن:[ ڕوو][ هیندی: majuphal][ فار: Māzu] تاڵ، تاڵەبەڕوو، تاڵەبەلوو، گال، مازگ، مازی( کباک): دارێکی خۆڕسکە بەشێوەیەكی سروشتی لەناوچەشاخاوییەكان دەڕوێت، جۆرە بەرێكی ووردی خڕی سەختی تفتی قژقژاویییە لەگزگل بچووكترە بەئەندزاەی گوێزێک دەگرێت، لهپشتی گهڵای مازوو دارپهیدا دهبێت. گەڵاكەشی بۆئالیكی ئاژەڵ سوودی لێوەردەگرێت. بەرهەمی مازوو دوو جۆر(سەوز و سپی)، كە سەوزەكەی لەبازاڕگرانترە. هەر دارێكی مازوو نزیكەی 20 كیلۆ مازووی دەگرێت لەساڵێکدا. بەری دار بەڕوو خڕوچوقڵ چوقڵە.[ ئینگـ: oak gall, dyer’s oak ،oak apple].[ ناوی زانستی: quercus infectoria ]{ گیوی، ل، 846}.
پۆلێنکردنی زانستی : Scientific classification | ||||||
kngdom | division | class | order | family | genus | species |
شانشینی | هۆبە | پۆل | پلە | خێزان | چەشن | جۆر |
plantae | angiosperms | rosids | fagales | fagaceae |
quercus |
quercus infectoria |
جیهانی ڕووەک | کاسە تۆودارەکان | گوڵەکان | نارەوەنەکان | پیاڵەیەکان | بەڕووەکان | مازوو |
مازوو بەرەڵا/mazû bereľa: نتـ:[ ڕوو][ مازوو+ بەرەڵا] کاتێکە لە دوایی بەهاردا کە مازووی تیابەرەڵا دەکرێت، بەم ڕەنگە هەموو کەس دەتوانێت بێترس و پرس بچێت بۆ مازوو چنین.
مازووچن/mazûçin: نفا:[ ڕوو][ مازوو+ چن] کەسێکە کە مازوو لەدار بکاتەوە.
مازووچنین/mazûçinîn: کتپ:[ مازوو+ چنین] بریتییە لە بەرەڵایی بۆ سەروبەر گیریی لەشتا.
مازوودار/mazûdar: ئانتـ:[ ڕوو] دارێکە مازوو بگرێت.
مازووکردن/mazûkidin: کتپ: مازی چنین.
نەخۆشی |
جۆریک مێشەزەرگەتەیە[ ناوی زانستیەکەی:Andricus sp] هەلدەستیت بەدانانی هێلکە(گەرا) لەسەرقەد و گەڵای ئەم دارە، دوای تروکانیان دەبنە کرمۆکە، لەم کاتەدا دارەکە راستەوخۆ کاردانەوەی بەرامبەر ئەم کرمە دەبێت و لە شوێنی کرمەکە زیادەیەک لەشیوەی مازی، یان گلوان، یان هەر شیوەیەکی تر دروستدەکات و کرمەکە دادەپۆشیت، ئەم میشە قۆناغی کرۆکەیی لەناو مازیەکەدا بەسەردەبات و دواتر لەریگەی کونیکی بچووکەوە لەمازیەکەدا دێتە دەرەوە. |
شیرەی ڕەقبووی دار بەڕوو( داری بەڕوو) کە جۆرە مۆریانەیەک دروستی دەکات. |
بەکارهێنانی کوردەواری |
وەک دەرمانی پزیشکی جاران بۆ زارئێشە و سووتان بەكاردەهێندرا، دەیان کوت ولەسەر برینی قوڵ بۆ وەستاندنی خوێن بەکاریان دەهێنا. |
دروست کردنی ڕەنگ هەم بۆ رەنگی فەرش بەكاردێت، چونكە رەنگی ناگۆڕێت و هەم بۆ بۆیەی قژی ئافرەتانیش سوودی لێدەبینرێت، چونكە رەنگەكەی جوانتر دەكات، |
بۆ چەسپ وخۆشکردن و تاڵکردنی مەشکە( بۆ پاککردنی پێستە و لابردنی موو، قژقژە) بەکاردێت. |
هێلامازیا/hêlamaziya: ن:[ ڕوو] هەڕەتی مازووان.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 1019}
.
.
.
.