سەرگر/sergir: ئانفا:[ سەر+ گر( گرتن)]
1 . کەسێک ئاژەڵی مێیینە بۆ جووت بوون لەگەڵ نێر دەگرێت.
2 . جاکەش، جاش بەسەرکێشراو، جاکێش، دەویت، سکش، قورمساغ، کوسکەش _ کوسکێش( بۆ جنێوە) : بریتییە لە گەواد، ماسکەش.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 441}
سەرگرتە/sergirte: نفا:[ سەر+ گرتە( گرتن)] خلیسکاو.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 441}
سەرگرتن/sergirtin: كتپ:[ سەر+ گرتن]
1 . پێکهاتنی کارێک
2 . [ ئەند] بان گرتن، داپۆشین یا سواغدانی بنمیچی خانوو و ژوور، گڵەبانکردنی سەربان، دارەڕا، سەرپۆشین : تەواوکردنی خانوو.[ ئینگـ : ceiling]
3 . گرتنی مێوینە بۆ گانی نێر.
4 . [ مجـ] بریتییە لە گەوادی.
5 . ڕووگرتن.
سەرگرتنەوە/sergirtinewe: كتپ:[ سەرگرتن+ ئەوە] پەیداکردنەوەی گوم بووگ و دزراو.
سەرگرتوو/sergirtû: ئانفا:[ سەر+ گرتوو( گرتن)]
سەرگرتی/sergirtî: ئانفا:[ سەر+ گرتی( گرتن)]
سەرنەگرتن/sernegirtin: كتپ:[ سەر+ نە+ گرتن]
بەسەرگرتن/besergirtin: كتن:[ بەسەر+ گرتن] پەیداكردن، تووشی گوومبوون.
.
.
.
.