پەپوولە/pepûle: ن:[ زیند] باپەرک، پەرپەرک، پەرپەروک، پەرپوولە، پەرڤۆنە _ پەروانە، پەریتانک، بەلاتیتک( کباک) ، بەلبەلاسینگ، پەلپەلیتک، پەلیتان، پرک، پڕز( کهـ)، منمنیک، نمنۆک : زیندەوەرێكی بچكۆلانەی ڕەنگاوڕەنگە، لەنێو شینایی یا لە گوڵ وگوڵزاردا دەژێت، گەڵێک جۆری هەیە.[ ئینگـ: butterfly].

  پۆلێنکردنی زانستی : Scientific classification  
 domain  Kingdom  Phylum  Class  Order  Family   genus  art
 فەرمانڕەوایی  هۆبە پۆل  پلە  خێزان  چەشن   جۆر 
 Eukaryota   Animalia  Arthropoda  Insecta   Lepidoptera butterfly
 جیهانی زیندەوەر   زیندە جومگە   مێروو  باڵپەپوولەکەییەکان پەپوولە

پەپوولەی کرمی ئاورێشمی/pepûley krmî awrêşmî: نتـ:[ زیند] پەپوولەی کرمی ئارمووشی.

پەریتانک/perîtank: ن:[ زیند][ کباک] پەپوولە، پەروانە.

باڵپەپوولەکەییەکان/baľpepûlekeyiyekan: ن:[ زیند] کۆمەڵە مێروویەکە وەک پەپوولە و کرمی ئاورێشم.[ لا:  Lepidoptera]{ کەمالنامە، ل، 273}. 

.

.

_______________

پەپوولە²/pepûle: ن:[ نخ] نەخۆشییەکە، لە نێو بزن و مەڕ دا بلاودەبێتەوە{ مەردۆخ. ب1، ل267}.

پەپوولە هەڵهێنان/pepûle heľhênan: نتـ:[ نخ] جۆرێک نەخۆشییە تووشی ئاژەڵ دەبێت کە لە تەنووڕ یا لەگەرمای زۆردا.

پەپوولەی جگەرە/pepûley cigere: نتـ:[ نخ] کرمی جگەرە : جۆرە کرمێکە لەگەڵای درەخت دەچێت، لە جگەری مەڕ و مالات دەژێت و تووشی نەخۆشی دەکات.  

.

.

_______________

پەپوولە³/pepûle: ئان:[ مجـ] مرۆڤی پاک و بێ ئازار.  

پەپوولەی بەهەشتی/pepûle: نتـ:[ مجـ] مرۆڤی پاک و بێ ئازار.  

.

.

___________________

پەپوولەپایزە/pepûlepayze: نتـ:[ ڕوو] پشیلۆک، پشیلە پایزە، باویلکە، شەلەمین کەرە، باویلێ، پشیلۆکە، گەورەلگە: بەری گیاکەی تۆکێکی سپی وسووکە هەیە، گرژنە پایزان با بلاوی دەکاتەوە،  منداڵ بۆگەمەو یاری بەدوڕی دەکەون و دەیگرن. 

.

.

.

.