تیشک/tîşk: ن:[ فیز][ هـ][ تی( تین)+ شک][ پهـ : تێغ، تێخ. فار : تیخ] پەرتاڤ( کباک)، پەرتەو، تیرەژ( کباک)، تیژگ، تیژک، تیج، تیژە، تیزی(زا)، تویشک، ڕۆشنی، ڕۆناهی، ڕووناکی، ڕووناهی، لییسک( زەن)][ ئینگـ : Ray]

1 – شۆق و ڕووناکی هەتاو، تیرێژ، تیرۆژ.

2 – پرشەنگ _ پڕشنگ، بریقە و ترووسکەی شتێک کە شۆقی هەبێت.

تیشکاندن/tîşkandin: کتپ:[ فیز] پرۆسێسێکە، کە ماددەیەک بەر تێشکرانەوە دەکەوێت، تووشبوونەکەش کە لە گەڵی سەرچاوەی سروشتی وە دەتوانێت سەربگرێت، زۆربەی تێشکاندن بە کردەی ئایۆنیزەکردن ڕوودەدات [ ئینگـ : irradiation]

تیشکاوەری/tîşkawerî: نچ:[ فیز] تیروژک.  

تیشکەڕووناکی/tîşkeřûnakî: نتـ:[ فیز] ئەم تێشکە پەیوندە بە دوو تێشکی سەروی وەنەوشەی و ئاکتینیسم.[ ئینگـ :  [ actinic rays] یان [ ئینگـ : Light beam

تیشک بڵاوبوونەوە/tîşk biľawbûnewe: کتن:[ فیز] پرۆسێس(بەرەڤاژوو)ێکی گشتی فیزیاییە، کە لە شێوەی دەنگ، ڕەنگ و بزواندنی گەردیلە، بەناچاری لە هێلی خۆی لادەدات ڕوو لە ئاستێکی دیکە دەکات.[ ئینگـ : scattering].

تیشک خستنەسەر/tîşk xistineser: کتپ:[ ئد] مەسەلە یا قسەیەک بەو‌ردیی روون کردنەوە و لە سەردوان، ڕۆشنایی خستنەسەر مەسەلەیەک.

تیشکدانەوە/tîşkdanewe: کتن:[ فیز][ تیشک+ دانەوە] پرشنگ دانەوە: شەپۆلێک یان تیشکێک ووزەی تێدابێت، ئەو ووزەیەی کە لە ماددەوە دێتە دەرەوەبەشێوەی هێلی ڕاست بە بۆشاییدا دەڕوات.

تیشک شیبوونەوە/tîşkî şîbûnewe: کتن:[ فیز] ئەو پرۆسەیەیە کە چۆن ناووکەئەتۆمییەکان ناجێگیرن و هێزی ئەتۆمی ووندەکات لەکاتی هەناردنەدەرەوەی گەردیلەی ئەیۆنیکراو.[ ئینگـ: radioactive decay ].

تیشک لەچاودان/tîşk le çawdan: کتن: بەشەوارەخستن.

          جۆرەکانی تیشک         

تیشكی ئەلفا/tîşkî alifa: ن:[ فیز]

تیشكی ئێكس/tîşkî êkis: كتن:[ فیز] تیشكی سینی، جۆرێكە لە شێوەی تێشكی ئێلێكتۆماگنێتێكی، دەگەل درێژە شەپۆلـی 5 pm تا 10 nm ( هاوسەنگی بە فرێكڤێنسی 30 PHz تا 60 EHz). تیشكی ئێكس بەشێوەیەكی سەرەكی لە بواری لێكۆلێنەوەی پزیشكی و لێكۆلێنەوەی مژاكەكان بەكاردێت، لە لایەن زانای ئەڵمانی Wilhelm Conrad Röntgen لە 8. نۆڤێمبەر. 1895 داهێنراو لە ساڵی 1901 خەڵاتی نۆبلی وەرگرت.[ x – rays ].

تیشكی بێتا/tîşkî bêta: ن:[ فیز]

تیشكی بیندراو/tîşkî bîndiraw: نتـ:[ فیز] بریتین لە حەوت ڕەنگ كە ئەوانیش : مۆر، شین، توركێز، سەوز، زەرد، پرتەقالی، سوور، كە دەكەونە نێوان تیشكی نەبیندراوەكان.[ ئینگـ:visible rays ]

تیشكی تاو/tîşkî taw: ن:[ فیز] خورشید، تیشکی هەتاو.

تیشکی خوار سووردانەوە/tîşkî xwar sûrdanewe: کتن:[ فیز] شەپۆڵێکی ئەلێکترۆموگناتیسی یە، درێژترە لە و توانایی بینینی کە چاو دەیبێنێت، پێوانەکەی کە خەملێندراوە بۆ گۆشەی ڕووشنای سووری چاو 0،74 (m)، پەرەپێدراوی کۆنڤێنتسیۆنالەکەی تا 300 µm. درێژی شەپۆلەکانی دەبزوێن لە نێوان 1 بۆ 400THz. لەنەخۆشخانەکان ، ئەو تێشکە هێزێکی گەرمی لێوەردەگیرێت، وەبەکاردەهێندرێت بۆ کپ کردنەوەی ئازار.[ ئینگـ : infra- redrays]

تیشكی ڕۆنتگەن/tîşkî řontigen: ن:[ فیز]

تیشكی ڕووناکی/tîŝkî řûnakî: ن:[ فیز][ ئینگـ : Light beam].

تیشكی ژوور دەنگ/tîşkî jûr deng: ن:[ فیز]

تیشكی ژوور و بنەوشەیی/tîşkî jûr û binewşeyî: ن:[ فیز]

تیشكی ژێرسوور/tîşkî jer sûr: ن:[ فیز][ ئینگـ: Infrared Rays ]

تیشکی سەرووی وەنەوشەیی/tîşkî serûy weneweşwyî: نتـ:[ فیز] تێشکێکی ئێلێکترۆموگناتیسی یە، شەپۆڵ هاویشتنەکەی کورت ترە لە تینی چاو، بەلام درێژترە لە تیشکی –X. لە نێوانی 10nm بۆ nm 400 دەبزوێت، بەلام بە هێزی 3 eV تاوەکو 124 eV. ئەم ناوەی لێنراوە لەبەر پێکهاتەکەی کە ئێلێکترۆموگناتیسی یە، وە فرێکوێنسەکنی بڵندترە لە کە مرۆڤ دەستنیشانی بکات کە وەنەوشەیی یە[ ئینگـ : Ultraviolet rays ].

تیشكی سنگ/tîşkî sing: ن:[ فیز] 

تیشكی گاما/tîşkî gama: ن:[ فیز]

تیشکی گەردوونی/tîşkî gerdûnî: کتن:[ فیز] [ ئینگـ : Cosmic ray]

تیشكی نەبیندراو/tîşkî nebîndiraw: كتن:[ فیز] بەو تیشكانە دەگوترێت كە بریتین لە( Cosmic ray، Gama ray ، X ray، Ultraviolet ray، تیشكی بیندراو،Infrared ray، Microwave، longwave، Electricalwave) كە لەنێوان چواری پێش و چواری پڕش تیشكی بیندراوهەن.[ ئینگـ:Invisible rays ].

تیشكی نەرم/tîşkî nerm: نتـ:[ فیز] نەرمەتیشك. 

تیشكی یەكڕەنگی/tîşkî yekřeng: ن:[ فیز]

تیشكی یەكسەر/tîşkî yekiser: ن:[ فیز]

 زاراوەی تیشک لە واتای جیاواز دا 

پشکنین بە تیشکی ئێکس/pişkinîn be tîşkî êks: نتـ:[ فیز][ ئینگـ: X – ray examination]

توخمە تیشکاوەرەکان/twixme tîşkawerekan: نتـ:[ فیز] بەو توخمانە دەگوترێت کە(isotope)ی ئاسایی یان نیە، یان توخمێکی دەستکردن.[ ئینگـ: radioactive element].

شیکردنەوە بە تیشکی ئێکس/şîkirdinewe be tîşkî êks: کتپ:[ فیز] جۆرە شیکردنەوەیەکە بۆ دیارکردنی ڕێژەی توخمی پێکهاتەی کانزاکان ئەنجام دەدرێت بە هۆی ئامێری تایبەتییەوە.[ ئینگـ: X – ray analysis]

وێنەگرتن بەتیشکی ئێکس/pişkinîn betîşkî êks: نتـ:[ فیز] شێوەیەکی وێنەگرتنە کە ئەنجام دەدرێت بۆ دیاریکردنی ئەو کەم و کورییانەی لەناو داڕێژەیەک یان شوێنی لکاندن، بەبەکارهێنانی تیشکی شەپۆلی کورت وەکو تیشکی ئێکس. کەم و کورییەکان لە شێوەی خاڵی ڕەش لەسەر فیلم یان توێژاڵی وێنە نیشان دەدرێت.[ ئینگـ: X – ray radiography]

.

.

.

.