بزووت/ bizût: ن:[ هیندی باستان : سۆچەت: sočat ][ ڕەنگە لە( بسووت – سووتان )ـەوە هاتووبێت، دەنگی (س) بووە بە( ز) یان بە پێچانەوە]
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
سۆئۆک | kaos |
1 – چڵوسک، چڵێسک، سکڵ، پلۆخ، ختێرە: برە دارێکی نیوە سووتاون لە نێو تەندوور و هێندێکیان سووتابێت و گری دامرکابێتەوە و هێندێکی تریان هێشتا ئاگری مابێت و بسووتێت و دووکەلی لێ هەڵبستێت.
بزووتک/bizûtik: نتـ:[ بزووت+ ک] بزووتێکی بچکۆلانە.
بزووتن/bizûtin: کتن:[ پەهلەوی : ڤەزییتەن]
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
ڤەز | zaW |
1 – بزاڤتن _ بزاوتن، بزەفتن : چوونی کەسێک لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر.
:: ئەم هەموو تەق و تۆقەبوو لە جێگای خوێ نەبزووت.
2 – گۆرانی جێگای شتێک
:: ئەو رادیۆیە لە جێگا ی خۆی بزووتوە کێ دەستی لێداوە.
3 – دەست پێکردن
:: گەرما بزووت .
بزووتاندن/bizûtandin: کتپ: بزاڤاندن، جوولاندن.
بزووک/bizûk: ئانفا:[ بزوو( بزووتن)+ ئووک][ رۆژک، سنـ]
1 – بزۆر : گیانداری بزێو.
2 – زیرەک و پڕجووڵە: مرۆڤی کارلەدەست هاتوو.
کەمی بزووتن/kemî bizûtin: نتـ:[ کەمی+ بزووتن] سستێ.[ لا : hypodynamia].
.
.
.
.