گەدا/geda: ن: بێچارە، دەرۆزەگەر، سواڵکەر، هەژار : ئەو کەسەی کە ( پارە، خواردن، جلوبەرگ) لەبەر دەستکورتی داوابکات. ئەم وشەیە کوردییە و هەر لە کۆنەوە چۆتە زمانی فارسییەوە بۆ نموونە پتر لە سەدە و نیو شێخی سەعدی لە گوڵستاندا بەکاری هێناوە.
{
گەدایی کۆیی جانانە بەشاهی عالەمێ نادەم
گەدایی خۆشترە بۆ من لە شاهی گەر موخەیەریم
}{ سالم، شاعیران، ل، ٧٧٤}
گەداپەروەر/geda: ئانتـ: ئەوەی کە یارمەتی هەژاران و دەست کورتان دەدات و بەرامبەریان دڵ نەرمە.
{
بە ئەحواڵی ملووکانی گەداپەروەر دڵم سووتا
لە بابانا ئەمێستە موستەحەققی خێر و ئیحسانن
}{ سالم}
گەداڕەنگ/geda: نتـ:[ گەدا+ ڕەنگ] سواڵکەر، بەڕوواڵەت سواڵکەر.
{
ئەگەرچی زاهیرەن مسکین و دەرویش و گەدا ڕەنگم
لە غەزنەی خاترا مەحموودی گێسوویی ئەیازێکم
}{ سالم}
گەدایی/geda: نچ: بێچارەیی، دەرۆزەکەری، سواڵکەری، هەژاری.
.
.
.
.
.