تایە¹/taye: ن:
1 – [ کشت] شاراو، گیشە، تا : چەند مەلۆیەکی لەسەریەک دانۆابێت بۆ ئەوەی بکرێن بە خەرمان.
2 – بەو باوەشە دەغلانەش دەڵێن کە دووایە خڕدەکرێتەوە بۆ سەر خەرمان.
3 – [ ڕوو] گزرە گیایە کە کەڵەکە کرا بێت بۆ زستانی ئاژەڵان.
لەتایەدان/le tayedan: کتپ:[ لە+ تایە+ دان] دروونی گیا و گیشە لێ سازکردن.
تایەنێر/tayeněr: نتـ:[ ڕۆژ] گیشەکەر، تایەدانەر.
تایەی دار/tayey dar: نتـ: لییژنە، گزرە، گیشەدار.
.
.
____________________
تایە²/taye: ن: پێچکە، تەگەرە، چەرخ : لاستیکی پێچکەی ئۆتۆمۆبیل.[ ئینگـ : tiyre]
.
.
.
.