بڕە ¹ /biře: ن:[ زیند][ ڕۆژک، مکـ ] یەکانە، بەرازی نێڕەیە. دوودانە تیژو درێژەکانی بەرازییە، شفرە، مەرموول، کەبەژێر قەپۆزی خوارەوە یە بۆلای لچی ژوورووی بەرز بوونەوە و زۆرتیژن. قرتاندنی گوڵەپێغەمبەر بۆکوتانی. کەلەمێرد.
بڕەک/biřek: ن:[ رۆژک، مکـ][ بڕە+ ک][ زیند] بەڵخە، خووگ، گۆلەبەراز، بێچووە بەرازی نێرینە، کوودەڵەی بەرازی یەکساڵانە >< مالۆس.
.
.
______________________
بڕە ² /biře: ن:[ بڕین]
1 – چنینی گەنمەشامی.
2 – [ ل] ناوگرە( سنـ)، ناوگەرە : بەیاری نێوان دوو کێلگە، ناوگرە (سنە): بەرزای نێوان دوو هێلی جووت کە لە ئەنجامی کێلانی زەوی بە گاسن پەیدا دەبێت.
3 – گۆترە، بێ ژمارە و پێوانە.
4 – خڕکەی هەڕە و بڕبەند.
5 – بریتی یە لە فرەزندەی مێوینە.
بڕەبڕ/biřebiř: ئان:[ ڕۆژ] هەراو هوریا، قاژوقیژە، گڕەگڕ، گوڕەگوڕ، قیڕەقیڕکردن بەسەرخەڵکدا.
بڕەر/biřeř: ن:[ هـ][ توێ][ بڕ+ ئەڕ]
:: ددانی بڕەڕ.
بڕەک/biřek: ن:
1 – [ کباک] هەڕە ( مشار).
2 – مقەست : دوواردە مەگریجەنی، تۆڕتۆ.
3 – تەور : ئاسنێکی داری پێ دەبڕنەوە.
4 – پۆپیتە، تاج، تاجە، پۆپە.
بڕەککرن/biřekkirin: کتپ:[ کباک] هەڕەکردن. بەمشاربڕینەوە.
بڕبڕەک/biřbiřek: ن:[ کباک][ بڕ+ بڕەک] برینگی خوری بڕینەوە. مشار.
بڕەکخانە/biřekxane: نتـ:[ کباک][ بڕەک+ خانە] مشارخانە.
.
.
_____________________
بڕە ³ /biře: ئان: کەڵەمێرد : بریتییە لە پیاوی زۆر بە کار و هەڵکەوتە.
.
.
.
.