بزد/bizd: ئان:[ کباک][ پەهلەوی : پەزدێنییتەن] ترس، ترسان، سام.
بزدان/bizdan: کتن:[ کباک][ بزد+ ئان] پرینگان، تۆقین، داچڵەکان، داچڵەکین، دڵداخورپان، زارەترەکبوون، زراوچوون، زەندەق چوون، هەژڤان، هەڵسڵەمینەوە.
بزداندن/bizdandin: کتپ: ترساندن، بزواندن، خۆلێکردن، شپرزەکردن، هەژڤاندن.
بزدەک/bizdek: ئانتـ:[ کباک][ بزد+ ـەک] ترسنۆک.
بزدنۆک/bizdnok: ئان:[ بزد+ نۆک] ترسێنەر، بزدۆک.
بزدۆنەک/bizdonek: نتـ:[ بزد+ ئۆنەک] ترسۆنەک، ترسنۆک، ترسەنۆک، بەزدۆنەک، قزە.
بزدهان/bizdhan: کتن:[ بزد+هان] ترسان.
بزدیای/bizdyay: ئانتـ:[ بزد+یای] ترسیاو، ترساو.
بزدین/bizdîn: کتپ:[ بزد+ ین] هاتن بزدان، بەزدیین.
بزدینۆک/bizdînok: نتـ: [ بزد+ ینۆک] بڤە، خەتەر.
.
.
_________________
بزدان/bizdan: کتن:[ کباک][ بزد+ ئان] پچڕان، پسان، قەتیان.
بزديان/bizdiyan: کتن:[ کباک، شنگار][ بزد+ یان] بزدان، پچیان، قەتیان.{ فەرهەنگا ئێزیدخانێ}
.
.
.
.