دۆز ¹ /doz: ن:[ هـ] دوورەوە : ئەو كەسەیە‌ كەوش و چشتی تر دەدورێتەوە.

:: پینەدۆز.

.

.

____________________

دۆز ² /doz: ن:[ كباك]

1 – هۆ، مایە، بۆنە، مەرام : مەبەست لە ژیاندا. 

2 – داخوازی، ئامانج، داوا، خواستن. 

3 – تۆڵە، حەیف.

دۆزكرن/dozkirin: كتپ:[ باد] داواكردن.{ خال، ل، 127}

دۆزگەر/dozger: ن:[ كباك]

.

.

_____________

دۆز ³ /doz: ن:[ كباك] خۆ بەزیرەک و خۆش خوونواندن.

دۆزدار/dozdar: ئانتـ:[ كباك] خۆبەزیرەك و خۆش خوونووێن.

.

.

________________

دۆز  4 /doz: ن:[ پز] دۆس : دەستەواژەی پزیشكییە واتا ڕادەی خۆراكی هەر ژەمێكی دەرمان.{ ناهید، ل، 438}.

.

.

______________

دۆز 5 /doz: ڕەگ:[ دۆزین] پشكن، پشكنەر، دیتەر.

:: خۆت بدۆزە.

:: سەرم بدۆزە.

دۆزراو/doziraw: نفا:[ دۆزین] پشكناوە، پشكێنراو.

دۆزراوە/dozirawe: نفا:[ دۆزین] گومی پەیژاكراو، چشتێكە دۆزرابێتەوە، دیترابێتەوە.

دۆزرایەوە/dozirayewe: نفا:[ دۆزین]           .

دۆزەر/doz: نفا:[ دۆزین] دیتەر، دیارخەر، ناسەرەوە.[ ئینگـ : detector ].

دۆزەر/doz: ن ، ئان:[ دۆزین] سەحکەر.[ ئینگـ : detective ].

دۆزەرەوە/dozerewe: نفا:[ دۆزینەوە]

1 – داهێنەر. 

2 – پشكێن، وەك داودۆز.

دۆزەرەوەی/dozerewey: ئانفا:[ دۆزەرەوە+ ی] سەحکرنبار.[ ئینگـ : detectible] 

دۆزین/dozîn: كتن:

1 – بژاركردن، خوراندن، پشكووناندن _ پشكوونینەوە، لێكۆڵینەوە. 

2 – مەبەست لە نۆڕینی بەرگی دژوێنە بۆ مۆریانە و ئیتر.

دۆزینەوە/dozînewe: كتن:[ دۆزین+ ئەوە]

1 – ئاشكراكردنەوە، بەسەرگرتنەوە، پەیداكردنەوە، دیاركردنەوە، دەستكەوتنەوەی چشتی گومبوو، دیتنەوە بۆ ووڵاخ و ئیتر، سەح کرن( باد).[ ئینگـ : Find]

2 – کەشفکردن، گردان، بەسەرهەڵبوون، بیناندنەوە، ڤەدیتن، داهێنانی و پەی بردن بەچشتێك كە لەوە پێش نەزاندرابێت، ناسینەوە.{ خال، ل، 127}..[ ئینگـ : detection]  

دۆزینەوەیی/dozîneweyî: نچ:[ دۆزینەوە+ یی] سەح کرنباری( باد).[ ئینگـ : detectibility] 

دەی دۆزێتەوە/dey dozêtewe: كتن:[ دۆزینەوە] دەناسێتەوە، سەح دکت( باد)، شووێن پێ هەڵدەگرێت.[ ئینگـ : detect] 

.  

چالاکاندن دۆز/čalakandin doz: نتـ:[ کیمیـ][ فیز][ چالاکاندن+ دۆز] دیتەری چالاکاندن.[ ئینگـ : activation detector ].

.

.

.

.