ئاسمان/asman: ن:[ فەل][ پەهلەوی: asman، سانسکریت: ئه‌سمه‌نه‌]

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. 467
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە ئینگلیزی
  ئەسەما  amasa
ئەسەمان namasa  

1 – ئازمان _ ئازمێن _ ئازمین  _ ئەزمان، ئەزموو _ ئەزمین، ئاستموو _ ئاسموو _ ئاسمێن _ ئاسمین _ ئاسمییه‌( زا)، ئه‌سمان، عه‌سمان : ئه‌و بۆشیایییه‌ پان و به‌رین و بێبن و بناوانه‌ی که ‌له ‌ژوور سه‌رانه‌ و مانگ و ئه‌ستێره‌کانی تری تێدا ده‌خوێته‌وه‌ یا ڕاوه‌ستاونن، به ‌ڕه‌نگێکی ئاوی یان شینێکی ئاسمانی یه‌.

:: بچیته‌ په‌ڕپه‌ڕه‌ که‌ی ئاسمان هه‌ر ده‌تهێنمه‌ خوارێ.

{

وه‌کو شێفه ‌له‌ته ‌چۆن نه‌بم له‌ت له‌ت 

ئاسمان به‌رز و ده‌سا زه‌وی سه‌خت

}{ سه‌لام}.

2 – چەرخ، حاسمان، حەوا، عاسمان، عەزمان، فەلەک، کەڤەندەکۆ، گەردوون، مینوو، هەوا.

:: ئاسمان به‌رزو زه‌وی سه‌خت.{ پپ} ده‌ردی بێده‌رمان، ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ ی بێچاره‌سه‌ر.

( یه‌کێک ده‌یڵێت که‌ له‌ ته‌نگانه‌دا بێت، ده‌ستی به‌کۆمه‌کی که‌س نه‌گات).

:: ئاسمان سه‌رخه‌ریته‌ و زه‌وی ژێرخه‌ریته.{ پپ} واتا : ئاسمان هه‌ڵی لووشی و گووم بوو، ڕه‌‌ش داهات.

:: ئاسمان ستوونی ده‌وێت {پپ} بۆ سه‌رسووڕمانی ده‌گوترێت که‌ کارێک زۆر سته‌م وسه‌خت بێت.

3-  ئاسکەلە : ناوی بیستوحه‌وته‌مین رۆژی هه‌ر مانگێکی ساڵی خورشیدییه‌.

4- جێگایی پیاوچاکان

:: عیسا چوو بۆ ئاسمان، فریشته‌ له ‌ئاسمان هێنایەخوار.

  تێبینی 
  زۆرکه‌س‌ به‌ هه‌ڵه‌ وشه‌ی ئاسمان ده‌گه‌رێنێته‌وه‌ بۆ زمانی عه‌ره‌بی، به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌کەی ڕاستە، زمانی عه‌ره‌بی له‌ زمانی ئا‌ڤێستاییەوە وه‌ریگرتووه‌. 

ئاسمانناسی/asmannasî: نتـ:[ فەل][ ئاسمان+ ناس( ناسین)+ ی] فەلەکناسی، هەسارەناسی.

ئاسمانه‌وانی/asmanewanî: نتـ:[ فەل] ئاسم.

ئاسمانده‌ره‌/asmandere: نتـ:[ فەل] کاهکشان، کهکشان( مجره‌).

ئاسمانگه‌ڕ/asmangeř: نتـ:[ فەل][ ئاسمان+ گه‌ڕ( گه‌ڕان)] ئاسمانه‌وان، که‌شتیه‌وانی بۆشایی ئاسمان، فەلەکناس.      

ئاسمانگه‌ڕی/asmangeřî: نچ:[ فەل] ئاسمانه‌وانی.

ئاسموو/asmû: ن:[ ل] ئازمان، ئازمێن، ئازمین ئاسمان، ئاسمێن.

ئاسموو غرمه‌/asmû irme: ن:[ که‌ش][ ل] گرمه‌ی ئاسمان یان گرمه‌ی هه‌ور.

ئاسمێن/asmên: ن:[ کباک، زا] ئاسموو، ئاسمان، ئازمان، ئازمێن، ئازمین.

ته‌نی ئاسمانی/tenî asmanî: نتـ:[ فەل][ ئینگـ: Celistial body].

جه‌مسه‌ری ئاسمانی /cemserî asmanî: نتـ:[ فەل][ ئینگـ: Celestial pole].

ڕوومه‌تی ئاسمانی/řûmetî asmanî: نتـ:[ فەل] بورج : وێنه‌ی ئاسمانی. [ ئینگـ: Constellation].

گۆی ئاسمانی /goy asmanî: نتـ:[ فەل] گرۆڤه‌ر تۆپ.[ ئینگـ: Celestial sphere].

ئاسمان و رێسمان/asiman û rêsman: ئانتـ:

1- ناڕێک، ناله‌بار.

2- گوفته‌ یان کار یان شتێ که‌ سه‌روبه‌ری به‌یه‌که‌ وه‌ نه‌نووسێت.

3- باری دوو شتی جیاواز له‌یه‌کتر.

::  ئه‌م فه‌رمایشتانه‌ی ئێوه‌ به‌ ئاسمان و ڕێسمان ده‌چێت.

{

به‌ حاته‌م گه‌ر بکه‌ی ته‌شبیهی ئه‌م ئاغایه‌، بێ عه‌قلی 

که ‌فه‌رقی ئه‌م لەگه‌ڵ ئه‌و، ئاسمان و ڕێسمان بوو

}{ره‌زا}.

.

.

.

.