ڕێگە/řêge: نتـ:[ ڕێ+ گە]

1 – راگە، ڕێگا، را، ڕێک.

2 – بریتییە لە دۆز، ڕەوشت، شێوە، یاسا، ئایین.

3 – دێغ و گێڕێكە لە چیغ دروستدەكرێت لە چەشنی ڕێگا.

ڕێگەباریكە/řêge barîke: نتـ:[ ڕێگە+ باریكە] باریكەڕێ.

ڕێگەبەرنیان/řêge berniyan: كتن:[ ئەردە][ ڕێگە+ بەرنیان] ڕێگانانەپێش، ڕێنیشاندان، ڕێگاخستنەپێش رابەری.

ڕێگەچارە/řêge çare: نتـ: هەوڵ، کردەوە، ئامادەکاری، پێکهێنی.[ ئینگـ : Arrangment ].

ڕێگەخستن/řêge xistin: كتپ:[ ڕێگە+ خستن] خستنەڕێ، بەرێكردن، ڕەوانەكردن.

ڕێگەڕۆیین/řoyîn řêge: كتپ:[ ڕێگە+ ڕۆیین] ڕۆیشتن، ڕێگەبڕین.

ڕێگەكەفتن/řêge keftin: كتپ:[ ڕێگە+ كەفتن] كەوتنەڕێ، وەڕێكەوتن.

ڕێگەگومكردن/řêge gumkirdin: كتن:[ ڕێگە+ گوم+ كردن] ڕێ بزركردن، گومراهی، سەرلێشێوان، حەپەسان.

ڕێگەگیر/řêge gîr: نفا:[ ئەردە][ ڕێگە+ گیر( گیران)] ڕێگر، جەردە، چەتە.

ڕێگەگیری/řêge gîrî: نچ:[ ئەردە][ ڕێگەگیر+ ی] ڕێگری، جەردەیی، چەتەیی.

ڕێگەنما/řêge nima: نتـ:[ ڕێگە+ نما] ڕێگەنووێن، ڕێنما، رانامە.

ڕێگەنووێن/řêge nuwên: كتن:[ ڕێگە+ نووێن] رابەر، ڕێبەر، ڕێ نیشاندەر.

ڕێگەنیشاندان/řêge nîşandan: كتپ:[ ڕێگە+ نیشاندان] ڕێنوواندن.

ڕێگەنیشاندەر/řêge nîşander: نفا:[ ڕێگە+ نیشاندەر] ڕێگەنووێن.

ڕێگە و بان/řêge û ban: نتـ:[ ڕێگە+ و+ بان] ڕێگاوبان.

ڕێگەی ئاودان بە پرژاندن/řêgey awdan be pirjandin: نتـ: ڕێگایەكی تایبەتە بەئاودان، كە لە ڕێگایەدا ئاو دابەش دەكرێت بەسەر كێڵگەكاندا بەشێوەی بازنەیی.[ ئینگـ: Center pivot irrigation]{ زارەوەكانی ئاو، ل، 66}

ڕێگەی تەنگ/řêgey teng: نتـ:[ ڕێگەی+ تەنگ] تەنگەڕێ.

ڕێگەی ڕاست/řastřêgey : نتـ:[ ڕێگەی+ راست] راستەڕێگە.

ڕێگەی سەخت/řêgey sext: نتـ:[ ڕێگەی+ سەخت] سەختەڕێ، چەتەن، ڕێگای دژوار، ڕێگای بەردەڵان.

ڕێگەی كاكەشان/řêgey kakeşan: نتـ:[ ڕێگەی+ كاكەشان] كاكەشانەڕێ.

ڕێگەی كوتیاگ/řêgey kutiyag: نتـ:[ ڕێگەی+ كوتیاگ] ڕێگای خۆشكراو، ڕێگەی چاكراوە.

ڕێگەی كێف/řêgey kêf: نتـ:[ ڕێگەی+ كێف] ڕێگایەكە، كە بە نێوانی دوو كێواندا یا بەسەر كێویدا تێدەپەری، ڕچەی كێوان.

                                                                                             

بەهەمان ڕێگە/beheman řêge: نتـ:[ بە+ هەمان+ ڕێگە] بەهەمان شێوە.

تەڕەڕێگە/teřeřege: نتـ:[ کیمیـ][ تەڕ+ ئە+ ڕێگە] ڕێگەیەکە بۆ دروست کردنی چیمەنتۆی پۆرتلاندی، ماددە خاوەکانی تێدا لەگەڵ ئاو دەهاڕدرێت پێش سووتاندنیان.[ ئینگـ : wet process]  

.

.

.

.