خاڵی/xalî: ن: قاڵی، مافوور.

خاڵیچە/xalîče: نتـ:[ خاڵی+ چە] قاڵیچە : مافووری بچووک، فەرشی چکۆڵە.

.

.

_____________________

خاڵی/xaľî: ئان:[ ع : خال] ئاواق، بەتاڵ، بێناووک، پووت، پووچ، چۆڵ، زۆز، ڤالا( كباک) _ خواڵا، هەڵۆڵ، واڵا.

خاڵیکەر/xaľîker: نفا:[ خاڵی+ کەر( کردن)] بەتاڵکەر، خاڵی وەکەر.

خاڵی کردن/xaľî kirdin: کتپ: خاڵیی کردن، بەتاڵکردن، ڕەوارتن، چۆڵکردن.

خاڵی کردنەوە/xaľî kirdinewe: کتپ: بەتاڵکردنەوە.

.

خاڵی بێدەرەستی/xaľî běderestî: نتـ:[ ][ ئینگـ:Point of indifference].

خاڵی درەوشاوە/xaľî direwşawe: نتـ:[ ئینگـ:Flash point]{زەویناسی.ل. 33}.

خاڵی شلبوونەوەی قەتران/xaľî şilbûnewey qetiran: نتـ: پلەی گەرمی ماڵتە.[ ئینگـ : Tar softening point] { رەنج. ل. 560}.

خاڵی شلۆق/xaľî şiloq: نتـ: خاڵی ڕەقبوون: نزمترین پلەی گەرماییە کە تیایدا تێکەڵەیەکی شڵۆق شل دەبێتە وە.[ ئینگـ : Eutectic point]{ زەویناسی. ل. 29}.

خاڵی نەرمی نواندن/xaľî nermî niwandin: کتپ:[ ] دوا سنووری نەرمی.[ ئینگـ : Yield point]{ رەنج. ل .629}.

خاڵی نموونە/xaľî nimûne: نتـ:[ ][ ئینگـ : Sample point].

خاڵی وەرچەرخان/xaľî werçerxan: نتـ:[ خاڵی+ وەرچەرخان ][ ئینگـ : Turning point].  

.

.

_______________

خاڵیی/xaľîy: ئانتـ: خاڵی.

خاڵیی بوون/xaľîy bûn: کتن : بەتاڵ بوون، چۆڵ بوون.

خاڵیی کردن/xaľîy kirdin: کتپ: داکردن، چۆڵ کردن، بەتاڵ کردن.

خاڵیی وخەواڵ/xaľîy û xewaľ: ئانتـ: بەتاڵوحەتاڵ، چۆڵوهۆڵ، خاڵیی وخواڵا، خوت و خاڵیی، خوتوخافل.

.

.

.

.