خورپ/xurp: کتپ:[ هـ] خرپ.
خورپان/xurpan: کتن: چڵەکان، ڕاچنان، ڕاچەنین.
خورپاندن/xurpandin: کتپ: خورپاندن، ڕاچناندن، چلەکاندن.
خورپە/xurpe: ن:
1 ) [ دەنگ] خرپە.
2 ) پشێوی، ئاڵۆزی، کورپە : داچڵەکێنی دڵ لە شتێکی ناخۆش. راتڵەکانی دڵ.
:: خورپە لە دڵمەوە هات !.
{
ئێلی مرادی خورپەی تێکەوێ
لە تاوی سەرما هیچ کەس نەسرەوێ
}{ وەلـی دێوانە}.
خورپە/xurpe: ئان: کورتەژن.{ گیوی، ل، 380}.
خورپە لەدڵکەوتن/xurpe le diľkewtin: کتن: ڕاچەنین، دڵخورپان، دڵداخورپان، داچڵەکینی دڵ.
خورپە لەدڵخستن/xurpe le diľxistin: کتپ: ڕاچەناندن، دڵداخورپاندن.
خورپن/xurp: ئانتـ:[ هـ]
خورپنای/xurpinay: کتپ:[ هـ][ خورپنای] خورپاندن.
خورپنایەرە/xurpinay: کتپ:[ هـ][ خورپنای+ ئەرە] داخورپاندن، ئەرەخورپنای، خورپنایرە( هـ).
خورپیان/xurpiyan: کتن:[ ئەردە] داخورپانی دڵ، لێدان.
خورپیای/xurpiyay: کتپ:[ هـ][ خورپنای] خورپان _ خورپیان.
خورپیایەرە/xurpiyay: کتپ:[ هـ][ خەرپیای+ ئەرە] داخورپان، خورپیایرە( هـ).
ئەرە خورپن/ere xurpinay: ئانفا:[ هـ][ ئەرە+ خورپن] داخورپێن.
ئەرە خورپنای/ere xurpinay: کتپ:[ هـ][ ئەرە+ خورپنای] داخورپاندن.
ئەرە خورپیا/ere xurpiyay: ئانفا:[ هـ][ ئەرە+ خورپیا] داخورپاو.
ئەرە خورپیای/ere xurpiyay: کتپ:[ هـ][ ئەرە+ خورپنای] داخورپان.
داخورپان/daxurpan: کتپ: داچڵەکان، داڕاچنان، ئەرەخورپیای( هـ)، خورپەلەدڵكەوتن.
داخورپاندن/daxurpandin: کتپ: ڕاچناندن، داچلەکاندن، خورپنای ئەرە _ ئەرەخورپنای _ خورپنایرە( هـ)، خورپەلەدڵكەواندن، داتروسكاندن.
داخورپاو/daxurpaw: نفا: ئەرەخورپیا( هـ)، داچڵەكاو، خورپەلەدڵكەوتوو.
داخورپێن/daxurpên: ئانفا: ئەرەخورپن.
داخورپیان/daxurpiyan: كتن:[ ئەردە] داخورپان، داچڵەكان.
دڵ ئەرە خورپنای/diľere xurpinay: کتپ:[ هـ][ دڵ+ ئەرە+ خورپنای] دڵ داخورپاندن.
دڵ ئەرە خورپیای/diľere xurpiyay: کتپ:[ هـ][ دڵ+ ئەرە+ خورپنای] دڵ داخورپان.
دڵەخورپێ/diľexurpê: نتـ:[ دڵ+ ئە+ خورپ+ ێ] تاتێل، دڵپەشێوی، نیگەرانی.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 297}.
.
.
.
.