حەیز/ĥeyiz: ن:[ بیا] بێنما، بێنوێژ، بێنمێ، تێکەوتوو، حوزر( عوزر)، سووڕی مانگانە، شفتوشۆ، کنج، مەهک، وەهک : ئافرەتێک کە لە حەیز دابێت : بە گشتی كە ئافرەتان کە دەکەونە حەیزەوە بۆ ماوەی شەش یان حەوت رۆژ خوین دەبینن. مەرج نییە خوێنەكە بەردەوام بێت.[ ع : الحیض][ لا : menorrhea]

حەیزدار/ĥeyizdar: ئان: ئافرەتێکە کەوتبێتە ناو بێنوێژییەوە.

حەیزشۆر/ĥeyizşor: نفا: ئافرەتێکە کە تەواوبووبێت لە ماوەی بێنمایی.

حەیزنەشۆر/ĥeyizneşor: نفا: ئەو ژنەی لەحەزر ناکەوێت، لە حوزر وەستاو.

حەیزنەمان/ĥeyizneman: کتن: ئافرەتێکی نزیک لە تەمەنی 50 ساڵی بەسەرەوە ئیتر خۆێنی مانگانەی ووشک دەکات.

حەیزی بەتین/ĥeyizî betîn: نتـ:[ حەیزی+ بەتین][ ئینگـ: menorrhagia]{ کەمالنامە، ل، 905}.  

حەیزی مانگانە/ĥeyizî manigane: نتـ:[ لا: menstruation ,menses] 

ئازاری حەیز/azarî ĥeyiz: نتـ: ئازاری بێنوێژی.[ لا: menorrhalgia]

پاشوپێش کەوتنی حەیز/paşûpêş kewtinî ĥeyiz: ن:

زۆریی خوێنی حەیز/zorîy xiwênî ĥeyiz: ن: زۆریی خوێنی بێنوێژی.[ لا : menorrhagia]

لەحەیز چوونەوە/le ĥeyiz çûnewe: ن: حەیزنەمان : ئافرەتێکی نزیک لە تەمەنی 50 ساڵی بەسەرەوە ئیتر خۆێنی مانگانەی ووشک دەکات.[ لا: menopaus]

.

.

.

.