بغورد/biẍurd: ن:[ ڕوو] بخورد، بوخورد : داری بخورد، داری عوود.[ ئینگـ : incense , aloeswood].
بغوردان/biẍwirdan: نتـ:[ بغورد+ دان] بخووردان.
بغوردفرۆش/biẍurd firoš: نفا:[ بغورد+ فرۆش(فرۆشتن)] بخوورفرۆش.
بغوردی سوودان/biẍurdî sûdan: نتـ:[ ڕوو] گیایەکی دەشتەکی پزیشکییە.
بغوردی کوردی/biẍurdî kurdî: نتـ:[ ڕوو] جۆرە ڕووەکێکە ڕۆنی لێدەردەهێندرێت.
بغوردی مریەم/biẍurdî miryem: نتـ:[ ڕوو] نانەشێخانە، چنگی، پەنجەی مریەم : بەری گیایەکی سەلکدارە وخڕە وبچووکە. ماددەیەکی زەمقی لێدەردە هێندرێت بۆ مەبەستی پزیشکی بەکاردەهێندرێت، ئەگەر بەووشکی بستووتێندرێت بۆنێکی خۆشی لێدێت.[ Bot : cyclamen]
.
.
.
.