دابین/dabîn: ن:
1 . [ هـ] ئارام، داسەكناو، مسوگەر، گرەو، هێمن، هێدی.
2 . بێ( بێنەو بەرەیی، كێشەیی، گیروگرفتیی).
دابین بوون/dabînbûn: كتن:[ دابین+ بوون]
1 . داكەوتن.
2 . ئۆقرەگرتن، هێدی بوون، ژێربوونەوە، تاقەت بوون.
دابین بوون{ كار}/{kar}dabîn bûn: كتن:[ دابین+ بوون] بەئەنجام گەیشتن، پێكهاتن، لەخەم ڕەخسان.
دابینكار/dabînkar: نفا:[ دابین+ كار( كردن)]
1 . دابین كەر.
2 . پێكهاتوو، لەخەم ڕەخساو.
3 . [ ئای تی][ ئینگـ: provider].
دابینەر/dabîner: نفا:[ دابین+ ئەر] ئارامیدەر، دامركێن.
دابینكەر/dabînker: نفا:[ دابین+ كەر( كردن)] هێمنكەر، فستۆق، دەستەبەر.[ ئینگـ: guarantor].
دابینكراو/dabînkiraw: ئانفا: هێدی كراو، نەئەنجام گەیشتوو، دڵنیاكراو، پێكهاوردوو، دەستەبەری[ ئینگـ: guaranteed].
دابین كردن/dabîn kirdin: كتپ: دابین كەردەێ( هـ)، دەستەبەرکرن.[ ئینگـ: guaranteeing]
1 . ئێش و ئازار نەهێشتن، ئیفاقەپێدان، دامركاندن.
2 . ژیركردن، ژیركردنەوە( منداڵ).
3 . ئۆقرەپێ گرتن، خاترجەمكردن، داسەكناندن، دڵنیاكردن، قایل كردن، هێنانەباوەڕ، هێدی كردن، تاقەت كردن.
4 . شاردنەوە، دەستەبەركردن.
5 . دامەزراندن: پێكهاوردن، لە خەمڕەخساندن، پێكهانییین.
6 . بەخێوكردن، بەڕێوەبردن، ژیاندن.
دابینی/dabînî: نچ: ئارامیی، هێمنایەتیی.[ ئینگـ: guaranty]
.
.
.
.