تێکە/têke: ف:[ تێکردن] تێ بکە، دەنێوکە، چا، ئاو یان چشتی شلی دیکە.
تێکەر/têker: ئانفا:[ تێکردن] ئەوەی تێدەکات.
تێکردن/têkirdin: کتپ:[ تێ+کردن]
1 – تێکرن( کباک) : شەڕوکێشەکردن، چ‌شتێک لەناو چشتێکی ترکردن، چالە ئیستیکان کردن، ئاو لەپەرداغ کردن، گەنم لە جەواڵ کردن.
2 – ئامادەکردن : کار و بەرخ لە دایکیان بەردان بۆ مژینی یان تێکبەردانی کار و بەرخ لە دایکیان بۆ مژینی.
3 – لەنێوکردن، ڕژانەنێو شتێک.
:: ئاو تێکردنە نێو قابڵەمە.
4 – دەسپەڕلێدان.
:: کەپلەمە کێشان.
5 – کێشان.
:: قەننەیەکی تێکرد، ئەمن جگەرەی خۆم تێکردووە.
تێکردنەوە/têkirdinewe: کتپ: درێژ یا پان کردنی پارچەیەک لە جل و بەرگ و ئیتر بەخستنەسەری پارچەیەک.
تێککرنەوە/têkkirdinewe: کتپ:[ تێک+ کردن+ ئەوە]
1 – وەسڵ کردن و پێکەوە لکانی دوو هەودا و ریس و شتی لەم بابەتە، تێکخستنەوە.
:: تێککردنەوە.
.
ئاوتێکردن/awtêkirdin: کتپ:[ ئاو+ تێکردن ]
1 – [ پ‌ز] ئاوکردنه ناو له‌شی نه‌خۆشه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی رێژه‌ی ئاو که‌م ده‌کاته‌وه به‌هۆی تا، ئاره‌قه کردن یان به‌هۆی عه‌مه‌لیات کردنه‌وه ئاو زۆر له‌ده‌ست ده‌دات.[ ئینگ: infusion ].
2 – ئاوخستنه‌ناو (شتێکه‌وه).
3 – ڕه‌حه‌ت بوون، ئاو‌فڕێدان( له‌کاتی سه‌رجێیی کردندا).
باتێکەر/batěker: نفا:[ با+ تێ+ کەر( کەردەن _ کردن _ کرن)] مووشە دەمە ( فخخاخ).
باتێکراو/batěkiraw: ئانفا:[ :[ با+ تێ+ کراو( کردن)] فووتێکراو.
باتێکردن/batěkirdin: کتن:[ با+ تێ+ کردن]
1 – بادکردن، فووتێ کردن.
2 – پێداهەڵکوتن و فریودان، تاریف کردنی بەدرۆ.
:: بەدرۆ هێندەم تاریف کرد، بام تێکرد.
3 – داخ نانەسەر دڵ، تووشی خەفەت کردن.
.
.
.
.