داگیر/dagîr: نفا:[ دا+ گیر( گیران)] ڕاسەر، زەوت، هیستۆک.
داگیراندن/dagîrandin: کتپ:[ دا+ گیراندن]
1 – داگەڕاندن( کباک)، هەڵنووچاندن( دزە)، بارانەوە.
2 – [ پیشە] جوورە دروومانێکە کەناری یەک پارچە خڕدادرێت و لوولدەدرێت و دەدروێت.
3 – داگیرساندن.
داگیرانن/dagîranin: کتپ:[ ئەردە] داگیراندن.
داگیربوون/dagîrbûn: کتن:[ دا+ گیر+ بوون] زەوت بوون.
داگیرکار/dagîrkar: نفا:[ ڕامیا، سەز][ داگیر+ کار( کردن)]
داگیرکاری/dagîrkarî: نفا:[ ڕامیا، سەز][ داگیرکار+ ی]
داگیرکەر/dagîrker: نفا:[ ڕامیا، سەز][ داگیر+ کراو( کردن)]
1 – کەسێکە چشتێکی زەوتکردبێت یان بکات.
2 – دەوڵەت یان هێزێکی بێگانەیە، کە شووێنێکی داگیرکردنبێت یان زەوت بکات.
داگیرکەردەی/dagîrkerdey: کتپ:[ هـ] داگیرکردن.
داگیرکراو/dagîrkiraw: نفا:[ داگیر+ کراو( کردن)] زەوتکراو، هیستۆک: شوێنێکە دەوڵەتێکی بێگانە داگیری کردبێت.
داگیرکردن/dagîrkirdin: کتپ:[دا+گیر+کردن] ڤەگرتن، بەسەردازاڵ بوون، تێڕژان، دابڕکردن، زەوتکردن، لەهاندن، دەست بەسەرداگرتن، دەست بەسەرداکێشان، دەست بەسەردابڕین، پێبەرکرن، بردنی چشتێک بەزۆر.
.
.
.
.