داربەس¹/darbes: نتـ: قایمەی مێوان.

.

.

__________________________

داربەس²/darbes: ن: [ ئەند] ئەسکەلە، چێوەبەس، قەرەچێو، کۆڵەکە : چەند دارێکە لێکدەدرێن لە شوێنی بەرزدا وەستا کاری لەسەر دەکات.

داربەست/darbest: نتـ:[ ئەند][ دار+ بەست( بەستن)] داربەس.

1 – دارلێکدانی بۆ سیمان تێکردن. [ ئینگـ : Truss].

2 – [ کەرەستە] داربەند : دار لێکدانی چیمەنتۆکاری.

3 –  قه‌ره‌چێو. [ ئینگـ : Scafolld]. 

4 – سەردەرگا، سەرپەنجەرە،

5 – باهوو :

6 – بەستەر : داری ئاسۆیی.[ ئینگـ : yoke]{ رەنج. ل. 630}.

داربەستی بەنایی/darbestî benayî: نتـ:[ ئەند] داربەند، چێوبەس، قەرەچێو : کۆمەڵەداری لێکدراو لە ژێر بنمیچدا بۆ ئیشی بەنایی لەسەرکردن.[ ئینگـ : Scafolld].

داربەسەتی گۆشەیی/darbestî goŝeyî: نتـ:[ ئەند] بۆیەک بەستنەوە [ئینگـ : angle rafter]{ رەنج. ل. 14}.

.

.

________________________

داربەس/darbes: نتـ:[ کباک] دارباس، تابووت.

داربەست/darbest: ن:[کۆ] تابووت

داربەستی/darbestî: ن: [کۆ] تابووت.

.

.

.

.