تیسک/tîsk: ن: لزگەموو _ لزگەخوری : مووی درێژی لەشی مەر و بزن.
:: شێرێکی زەلامی ڕەش بوو، تیسکی بستێک درێژ بوو. { لاس و خەزاڵ، ، 13}.
تیسکە/tîske: نتـ:[ تیسک+ ئە] شێوە برینێکی پاچە.
تیسکەتیسک/tîsketîsk: نتـ: لزگەلزگ.
تیسکن/tîskin: ئانتـ:[ تیسک+ ن] بەتیسک، بەخوری، تیسک درێژ، کوڵکن، تووکن : ماڵاتێکە تووکەکەی پارچە پارچە و لزگە لێتە بە ڕیشوو درێژ ڕادەوەستێت.
:: مەڕای تیسکن.
.
بەتیسک/be tîsk: ئانتـ:[بە+تیسک] بەموو.
.
.
______________________
تیسک/tîsk: ن:[ ڕوو][ ئەردە] زەنگەتە : بەشێکی چووک لە هێشووی ترێ.
.
.
.