تاس ¹ /tas: ن:[ پەهلەوی : تاس] تۆسە( زا) :
1 . بادی، سەکرە، زەرک : دەفری قوولی لە مس سازکراو.
2 . زێڕ و زەمبەری دەوری کڵاو.
3 . زار : مۆرەیەکی چووکی شەشەپەڕە کە لە یەک هەتا شەشی لەسەرنەخش کراوە و بۆ کایە و قومار کەڵکی لێوەردەگرن.
4 . پێنج یەکی تەنەکە.
تێبینی |
وشەیەکی کۆنی کوردییە کە لەوشەی تەشت: teşt ـەوە هاتووە، لە عەرەبی و فارسی بووە بە( طاس)، لە رێی عەرەبییەوە کەوتووتە زمانە ئەوروپییەکانەوە. لە زمانی ئەڵمانی و فەرەنسی بووە بە تاسە: tasse، هەموو وشەیەکی ئێرانی دەبەنەوە سەر فارسی، ئەگەرنا وشەکە لە ئاڤێستاییدا تەشتە:teşte یە، ئاڤێستا بە فارسی نەنووسراوەتەوە، پەهلەوی لەئاڤێستای وەرگرتووە بەشێوەی تەشت. هەر لە کوردییدا وشەی تەشپی : teşpî هەیە بۆ کاسە: kase یەک کە لە دار دروست کرابێت. پێوەندی ڕەگی کاسە و تاسەش، کە لە عەرەبیدا بووە بە( طاس ) نابێت ڕەچاونەکرێت، کەوشەی کاسە، کە لە عەرەبییدا کراوە بە ( کـأس)، کەوتووەتە زمانی ئەڵمانی وەک کاسە : Kasse.{ جەمال نەبەز} |
تاسک/task: نتـ:[ تاس+ک] تاسوولکە، تاسی چکۆڵە.
تاسکە/taske: نتـ:[ کباک، زا][ تاس+ کە] تاسوولکە.
تاس گرتن/tas girtin: کتن:[ تاس+ گرتن] بەتەڕدەستی تاس و زار وەها هەڵاویشتن کە خاڵەکانی دڵخوازبێن.
تاسوولکە/tasûlike: نتـ:[ تاس+ ئوولکە] قاپی چووکی مسیی، پیاڵەی مسین، تاسیلە، تاسکە، تاسک : تاسێکی بچووک.
تاس و تەبەق/tas û tebeq: نتـ: خشڵ و چەک و زیوەری ژنان.
تاسیلە/tasîle: نتـ:[ تاس+ ئیلە] تاسوولكە.
.
.
____________
تاس ² /tas: ئان:[؟]
1 . بێموو: کەسێک کە تووکی سەری وەریوە.
2 . شوێنێک کە تووک و مووی پێوەنەبێت.
تاسبوون/tasbûn: کتن:[ تاس+ بوون] تووکی سەر وەرین.
تاسکردن/taskirdin: کتپ: تووکی سەر بە گوێزان تاشین وەها کە وەک تاس دیاری بکات.
:: ئەوە سەرت بۆ وا تاس کردووە.
تاس ولووس/tasûlûs: ئانتـ:[ تاس+ و+ لووس] کچ یان کورێک کەمووی زیادەی بە روخسارەوە نەبێت، زەریف و بێ موو.
{
ئەو کەسەی رامووسێ کوڵمەی تاس ولووس
ئەو کەسەی تێی هەڵنەدانێ چارەنووس
}{هێمن}.
تاس ولووس بوون/tasûlûs bûn: کتن:[ تاس ولووس+ بوون] جوان و زەریف بوون.
تاس ولووس کردن/tasûlûs kirdin: کتپ:[ تاس ولووس+کردن] بە کەسێک ڕاگەیشتن وجوان کردن، تراش کردن وبەخۆڕاگەیشتن.
تاسیی/tasyî: نچ:[ دەروو] حاڵەت و چلۆنایەتی سەری بێموو، تاسبوون.
:: هەندێک مووی لە لا سەریەوە هێنابوو پێش سەری هەتا تاسییەکەی داپۆشێت.
خۆتاس ولووسدان/xo tasûlûsdan: کتن:[ خۆ+ تاسولووس+ دان] خۆتاسدان، دەست بەخۆداهێنان.
.
.
____________
تاس ³ /tas: ن:[ دەروو]
1 . گێژ و وڕ، کاس.
2 . خەفە، پیران.
3 . دووشاخە: نەخۆشییەکە کە لە گەروودا پەیدا دەبێت.
4 . تاشا( کباک)، ئەوتراشی، ئەترەش، ئەترەک.
5 . [ نخ] پێران، فەرقان، وەناق.
تاسا/tasa: ف:[ تاسان] کاسبوو، واقووڕما.
تاسان/tasan: کتن:[ تاس+ ئان][ هس : تەواسان] تاسەنە( ل).
1 . بزران، خەفەبوون، دەتاسەوەچوون، تاسیان.
2 . گێژبوون.
3 . خەفەبوون و خنکان بەدووشاخە.
تاساندن/tasandin: کتپ:[ تاس+ ئاندن]
1 . بزراندن، گێژ و کاس بوون.
2 . خنکاندن، خەفەکردن.
تاسانراو/tasaniraw: نفا:[ تاس+ ئانراو( نران)] کاس، واقووڕماو، خنکاو.
تاسانن/tasanin: کتپ:[ ئەردە] تاساندن.
تاساو/tasan: ئانفا:[ تاس+ ئاو( ئان)]
1 . گێژ و وێژ، وڕ، واقوڕماو، هەناسەبڕاو.
2 . کەسێک کە دەتاسەوە چووە، خەفە بوو.
{
مەگەر مەیخانە دنیا کەوا کاسی لەبەر کەئسی
بەنەغمەی عوودی سووتاوی، بە نەشئەی تاسی تاساوی
}{نالی}.
تاسایی/tasayî: نچ:[ تاس+ ئایی] کاسیی، بێهۆشیی.
تاس بردنەوە/tasbirdinewe: کتن:
1 . پشووبڕان، دەتاسەوەچوون، تاسان، پیران کردن، بێهۆشبوون.
2 . واقوڕمان لە بیستن و دیتنی شتێکی سەیر، سەرسووڕمان، حەیران بوون، تاس بە سەراهاتن.
تاس بەسەراهاتن/tas beserdahatin: کتن: تاس بردنەوە.
تاسکردن/taskirdin: کتپ: دەتاسەوەچوون، خنکان، تەنگەنەفەس بوون، پشوو سواربوون.
تاسیان/tasyan: کتن:[ دەروو][ ئەردە] ئاسیای، تاسان، خنکان، خەفەبوون.
تاسیای/tasyay: چ:[ هـ] خنکان، خەفەبوون.
دەتاسەوەچوون/detaseweçûn: کتن: پیران کردن: پشووبڕان و دەنگ دەرنەهاتنی منداڵ یان کەسێک لە کاتی گریاندا.
.
.
.
.