سا ¹/ sa: ئمتـ :

1 . [ کات] کات، ده‌م، گاڤ، ئه‌وسا، له‌وساوه‌، ئیسا.

:: ئه‌وسا جوان بووم.

2 . که‌وابوو، ئه‌وجا _ ئه‌وجار، ئه‌وده‌می، ده‌سا _ ده‌یسا _ ساده‌ی، ئیتر.

:: سامنیش دێم.

ساچی/saçî: ئمتـ:[ سا+ چی] لەبەرچی، بۆچی.{ هەژار، ل، 406}. 

 تێبینی 
 سه‌رنج له‌و‌ جێگۆڕکێ یه‌ بکه‌ له‌ نێوان پێته‌کانی ( ده‌یسا و ساده‌ی). 

.

.

__________

سا ²/ sa: ن: پێشگر و پاشگرێکە لە زمانی کوردی 

1 . [ له‌نگه‌] ئاسا، وه‌ک، مینا.

:: شێرئاسا، بزن ئاسا.

2 . [ کباک] ئاوا، ڕه‌نگ، جوور، وا، وه‌سا، به‌و ڕه‌نگه، به‌و جووره.

3 . ساڕستە.

.

.‌‌

__________

سا ³/ sa: ن:[ ده‌روو] شێتیی هۆشی.[ ئینگـ: سایكۆز : Psychosis].

سائه‌قڵ/ saeqiľ: ئانتـ:[ هـ][ سا+ ئه‌قڵ] شێتۆکه‌، حۆل و نه‌فام.

.

.

___________

 سا 4 / sa: ئان:[ ئه‌رد] خاوێن، پاک.

.

.

__________

سا 5 / sa: ن:[ کباش، فه‌]

1 . سێبه‌ر، نیسێ، سایه‌.

2 . دڵسۆزی، میهره‌بانی.

::  له‌سای تۆوه‌ کاره‌که‌م پێکهات.

.

.

_________

سا 6/ sa: ن:[ کەش][ هـ] سایه‌قه‌، ساو، ساماڵ.

.

.

.

.