پێو/pêw: ف:[ پێوان]
1 – ڕەگی چاوگی( پێوان)ـە.
2 – پێوەر، ئەو کەسە یان ئەو شتەیە کە زەوی دەپێوێت، بەڵام بەتەنها بەکارنابردرێت. وەک پاشگر دێتە گۆکردن.
پێوان/pêwan: چتـ:[ ئێک: پەتێما. ئاڤێسـ: پەئیتیما. پهـ : پەتموتەن] پیڤین( کباک)، پەیڤین ( کباک)، پەیماوتش( زا).
1 – ئەندازەگرتنی درێژایی( بەبست، بەگەز یان شتێکی دیکە لەم بابەتانە).
2 – بەراووردکردن بە پێوانە و دەفر.
3 – باینی ڕێگا.
{
هەر دەپێوم کێو و شاخه چۆڵ و دەشت
دێم بەرەو کوێستان بەرەو باخی بەهەشت
}{ هێمن}.
پێوانە/pêwane: نتـ:[ پێوان+ ئە]
1 – ئەندازە، ئاڤبەند، پلە، ڕادە. پێمانە، کیلە : بەدەفرێکی تایبەت دەگووترێت کە شتی پێ بخەمڵێنن.
2 – ( مجـ) مەحەک، معیاری قسەو کارێک، پێودان.
3 – پیالەی مەی.
پێوانەکەر/pêwaneker: نفا:[ پێوانە+ کەر( کردن)] ئەیارەبەدەست، پێمانەکەر، پێوەر (مرۆڤ).
پێوانەکردن/pêwanekirdin: کتپ:[ پێوان+ ئە+ کردن] کیلەپێوان، دەغڵودان بەپێوانەو ئەژمار هەڵسەنگاندن.
پێوانەگرتن/pêwanegirtin: کتپ:[ پێوانە+ گرتن] بەبەژن گرتن، بەقەدگرتن، پێگرتن(جل وبەرگ).
پێوانن/pêwanin: کتپ:[ پێوان +ن( دن)] پێواندن.
پێوانی بەرزەپێو/pêwanî berzepěw: شڕ: پێوانی قەڵابەجن.
ساڵپێو/saľpêw: نفا:[ ساڵ+ پێو( پێوان)]
.
.
______________
– پێو/pêw – : پاشگرێکە لە زمانی کوردی، دەکەوێتە پاش ناوەوە و ناوێکی لێکدراوی لێدروست دەکات، گووزارش بۆ پێوان دەکات.
:: زەوی پێو
:: گەنم پێو.
.
.
.
.