ئافتاب ¹ /afitab: ن:[ فەل][ پهـ: āftāp] خۆر، هه‌تاو.

 تێبینی 
گۆرانکاری له‌ نێوان تیپی( ب) و ( و) ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ یه‌کێک له‌ دیارده‌کانی نێو زمانه‌ هیندو ئه‌وروپیه‌کان. ئه‌وجا لێره‌دا به‌ڕێکه‌وت له‌ نێوان زمانی کوردی و فارسیدا هاتووه‌

{

شه‌و ئه‌گه‌ر تۆ ماهتابی ئینتیزاری تا به‌كه‌ی

رۆژ ئه‌گه‌ر تۆ ئافتابی بۆ چ له‌ هه‌وران نایه‌ده‌ر

}{ وه‌فایی، ل، 42}.

ئافتاب په‌ر/afitab per: نتـ:[ ئافتاب+ په‌ڕ( په‌ڕین : دوورکه‌وتنه‌وه‌)] رۆژئاوا : تاوپه‌ڕ.

{

توه‌خت غوورب واده‌ی ئافتاب په‌ڕ

پهاڕن ته‌رجه‌ نه‌خش په‌ڕداڵ گوڵ زه‌ر

}{خانا}.

ئافتابپه‌رست/afitabpersit: ئانتـ:[ ئافتاب+ په‌ڕست( په‌رستن)] خۆرپه‌رست.

ئافتابڕوو/afitabřû: نتـ: ڕوومه‌ت گه‌ش، ده‌موچاوی گه‌شاوه‌.

ئافتابزه‌رد/afitabzerd: نتـ:[ ئافتاب+ زەرد] زه‌رده‌ی خۆرئاوا.

ئافتابگه‌ردان/afitabgerdan: نتـ:[ رۆژک، مکـ][ ئافتاب+ گه‌ردان( وه‌رگێڕ)]

1- پێش چاوکه‌یه‌ که‌ له‌ چه‌رم یان موقه‌با به‌ شێوه‌ی مانگ که‌متر له‌ حه‌وت شه‌وه‌- دروستی ده‌که‌ن و ئه‌وسه‌ره ‌و سه‌ره‌که‌ی به‌ینێکی تێده‌خه‌ن. له‌ کاتی دروێنه‌ یا کاری دیکه‌ی کشتوکاڵدا جووتیاران له‌ناو چاوانیانی داده‌نێن و له ‌پشته‌ سه‌ریان گرێیی ده‌ده‌ن تا تیشکی هه‌تاو له‌ ده‌مو چاویان نه‌دا.

2- خێوه‌تی بچووک له‌ گه‌ڵ خۆبردن بۆ سه‌یران بۆ هه‌ڵدانی و تێیدا دانیشتن.

ئافتابناک/afitabnak: نـتـ: خۆره‌تاو.  

.

.

_______________

ئافتاب ² / afitab: ن:[ فار][ ناڤ] ناوه‌ بۆ ئافره‌تات.

.

.

________________

ئافتاب ³ / afitab: ن:[ فار]

 تێبینی 
 ئه‌م وشه‌یه‌ له‌زمانی کوردییدا، به‌ته‌نهایی هه‌ر به‌ ئه‌م واتایه‌ ده‌بیندرێت.  ته‌ماشای ئافتابه‌ بکه‌ن

ئافتابه‌/afitabe: نتـ:[ فار] ئافتاوه‌، ئاوڕێژه‌، که‌مۆله‌، گومگومه‌( مه‌سینه‌، سوراحی).[ ئینگـ: carafe]

ئافتابرێژ/afitabrěj: نفا:[ کەرەستە][ ئافتاب+ ڕێژ( ڕشتن)] ئافتاو، که‌مۆڵه‌، گومگومه‌، ئا‌ڤگینه‌، ئابرێژ، ئافتاب، سوراحی، گۆزه‌، مه‌سینه‌ی شووشه ‌: تونگه‌ی لووله‌داری له‌شووشه‌.

.

.

.