بلوور ¹ /bilûr: ن:[ گر: بێریللۆسی]

1 – ماددەیەکی سروشتییە، وەکو شووشە ڕوونە : کریستاڵ.[ ئینگـ : crystal]

2 – ماددەیەکی دەستکردە لە لاسای کردنەوەی ماددە سروشتییەکە کەڵکی لێ وەردەگیرێت. 

3 – ئابەگینە( کباک)، بلۆر، تەورک، جامی فانۆس، شووشەی چرا، شووشی لامپا، لوولێ، مینا.

4 – ئابەگینە( کباک)، جام، ئابەژوور.

بلوورئاسا/bilûr asa: نتـ: وەلوو بلوور، لە بلوور بچێت.[ ئینگـ : crystalloid]

بلووری/bilûrî: نچ:

1 – ئەوەی پەیوەندی بە بڵوورەوە هەبێت : کریستاڵی.[ ئینگـ : crystalline]

2 – جۆرە چندراوێکە سپی تەنکە دەکرێتە کراس و دەرپێ، لە لۆکە دروست دەکرێت.

بلووورین/bilûrîn: ئانتـ: کریستاڵی.

بوونە بلوور/bûne bilûr: کتن: بەبڵووربوون.[ ئینگـ : crystallization]

شەکری بلووری/şekirî bilûrî: نتـ:[ کیمیـ][ خوار][ شەکری+ بلووری] شەکری دەنک.[ ئینگـ : Granulated sugar]

میزی بلووراوی/mîzî bilûrawî: نتـ: میزێک بلووری تێدا بێت.[ ئینگـ : crystallurea]

هەوکردنی بلووری/hewkirdinî bilûrî: نتـ:[ نخ] تیشکەچاو. [ ئینگـ : crystallitis]{ پەزیشکی، ل، 101}

.

.

__________________
بلوور ² /bilûr: ن: بلووێری لانکی منداڵان،

.

.

___________________
بلوور ³ /bilûr: ن:[ مۆسیقا] جۆرە ئامێرێکی مۆسیقایە لە شمشال دەچێت و ئەم ئەستوورترە

:: بلووێری شایی و بەزم.

بلوورڤان/bilûrvan: نتـ: بلوورڤان، بلوورلێدەر، بلوورژەن.

بلوورە قوچەک/bilûrequçek: ن: ( ع : مخروط بلووری).

.

.

________________

بلووری 4 /bilûrî: ن:

1 – هوومایین

2 – مەڕمەڕشا

.

.

.

.