هەڵکێش/heľkêş: نفا:[ هەڵ+ کێش( کێشان)] دەرکێش، دراند( کباک).

هەڵکێشان/heľkêşan: کتپ:[ هەڵ+ کێشان]

1 – بڵند و بەرزکردنەوە. 

2 – دەرکێشان، دراندن( کباک)، هلکشاندن.[ ئینگـ: avulsion]

  

بەگوێ هەڵکێشان/be gwê heľkêşan: کتپ:[ ] بەگوێ هەڵێنان. 

تێهەڵکێشان/têheľkêşan: کتپ:[ تێهەڵ+ کێشان]

1 – تێهەڵکێشکردن، تێهەڵێنان، دەئاوهەڵکێشان، دەزوو لەدەرزی هەڵكێشان، پێوەکردن.  

:: ئەم داوەی تێهەڵکێشە. 

 2 – [ مکـ] دەناو تراونان و هێنانەوە.

:: ئەوە ئاوە دەستە پیسەکەتی تێهەڵکێشە.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 178} 

خۆهەڵکێشان/xo heľkêşan: کتپ:[ خۆ+ هەڵکێشان] بەخۆهەڵکوتن، شانازی کردن، خۆ هەڵنان، لاف لێدان، فیشاڵ کردن، نازپێوەکردن. [ ئینگـ : vaunt]

لەڕەگەوە هەڵکێشان/le řegewe heľkêşan: کتپ:[ لەڕەگەوە+ هەڵکێشان]

.

.

.

.