دەربەست/derbest: نتـ:[ دەر+ بەست] پاپەی، دەربەند، گەڕۆک، گەڕ، وەدووکەوتوو.
بەباک، باكدار.
تەنگاو، بێزار.
{
من دەربەست نیم !
ڕێگات چۆڵە بۆ باوەشی گەرمی لاوان.
فەرموو ، بڕۆ ، ئاگر بردە لە هەناوان…
کێ خوێن گەرمە ، هەرزەکارە،
بیخەرە زەلکاوی تاوان .
تۆ دەربەستی،
من دەربەست نیم !
شعر، ئاسمان ، ئەستێرە ، مانگ …..
هەمووی جوانن ، بۆیان دەژیم .
من دەربەست نیم!
ئەمڕۆ ، سپەی،
لە شعرێکی خەمڕەوێنا،
لە دەفتەری بچکۆلەی بیرەوەریما،
لە هەزاران شادەمار و مێشك و خوێنا
تۆمار دەکەم
سەرگوزەشتەی ئەو مێخەی
چەنەم شل بوو
ئەوەندەی شعری بۆ بڵێم
لە دوایشدا ، کەبایی بوو ،
هەڵموەراند، نامە ژێر پێم !
}{ عەبدولا پەشێو}
دەربەست کردن/derbest kirdin: نتـ: [ ع : الالزام]{ بەدران، ل، 24}
دەربەستی/derbestî: ئانتـ: باک، پەروا، ترس، سام، هەراس.
دەربەسی/derbesî: ئانتـ: خەمخواری، بەتەنگەوەبوون، گوێ لێگرتن.
.
نادەربەست/derbest: نتـ:[ نا+ دەربەست] بەیدەست.
.
.
.
.