بووک ¹ /bûk: ن:[ ئاڤێستایی : وەژوو، سانسکریت : ڤەدهوو. پەهلەوی : ڤەیۆ]
1 – وەوی، وەیوە، بیک، بویک، بوی، بی بی، ڤەیڤە _ ڤێو، ڤێڤ.
2 – ژنی کوڕ.6
بووکانێ/bûkanê: نتـ:[ بووک+ ئانێ] ئەوەی پێوەندی بەبووکەوە هەبێت.
بووکانی/bûkanî: نتـ:[ بووک+ ئان+ ی] بەشێوەی بووک، کارێکی وابکە وەکو بۆ بووک بکرێت.
:: بووکانی تفەنگیان تەقاند.
بووک بردن/bûk birdin: کتپ:[ بووک+ بردن] بووک گواستنەوە.
بووک دابەزاندن/bûk dabezandin: کتپ:[ بووک+ دا+ بەزاندن] هێنانەخواری بووک لەخوانی زین پاش ئەوەی دەگاتە بەرماڵی زاوا.
:: دەڵێی بووکی بۆ دابەزیووە.
بووک سوارکردن/bûk swar kirdin: کتپ:[ بووک+ سوار+ کردن] بووک لەبەرماڵی بابی سواری مایین کردن تەسلیمی پێشوازی کەران دەکرێت بیبەن بۆ ماڵی زاوا.
بووک گواستنەوە/bûk gwastinewe: کتن:[ بووک+ گواستنەوە] ژن گواستنەوە لە ڕۆژی زەماوەندا.
بووک گۆڕینەوە/bûk gořînewe: کتپ:[ بووک+ گۆڕینەوە] پێک گۆڕینەوەی دووبووک کەژن بەژنەیان پێکرابێت لەناو هۆزایەتیدا باوبووە.
بووکنی/bûkinî: نتـ:[ بووک+ نی] پیلک، پاوەی وەوه : ئەو کەسانەن کە بە شوێن بووکدا دەچن بۆ ماڵی زاوا.
بووکێ/bûkê: ن:[ بووک+ ێ] جوانێ.
بووکێنی/bûkênî: نچ: ئەو کەسانەن مەڵەماڵی زاوا دەچن بۆ ماڵی بووکی و لەو سەرەوە دەگەڵ بووکێ لەگەڵ خۆیان دەهێنن.
بووکینی/bûkînî: نچ: ئەوەی پەیوەندی بە بووەکەوە هەبێت.
بەبووک/bebûk: ئانتـ:[ بە+ بووک] کردنەبووک.
بەبووک بردن/bebûk birdin: کتن:[ مجـ][ جنێو] جنێوێکە بەکەسێک دەگووترێت کە کارێکی ناڕەوای کرێت، وەک بە پیاوێک بگووترێت( ژنە بە مێردی دەدەین).
بەبووک دان/be bûk dan: کتن: بەمێرددان.
بەبووک هاوردن/bebûk hawrdin: کتن:
بەبووک هێنان /bebûk hěnan: کتن:
بەربووک/berbûk: ن:[ خێز] بەربوودی، بزگییلە، پاخەسوو _ پێ خەسوو : ژنێکە لەگەک بووکدا بچی بۆ ماڵی زاوا.
بەربووکی/berbûkî: نچ:
1 – ئەو کارەی بەربووک دەیکات، جێ بەجێ کردنی کاری کوڕ و کچ کە دەبنە ژن و مێرد.
2 – ڕێکخستنی نێوان دووکەسان کە کاری بەئەمەوە بەبێت.
:: نازانین کاکە حەمە ئەم بەربووکی یەی لە چی یە؟ .
.
.
___________________
بووک ² /bûk: ن:
1 – جوان بێت لە شێوەی بووک
2 – [ ڕوو] گوڵاڵە سوورە.
بووکەبارانە/bûke barane: نتـ: شەمووڵە، کۆسەبەبە، کۆسەوەوی، کۆستەبووکە : شتێکە وەک داهۆڵ منداڵان دەیکەن بە دارەوە، پەڕۆ لە ئاستی بێ بارانییدا، ماڵەوماڵ دەیگەڕێنن بۆ ئەوەی ئاوی بەسەردا بکەن بۆ نوقڵانەی باران بارین وەرگرن.
بووکەبارانێ/bûke baranê: نتـ: بووکەبارانە، داوڵ، جاتۆڵ.
بووکەبەدارینە/bûke be darîne: نتـ: بووکەدارینە.
بووکەسەماکەرە/bûke semakere: نتـ:[ بووکە+ سەما+ کەر( کردن)+ ئە] شتێکە وەک بووکە بەبارانێ منداڵان لە پەڕۆو لۆکە دەیکەن بۆ یاری پێکردن.
بووکە سوورە/bûkesûre: نتـ: بووکەسوورکە، باڵندەیەکی بچکۆڵەی بەرسینگ سووە.
بووکەشووشە/bûkeŝûŝe: نتـ:[ بووکە+ شووشە]
1 – بیبیچە خانم : جۆرە بووکێکی منداڵانە لەشووشە.
2 – مرۆڤی بێ وورە.
3 – ئافرەتێک کە جوان و ناسک بێت.
بووک بووکانێ/bûk bûkanê: نتـ: بووکێنی، جۆرە گەمەیەکی منداڵانەیە.
بووک بووکێن/bûk bûkên: نتـ:
بووک بووکێنێ/bûkbûkênê: نتـ: یاری کردن بەبووکی قامیش و شووشە و پلاستیک.
بووکەسۆر/bûke sor: نتـ:[ باڵ] بووکە سوورە : باڵندەیەکی بچووکە بەقەد بولبولێک.[ Zoo: Erithacus rubecula]
.
.
_____________________
بووکەمار/bûke mar: نتـ:[ کباک] گومگومۆک، مارمێلکە.[ Zoo : Lacertilla sauria ]
بووکمار/bûkmar: ن:[ زیند] گیاندارێکی لووس و درێژ و جوانە، لەمار دەچێت بەڵان ئەم چوار پەڵی هەیە.
ئاڵهبووک/ aľebûk: نتـ:[ مکـ][ ئاڵه +بووک ] سهرهمقهست و پاشماوهی کاڵای بکه، که منداڵان دهیکهنه جلو بهرگ بۆبووک منداڵان : واڵابووک(سیمـ).
بووکک ² /bûkik: نتـ:[ کباک][ بووک+ ک] بووکۆکەی منداڵان
.
.
.
.