پرخ/pirx: ن:[ دەنگ] دەنگی کەپووی خەولێکەوتوو، پرخە.
پرخاندن/pirxandin: کتپ: پرخە کردن لەخەوتن دا.
پرخانن/pirxanin: کتپ: پرخاندن.
پرخە/pirxe: نتـ:[ دەنگ][ دەنگ+ ئە] دەنگێکە لە دەم و لووتی هێندێک کەسەوە تێت لەکاتی نووستندا، هۆكارەكەی لەپێکهاتەی چونێتی و قەبارەی قورگ و بۆری هەوا و دەمە. لەهەر دوو ڕەگەز بەدەردەکەوێت.
{
گیانە لە پرخەی خەوی خاوما
پێ بنێ وە بان هەردوو چاوما
}{ – }
هۆکارەکانی پرخە لە کاتی خەوتندا |
1 – گیرانی رێرەوەکانی هەوا لە لووت : هەندێک کەس تەنیا لەو وەرزانەی هەستیارییان تێدا زۆرە، یان لەکاتی هەوکردنی توورەگە هەواییەکان تووشی پرخە دەبن، هەروەها هەندێکی دیکەش بەهۆی خواری کۆڵەگەی لووت و گۆشتی زیادەی نێو لوت کە رێگری لە چونە ژوورەوەی هەوا دەکات شەوان پرخەیان دێت.
2 – لاوازی تۆنی ماسولکەکانی قوڕگ و زمان : خەوی قوڵ، خواردنی هەندێک جۆری حەبی خەو، خواردنەوەی مەی و زیادبوونی تەمەن دەبنەهۆی خاوبوونەوەی ماسولکەکانی قوڕگ و زمان، کە هۆکارە بۆ پرخە و مەترسیی گیرانی بۆڕییەکانی هەوای لێدەکەوێتەوە.
3 – گەورەیی قەبارەی شانەکانی قوڕگ : زۆربەی ئەوانەی قەڵەون شانەکانی قوڕگیان گەورەیە، هەروەها ئەو منداڵانەی ئاڵووەکانی نێو قوڕگیان گەورەیە تووشی پرخە دەبن.
4 – درێژی زمانە بچکۆلە : گەورەیی و درێژی زمانەبچکۆلە رێرەوی هەوای نێوان لووت و قوڕگ تەسکدەکاتەوە، زۆرجار لەکاتی لەرینەوە و جوڵەدا دەبێتە هۆی گیرانی رێرەوی هەناسە و تووشبوون بە پرخە.
مەترسییەکانی پرخە |
ئەوانەی بەردەوام پرخە – یان هەیە، چەندین مەترسیی لەسەر ژیانیان هەیە کە دەکرێت بەهۆی گیرانی هەناسەی کاتی خەو رووبدات، لەوانە : –
1 – وەستانی ناو بە ناوی هەناسە : وەستانی هەناسە کە دەکرێت لە چەند چرکەیەک بۆ زیاتر لە خولەکێک بخایەنێت، لە ئەنجامی گیران و تەسکبوونەوەی رێڕەوەکانی هەناسە لەکاتی خەودا روودەدات.
2- ماندووبوونی دڵ : وەستانی هەناسە بەهۆی گیرانی بۆڕییەکانی هەناسە و پرخەی درێژخایەن، دەبێتەهۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، ماندووبوون و گەورەبوونی دڵ، سەرەنجام تووشبوون بە سستبوونی دڵ.
3- بەخەبەرهاتنی بەردەوام : زۆربەی تووشبووانی پرخە خەویان سوکترە لەکەسانی ئاسایی و شەوانە چەند جارێک لەخەو رادەبن، کە تەنانەت نازانن هۆکاری بەخەبەرهاتنەکەیان گیرانی رێرەوی هەناسە یانە.
4- خەواڵوویی رۆژانە : بەخەبەرهاتن و سوکی خەوی شەوان، هۆکارە بۆ خەواڵوویی لە رۆژدا و بەمەش کار لە شێوازی ژیانی کەسەکە دەکات و مەترسیی تووشبوون بە رووداوەکانی هاتووچۆ زیاتردەکات.
پرخەپرخ/pirxepirx: ئانتـ:[ دەنگ][پرخە+ پرخ] پرخەی زۆر، مرخەمرخ، خڕەخڕ، خیزەخیز، پرخەی یەک لە دوای یەک.
پرخەپرخەکردە/pirxepirxekirde: کتپ:[ ل] پرخەپرخ کردن.
پرخەکردن/pirxe kirdin: کتپ:[ دەنگ] پرخاندن.
پرخەهاتن/pirxe hatin: کتن: بەرزبوونەوەی دەنگی پرخە.
پرخن/pirxin: ئانتـ:[ پرخ+ ن] ئەو کەسەی دەپرخێت.
پرخوهۆڕ/pirx û hoř: نتـ:[ دەنگ] پرخەی زۆر بەهێز.
.
.
.
.