سمڵ/simiľ: ن:[ ڕوو] سۆتکە، سملە، سونبول، کاویر( باد): بنی گیایەکی کووێستانیە بەسەر زەوی دەخشێت، قەدەکەی لە ژێرزەویدا بڵاودەبێتەوە، دەنکی بەقەد دەنکەخۆرمایێکی دەبێت، ڕەشی بۆنخۆشی پێوەیە، دەکرێت بەملوانکە یان گەردەنبەند. هەروەها دەنکەڕەشەکەی پاکدەکرێت و سوودی لێوەردەگیرێت بۆ دەرمان. [ ئینگـ: sedge][ لا: Inula helenium]
سمڵە/simiľe: ن:[ ڕوو] گیایەکە لەناو دێراوی تووتنێدا پەیدادەبێت مێمڵە بۆ تووتن.
سمڵی شیرین/simiľî şîrîn: نتـ:[ ڕوو] بادەمی زەوی : جۆرە ڕووەکێکە گوڵەکەی تۆوی نیە. ڕەگەکەی سەلکی قوپاوی بچووکی رەش چەوری پێوەیە، دەخورێت.
هەلال/helal: ن:[ ڕوو] گوڵی سمڵ.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 984}.
.
.
.
.