گۆزروان/gozrwan: ن:[ ڕوو] گاوزوان، گوزربان، گوڵ گەوزوان : ڕووەکێکی یەکساڵەکییە، بڵندی دەکاتە 60 سم، لاسکەکەی هێڵ هێڵ و تۆزێک دڕنکن و نێوکەشی بۆشە. گوڵێکی بچووکی لوولەیی و رەنگێکی شینێکی مەیلەو ئەرخەوانی دەگرێت. پەرەکەی نووک تیژ و فندقی و رووکارەکەیان تۆزێک بەرز بووەوتەوە و ورد و تیژن. کاتی گوڵ کردنی ئەم گوڵە لە دووهەم مانگی بەهارە دەستپێدەکات هەتا کۆتایی مانگی دە.گەڵانی ئەستوور و درێژە؛ لینجیەکی زۆری تێدایە، گەڵاکانیشی رەنگیان سەوزێکی پڕ رەنگ و گەورە و ساکارن و تۆزێ چین چینن و شێوازیان هێلکەییە. هەموو گیانی ئەم گوڵە تووکە. لە هەموو خاکێک گەشەدەکات بەتایبەت لە خاکی تێکەڵ بە لمین زیاتر. بۆ مەبەستی پزیشکی و دەرمانسازی سوودی لێوەردەگیرێت. هۆکارە بۆ به‌رهه‌م هێنانى هۆرمۆنى( كلیتین :  )كه‌ له‌ش ڕێك ده‌خات. بەسودە‌ بۆ نه‌خۆشیه‌كانى پێست به‌تایبه‌ت( ئه‌كزیما) وە نه‌هێشتنى خەمۆکی. ھەڵکەوتەی جێۆگرافی ھەرێمی کوردستان و ئاووھەواکەی شوێنێکی لە بارن بۆ رووانی ئەم جۆرە گیایە. [ لا : borago officinalis]

.

پۆلێنکردنی زانستی : Scientific classification
فەرمانڕەوایی پۆل پلە تیرە/پەل جۆر
kingdom class order family speies
Plantae Magnoliopsida Boraginales Boraginaceae Borago officinalis
جیهانی ڕووەک گوڵدارەکان  گۆزروانییەکان

، گاوزوانەکان

گۆزروانیی گۆزروان

.

لەمێژە، ئەم گوڵە، لەکۆمەڵگای کوردەواریدا وەک دەرمان بەکاردێت.

: کوڵاوی گیای کۆروان بۆ ساف کردنی سینگ و لابردی بەردی گورچیلە زۆرباشە.

: ئەگەر کۆزروان لەگەڵ گوڵی خەتمی و بەنەوشەدا هەر کامیان بە رادەی 50 گرام لە یەک لیتر ئاودا بکوڵندرێت و بخورێتەوە بۆ زکام و سەرماخواردووی زۆرباشە.

: ئەگەریش تۆزێک گۆزروان لەگەڵ دارچینی و زەنجەفێڵدا هەر سێکیان بە یەکرادە لە ئاودا بکوڵێندرێن و بۆ ماوەی سێ رۆژ بخورێتەوە بۆ دەرمانی سەرماخوردووی و ئەڵامەت و زکام زۆر باشە.

.

.

.

.