بێژنگ/bêjing: ن:[ کەرەستە][ بێژ+ ئینگ] وێچنە( هـ): بۆ دابێژتن کەڵکی لێوەردەگیرێت. دەگەڵ( هێڵەک، داشگیر، باڵەکەو، سەرەد) لەیەکدەچن، بەڵام لە گەورە و بچووکیان جیاوازییان هەیە.[ ئینگـ : sieve].
بێژنگ، وێچنە. | |
داشگیر | |
باڵەکەو | |
سەرەد | |
هێڵەک |
{ چۆنیەتێکەی: دەفرێکی خڕی هەندێک قووڵە، بەئەندازەی دەفەیەک دەبێت، بنەکەی تۆڕی سیمی کونکونی تێگیراوە، بەدەورو و بەری دارە کە بە خەرکەمان خواری دەکەنەوە}{ نانەوازادە}.
:: بهری خۆر به بێژنگ ناگیرێت.
{
پارەی بەخشندە و ئاوی ناو بێژنگ
وەک پشکۆیەکە بکرێتە ناو چنگ
}{ پیرەمێرد}
یان
{
ئەگەر بینێمە سەر، خوودەی وەکوو دنگ
دڵم کونکوبن ببێ، وەک ناوی بێژنگ
1 . کەسێک کە بێژینگ ساز دەکات و دەیفرۆشێت.
2 . [ مجـ] مرۆڤی بێشەرم و بێحەیا.
بێژنگفرۆشی/bêjîngfiroşî: نچ:[ بێژینگ+ فرۆش(فرۆشتن)+ ئی]
1 . پیشەی کەسی بێژینگ فرۆش.
2 . [ مجـ] بێشەرمیی، بێحەیایی.
بەبێژنگ گرتن/bebêjing girtin: کتپ:[ بە+ بێژنگ+ گرتن]
بنبێژنگ/binbêjing: ن:[ مکـ][ بن+ بێژنگ] بنوێچن( هـ)، بنپەلک، بن خەرمان، زۆڵەک، پەسمۆنە، سەرکۆزەرە، بارێزە، بنژیل، گوشک : ئەو دەنکەگەنم و دەخڵ و دانەیە، کە دووای کوتان و لەبێژەنگدانی بە خۆڵەوە لە بنیدا دەمێنێتەوە، وە یا ووردەیەکە لە بێژنگ دەکەوێتە خوارەوە.
لەبێژنگ دران/lebêjing diran: کتپ:[ لە+ بێژنگ+ دران]
.
.
.
.