بنچین/binçîn: نتـ:[ بن+ چین]
2 – زاراوەیەکی زانستییە لە ڕشتەی بیۆلۆژی( زیندەوەرزانی) و سروشتی. هەر یەکێک لەبن ئەو چینەکاندا دەستنەشان دەکات.
بنچینە/binçîne: نتـ:[ بن+ چین( چنین)+ ئە] ئەساس(ع : اساس)، بنکە_ بنگەهـ: bingeh( کباک)، پێشبەرە، ژێرخان، کروک : کێشەی لاوەکی، بناغە و تەمەڵی دیوار، هیم.
بنچینەدار/binçîne dar: نتـ:[ بن+ چینە+ دار]
1 – ڕیشەدار، بەڕابردوو.
2 – شیرازەچن، تابەن.
بنچینەداڕشتن/binçîne dařiştin: کتن:[ بنچینە+ دارشتن] دەلیل هێنانەوە.
بنچینەدانان/binçîne danan: کتن:[ بنچینە+ دانان] سەڵماندن، پایەدانان، ڕێکخستن، دامەرزراندن.
بنچینەدانەر/binçîne daner: نفا:[ بنچینە+ دانەر( دانان)] دامەزرێنەر.
بنچینەدەرهێنان/binçînederhênan: کتپ:[ بنچینە+ دەرهێنان] دۆزینەوەی بناغە بۆشتێک.
بنچینەیی/binçîneyî: ئان:[ بنچینە+ یی] قووڵای، یەکەمی، سەرەتایی.
بنچنین/binçinîn: کتن:[ بن+ چنین] شیرازەچنی، تابەنی.
.
.
.
.