تادار/tadar: ن:[ ڕوو][ کباک] دارێکی بەرزە کە ڕەگەزەکەی لە ئوسترالیایەوەیە، هەتا 145 مەتر بەرزدەبێتەوە و ئەستوورایی قەفەکەی دەگاتە 25 مەتر، دارێکی هەمیشە شینە، گەڵاکانی درێژ و نووک تیژ هەروەک گەڵای بی، ماددە یەکی بە ناوی ئۆکالیپتول هەیە کە بۆ گەلێک نەخۆشی کەڵکی لێوەردەگرن.[ Bot : Eucalyptus glanca]
.
.
__________________
تادار/tadar: ئان: ئانتـ:[ نخ][ تا+ دار] نۆبەتێ دار، کەسێک تای لێ هاتبێت.
{
ئارەقم کرد و نەجاتی هەر نەدام دەردی گوناح
لەرز و تاداری خەجالەت خۆم و روو زەردی گوناح
}{ بێخود}.
بڕمەبڕم/biřme biřm: ئانتـ : بۆڵەبۆڵ، ناڵەی نۆبەتی دار، ناڵەناڵی تادار، دوواندن و تێڕاخوڕین بەقسەی قەبەر و درشت.
:: تۆ چ بڕمەبڕمێکتە ؟
.
.
.
.