پەستان/pestan: ن:
1 – کۆمەڵ.
2 – [ پهـ : pestān] مەمکی ژن، گوانی ئاژەڵ.
.
.
__________________________
پەستان/pestan: كتن:
پەست ³ /pest: ڕن:[ ڕەگی چاوگی (پەستان)ـە].
پەستان/pestan: كتن:[ پەست+ ئان] ئاخنین، بەهێزتێڕاكردن، پەستاوتن، پەستن، پەستن، كوتان.
پەستانەوە/pestanewe: كتن: پەستینەوە، كوتانەوەی شتی خڕوفش تا تونددەبێت. بۆ پەنیر ئاخنینە وەبەكاردێت.
پەستان پێو/pestanpêw: نتـ: بارۆمەتر، مانۆمەتر، پێوەری پاڵەپەستۆ : ئامرازی پێوانی پاڵەپەستیۆی هەوا و گاز و هەڵمەکان.[ ئینگـ : manometer].
پەستان پێوی خوێن/pestan pêwî xwên: نتـ: پێوەری پاڵەپەستۆی خوێن.[ ئینگـ : blood pressure].
پەستاندن/pestandin: كتپ: پەستاوتن، تێ ئاخنین، تێ ترنجاندن.
پەستاندن/pestandin: كتپ:
1 – ئاخنین، پێچاندن.
2 – [ ئای تی] زیپ.[ ئینگـ : zip]
پەستاندنەوە/pestandinewe: كتپ: پەستاوتنەوە.
پەستانن/pestanin: كتپ: پەستاندن.
پەستانی خوێن/pestani xwên: نتـ:[ تۆێ] بریتییە لە ئەو هێزەی خوێن دەخاتە سەر دیوارەكانی لوولەكانی خوێن كە پیایاندا دەڕوات. ئەم پەستانەش لەهێزی پاڵنان بەخوێنەوەپەیدا دەبێت لەلایەن دڵەوە.
.
.
.
.