مەمک/memik: ن:[ توێ] لە لەشی مرۆڤدا : پەستان، پزی، چچ _  چچە : çiçe( زازاکی )، چچک، چيچه،  چيچی، چیچک : çiçik( کباک)، چیچیلە، مەم، مەمە، مەمکە، مەمەڵە، مەمگ، مەمڵ _ مەمڵە، مەمێ، مەمی : دوو بەرزەوەبووی سەر سنگی ئافرەتە، لە ناوەڕاستی مەمکدا یەک گۆی مەمک هەیە، منداڵی بەرمەمکە شیری لێوە دەخوات. مەمکی ئافرەت جیاوازە لە گوانی هەموو گیاندارە شیردەرەکانی دیکە، کە دەکەوێتە سەرووی گەدەوە. ئەرکی سەرەکی مەمک سازدان و دەردانی شیرە. مەمک لە خۆگری لووی شیردەرە کە ژمارەیەکی زۆری لە خۆگرتووە. پیاوانیش مەمکیان هەیە بەڵام توانایی سازکردنی شیریان نیە.  مەمک لە ڕووی پێکهاتەی توێکاری و شانەییەوە لەیەک دەچن لە ڕەگەزی نێر و مێ دا، بێجگە لەوەی کە مەمکی ژنان لە ڕێگەی کاریگەری هۆڕمۆنی پرۆجیستیرۆن، قەبارەکەی گەشەدەکات و شیرەڕژێنەکانیش لە ناویدا دروست دەبێت، لێ هۆرمۆنی پڕۆلاکتین و ئۆکسیتۆسین ڕۆڵی گرنگیان هەیە لە گەشەکردنی مەمک و ئامادەکردنی مەمک بۆ دروستکردنی شیر لە کاتی زگپڕی و هەبوونی منداڵدا. کاتێک بەدەست گەمە لەگەڵ مەمک دەکرێت، بەتایبەتی گۆی مەمک کە پڕە لە کۆتایییە دەمارەیییەکان، ئەوەش دەبێتە هۆی وروژانی هەستی سێکسی لەڕەگەزی مێدا، گۆی مەمک دەمژرێت، هەندێ لە ژنان دەگەنە ئۆڕگازم کاتێک بەتەنها مەمکیان دەوروژێندر ێت. مەمک لە ڕێگەی هۆڕمۆنەکانی ئیستڕۆجین و مۆنتگۆمەری گڵاند. ئەوانە ڕۆڵیان  دەبێت لەسەر سووڕی دەماری زیادکردنی ڕێژەی دەردرواوە هۆڕمۆنییە سێکسییەکان لە ڕەگەزی مێدا، کە ئەوەش کاریگەری هەیە لەسەر ئامادەکردن و زیادکردنی هەستی ژنان بۆ سێکس کردن.[ لا :  mammae ][ ئینگـ : breast]. 

.

{ تێبینی : بۆ ئەوەی وێنەکان ببینیت، کلیک لەسەر ووشە ئینگلیزییەکان بکە} 

         توێکاری مەمکی ژن               

دەفەی سینگ/defey sînig: نتـ:[ توێ][ دەفە+ ی+ سینگ] ڕکەڵ.[ ئینگـ : Chest wall ، Thoracic wall]

ماسولکەی سینگ/ masulikey sînig: نتـ:[ توێ][ ماسولکە+ ی+ سینگ] [ ئینگـ : Pectoralis muscles ، Musculus pectoralis major]

قاشۆچکەی شیر/qaşoçikey şîr: نتـ:[ توێ][ قاشۆچکە+ ی+ شیر] لووی شیرساز. [ ئینگـ : Lobules]

گۆی مەمک/goy memik: نتـ:[ توێ][ گۆی+ مەمک] [ ئینگـ : Nipple]

خەرمانەی مەمک/xermaney memik: نتـ:[ توێ][ خەرمانە+ ی+ مەمک][ ئینگـ : Areola]

جۆگەلەی شیر/cogeley şîr: نتـ:[ توێ][ جۆگەلە+ ی+ شیر] [ ئینگـ : Milk duct ]

شانەی چەوری/şaney çewirî: نتـ:[ توێ][ شانە+ ی+ چەوری][ ئینگـ : Fatty tissue]

پێست/pêst: نتـ:[ توێ][ ئینگـ : Skin]

2 – لە لەشی ئاژەڵدا : چيچه، قێل، کوهان، گوان، گوانەمه، گوانێ، گوهانی، گوهان : Guhan، گوهاندین : guhandîn، لەم : ئەندامێکە لە پاش سکی گیاندارە شیردەرەکانەوە ( گوانداران) شۆردەبێتەوە، کە چوار گۆی هەیە. [ ئینگـ : udder , dug]

.

مەمکەمژە/memike mije: نتـ:[ مەمک+ ئە+ مژ+ ئە] مەمکمژە، مەمکەمژ، مەمڵەمژە، مەميانە، مۆستک. [ ئینگـ : ]

مەمک ئێشە/memik êşe: نتـ:[ مەمک+ ئێشە] 

مەمکبەند/memikbend: نتـ:[ مەمک+ بەند] ئێلەک _ ئێلەگ، بەردلک، زەخمە، ستیان _ سووتيان، شاماکی.

مەمک بچووک/memik biçûk: ن:[ توێ]

مەمک بڕینەوە/memik biřînewe: ن:[ توێ]

مەمک خڕکردن/memik xiř kirdin: کتپ:

مەمکدار/memikdar: نتـ:[ مەمک+ دار] بەگوان، شیردار _ شيردەر، گواندار، گوهاندار.[ ئینگـ : mammal ، mammary ، mammillary]

مەمکداران/memikdaran: نتـ:[ مەمکدار+ ئان] شيردەران، گوانداران، گوهانداران : دەستەيەک لە گيانلەبەرانن که بێجوو به شيری مەمکيان بەخێودەکەن. وەک مەڕ و بزن.[ ئینگـ : mammal] 

مەمکدارزان/memikdarzan: نتـ:[ مەمکدار+ زان( زانین)] پزیشکێک پسپۆری لە بەشی مەمکزانییەوە هەبێت.[ ئینگـ : mammalogist]

مەمکدارزانی/memikdarzanî: نچ:[ مەمکدارزان+ ی] هەر زانیارییەک کە دەربارەی مەمک بێت.[ ئینگـ : mammalogy]

مەمکداری/memikdarî: نچ:[ مەمکدار+ ی] بەگوانەوە، شیردارە، گوهانداری.[ ئینگـ : mammalion]

مەمکداری هێلکەکەر/memikdarî hêlikeker: نتـ:[ مەمکدار+ ی+ هێلکەکەر] [ ئینگـ : ovlparous mammal] 

مەمکدان/memikdan: نتـ:[ مەمک+ دان

1 – شيرپێدان، شيردان.

2 – سینەبەندی ژنان. 

مەمک زل/memik zil: نتـ:[ مەمک+ زل]

مەمک قیت/memik qît: ن: [ توێ]

مەمک گەزتن/memik gezitin: ن: [ توێ] .

مەمک گەورە/memik gewire: ن: [ توێ]

مەمک گرتن/memik girtin: ن: [ توێ]

مەمک لەرینەوە/memik lerînewe: ن: [ توێ] .

مەمک لەراندنەوە/memik lerandinewe: ن: [ توێ]

مەمک مژین/memik mojîn: کتپ:[ مەمک+ مژین]

مەمک وورووژاندن/memik wurûjandin: ن: [ توێ]

مەمک ووشکبوون/memik wuşikbûn: کتن:[ مەمک+ ووشک+ بوون] لەشیر بڕانەوە( بڕینەوە). [ ئینگـ : Ablactation]

مەمک و ژن/memik û jin: ن: [ توێ]

مەمکی/memikî: نچ: چچکی( باد).[ ئینگـ : mammillate]. 

مەمکی ژن/memikî jin: ن: [ توێ]

مەمکی پیاو/memikî piyaw: ن: [ توێ]

.

 زاراوەی مەمک لە واتای جیاواز دا


بەرمەمکانە/bermemkane: نتـ:[ بەر+ مەمک+ ئانە] ئایل، زارۆک _ زارۆڵە، ساڤا _ ساوا، شیرەخۆرە، کۆرپە، منداڵ.

پشکنینی خوێی مەمک/pişkinînî xiwêy memik: ن: [ توێ]

تەندروستی مەمک/tendirustî memik: ن: [ توێ]

جووتێ مەمک/cûtê memik: نتـ:

جوانکاری مەمک/ciwankarî memik: ن: [ توێ]

دوومەڵی مەمک/dûmeľî memik: نتـ:[ توێ][ نخ][ دوومەڵ+ ی+ مەمک ] مەمکەدوومەڵ.[ ئینگـ : Mammary Abscess].

ژانی مەمک/janî memik: نتـ: هێندێ ژان هەیە کە پەیوەندییان بە سووڕی مانگانە نییە و ناتواندرێت بە ئاسانی شوێنی ئازارەکە بە ووردی دیاری بکرێت و زیاتر لە تەمەنی سەرەوەی 40 ساڵییەوە روودەدات. هۆكاری ئەو ئازاره، هەندێ جار مەمک خۆیەتی وەك كیسەی ئاوی مەمک، رووداوی جیاواز و هەندێ گرێی بێ زیانی مەمک و جگەرەکێشان و خواردنەوە، نەدانی شیر بە منداڵ و قەڵەوی و بەرزیی ئاستی هۆرمۆنی ئیسترۆجین هەروەها مەمکدان (ستیان)ـە. زۆرجار ئەو ژانه له مەمكدا نییه و بەڵكو له دەوروبەریەتی، وەك ژانی ماسولكەی سینگ، ژانی پەراسوو، ژانی سینگ و مل، و چەندین هۆكاری تر، بەڵام ئەگەر ئازاری مەمک بەردەوام بوو و بۆ چەند هەفتەیەک درێژەی کێشا و کاریگەری ھەبوو لەسەر کاری ڕۆژانە، دەبێت سەردانی پزیشک بکرێت. بەڵام دوای ئەوە کە دڵنیابوون لە ژانی مەمکەکە هیچ پەیوەندییەکی بە شێرپەنجە یاخود هۆرمۆنەوە نییە، دەکرێت دەرمانی هێوەرکەرەوە بەکاربێنن و خواردنی چای و قاوە و چۆکلێت و کۆلا و بەهارات تا ئەو جێگایە کە دەکرێت، کەم بکەنەوە. { ئاتۆسا مورادی}

ژانی مەمکی سووڕی مانگانە/janî memik sûřî mangane: نتـ:  ژانێکە کە لە دەورووبەری کاتی سووڕی مانگانە روودەدەن و بەهۆی کاریگەری هۆرمۆنی ژنانە، ژانەکە لە هەر دوو مەمکدا یاخود لە یەک مەمکدا دەبێت و لەوێوە بەرەوە بن هەنگەڵ دەچێت و هێندێک جاریش لە ناوەڕاستی سووڕی مانگانە هەتا دەستپێکردنی بەردەوام دەبێت. لە حاڵەتەدا ژن هەست بە قورسایی و تورتبوونی مەمکەکانی دەکات و لەوانەیە بە جووڵەی باڵ ئازارەکەی زۆرتر بکات یان خەوتن بە شەوان بۆی زەحمەت دەبێت.

سەمای مەمک/semay memik: ن: 

شۆڕبوونەوەی مەمک/şořbûnewey memik: نتـ:

شێرپەنجەی مەمک/şêrpencey memik: نتـ:[ نخ][ شێرپەنجە+ ی+ مەمك] باوترین ئەو جۆرە شێرپەنجەی کە لە خانماندا هەن. [ لا : Cancer mammae ]

شێرپەنجەی مەمک لە پیاودا/şêrpencey memik le něrda: ن:[ توێ]

کێشەکانی مەمک و شیرپێدان/kêşekanî memik û şîrpêdan: ن:[ توێ] 

گەورەبوونی مەمک/gewirebûnî memik: ن:[ توێ] لەسەرەتای تەمەنی هەرزەکاری، کچان مەمکیان گچکە و قیتە ، بەڵام دوای تەمەنی بیست ساڵی و بەتایبەتی پاش ئەوەی منداڵیان دەبێت، مەمکیان گەورەتر و شۆڕدەبێتەوە.

گەورەکردنی مەمک/gewirekirdnî memik: ن:[ توێ] 

گرێ لە مەمک/girê le memik: ن:

گرێی مەمک/girêy memik: ن:[ توێ] 

لەشێوەی مەمک/le şêwey memik: ئانتـ: [ ئینگـ : mammiform] 

لڤکا مەمک گرێژی/livka memik girêjî: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ : mammary gland]

نەخۆشییەکانی مەمک/nexoşîyekanî memik: ن:[ توێ]  

هێزی مەمک/hêzî memik: ن:

.

.

.

.