کێشی عەرووز/kêşî äerûz: ن:

لە ڕووانگەی وێژەییدا وەك کەرەستەی پێناسەکردن و هەڵبەست و گۆرانیش بەکاردەهێندرێت. { تێبـ : بەپێی رێزمان و نەریتی زمانی عەرەبی وشەکانی: وزن، موزون، یان اوزان بەکاردێنن، کە هیچ ڕەخنەیەک لەسەر ئەمە نییە }.

وشەی “وزن”ی عەرەبی تەنیا بە واتایی قورسایی لەگەڵ وشەی “کێش”ی کوردیدا یەک دەگرێتەوە. واتا ناکرێ وشەی “وزن”ی عەرەبی چ واتایەکی هەبی، وشەی “کێش”یش هەر هەمان واتای بگەینێ. بەڵام سەیر ئەوەیە کە ڕۆشنبیرانی خۆمان بە بێ هیچ بیرکردنەوەیەک، ڕاستە وڕاست ماناکانی تری “وزن”ی عەرەبی بەسەر “وشەی “کێش”دا دەچەسپێنن. بۆ نموونە دەڵێن ئەم گۆرانیش لە سەر هەمان کێشە!، ئەم هەڵبەستش لە سەر هەمان کێشە! یان دەڵێن کێشی ئەم هەڵبەستە باش نییە! ئەم ڕەستەیە لەسەر هەمان کێش دانراوە!

لە عەرەبیدا ئەگەر وشەی “وزن” بە واتای پێوانەیەک بۆ قافیە، لحن، و موزون، بەکار دێت. لە کوردیدا “کێش” ئەو مانای نادات. لە کوردیدا بۆ ئەم مەبەستە وشەی تایبەتی خۆی هەیە. دوو یا چەند هەڵبەست یان گۆرانی یان وشە ئەگەر هاوچەشن و هاوتەراز بن دەڵێن لەسەر یەک هەوان.

وەرگێڕانی وشەبەوشە بە تەواوی هەڵەیە، زمانی کوردی دەشوێنێ، خەڵکی ئاسایی گوندەکان تێ ناگەن. لە کوردیدا شتی وا هەر نییە. لە کوردیدا لە باتی “وزن” و “لحن” و”قافیە”ی عەرەبییە، وشەیە ” ئاوا / هەوا” هەیە. بۆ نموونە: ئەم گۆرانییەش لەسەر هەمان “هەوا / ئاوا”یە، ئەم هەڵبەستەش لە سەر هەمان “هەوا / ئاوا ” دانراوە. ئەم وشەگەلە هەموویان هەر یەک “هەوا”یان هەیە.
بابا یادگار ( ١٣٥٩- ١٤٨٠ زایینی)، کە هەڵبەستوان و پیرێکی یارسانییە، ٦٠٠ ساڵ لەمەوبەر ئاوا دەڵێ:
باربەد ئاما، بەربەتی نە دەست سێ “ئاوا”ی کوردی، پەی دڵداران بەست

ئەگەر وشەکانی “هەوا/ ئاوا” هەموو مەبەستەکە ناگەینن و پێویستیمان بە وشەی دیکە هەیە، دەبێ نەک بە لاساییکردنەوەی زمانەکانی تر بەڵکوو لە چوارچێوەی زمانی کوردیدا و بە پشتبەستن بە ڕێساکانی زمانی کوردی وشە و دەستەواژەی نوێ دابڕێژرێت.

3 – هەروەها چەندین واتای تری هەیە کە “وزن”ی عەرەبی نییەتی، بۆ نموونە کێش ڕەگی وشەی “ڕاکێشان / کێشان”ە، کێش بە واتای “ئەلاستیک”ە.

4 – کێش وەک پاشگەر لە کوردییدا مانای تایبەت دە بەخشێتە وشەکان وەک جگەرەکێش، زەحمەتکێش، دەدانکێش، کێش بە واتای گێرە (گێروکێشە)، کێش بە واتای سەروێن / شەدەی سەر.

بریتییە لە داڕشتنی پەیڤ لە ھەر دێرێکی شیعردا لە بەیتێکی شیعریدا.

(کێش) و چۆنیه‌تی ئاوێته‌بوونی شه‌پۆل و درکه‌ (ده‌نگ و بڕگه‌) کان وه ‌ڕوو‌خراون و، پاشانیش دێڕی یه‌که‌می سه‌رجه‌می ئه‌و غه‌زه‌ل و چامه‌ و شێعرانه‌ی کێش( وه‌زن): کێش چه‌شنه‌ ڕێکوپێکیی و گونجاوییه‌کی تایبه‌ته‌ که‌ له‌ ئاوێنه‌بوونی ده‌نگ و درکه‌ (شه‌پۆل| بڕگه‌) کانی شێعردا پێکدێ و، جۆره‌ ئاهه‌نگ و مۆسیاقایه‌ک به‌ شێعره‌که‌ ده‌به‌خشێ.

:: کێش و سه‌روا دوو ره‌گه‌زی زه‌ق و بنجی هه‌ڵبه‌ستن به‌ تایبه‌تی هه‌ڵبه‌ستی دێرین.

کێشی هۆنراوە/kêş: ن: ڕەوت، ھەڤدەن : مەبەست لە عەرووزی شیعرە.

کێشی پەنجە/kêş: ن:[

چەند جۆر کێش ھەیە ؟

کێش لای نەتەوەکانی جیھان چۆن بەکار دێن ؟

کێشی شیعری کلاسیکی کوردی چۆنە ؟

کێش و ریتم چۆن دەبنە تەواوکاری یەکدی ؟

لەسه‌ر زانستی ( عه‌رووز) و شیکردنه‌وه‌ی ( به‌حر)ه‌کانی دارشتنی شیعردا.
پێوانه‌ و ته‌رازووی کێش له‌ شێعری عه‌رووزی(یا به‌ زاروێژی هه‌ڵه‌ی باو کلاسیکی)ی کوردیدا، ئه‌و ده‌نگ و درکه‌ یان ئه‌و شه‌پۆل و بڕگه‌ کورت و درێژانه‌ن که‌ له‌ دێڕێکدا به‌ شێوه‌یه‌کی ڕێک و گونجاو ئاوێته‌ده‌بن و له‌ دێڕه‌کانی تردا دووپات ده‌بنه‌وه‌.

دیاره‌ هه‌ر چه‌شنه‌ ڕێکی و گونجاوییه‌کی تایبه‌ت، یان چۆنیه‌تی ئاوێته‌بوون و ڕێزبوونی یه‌ک له‌ دوای یه‌کی بڕگه‌ کورت و درێژه‌کان، جۆره‌ کێشێکی تایبه‌ت به‌ خۆیان ده‌خوڵقێنن.
جۆر و شێوه‌ی ئاوێته‌بوونی ئه‌و ده‌نگ و بڕگه‌ کورت و درێژانه‌ که‌ به‌ زاروێژی زانستی عه‌رووزی، پایه‌( کۆڵه‌که‌)یان پێ ده‌گوترێ، بناخه‌ و پێوه‌ر و یه‌که‌ی کێش( وه‌زن) به‌ حیساب دێن. ئه‌و کۆڵه‌کانه‌، به‌ دوو شێوه‌ کۆده‌بنه‌وه‌

: ئه‌گه‌ر کێشێک له‌ دووپاتکردنه‌وه‌ی پایه‌یه‌کی هاوچه‌شن واته‌ وه‌ک خۆی دروست ببێ ئه‌وا وه‌زنه‌که‌ « هاوپایه‌»یه‌، وه‌ک: موسته‌فعیلون موسته‌فعیلون موسته‌فعیلون؛ به‌ڵام ئه‌گه‌ر کۆڵه‌که‌کان هاوچه‌شن نه‌بن ئه‌وا وه‌زنه‌که‌ «ناهاوپایه‌»ی پێ ده‌گوترێ، وه‌ک: موفته‌عه‌لون مه‌فاعیلون موفته‌عه‌لون مه‌فاعیلون. ئه‌وه‌ش بڵێین که‌ هه‌ر کۆڵه‌که‌یه‌کیش به‌ پێی وه‌زنی دیاریکراو له‌ یه‌ک بڕگه‌ تا پێنج بڕگه‌ ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردادێ، وه‌کوو: فه‌ع( یه‌ک بڕگه‌)، فه‌عه‌ل(دوو بڕگه‌، مه‌فعوولو(سێ بڕگه‌)، موفته‌عه‌لون(چوار بڕگه‌)، موسته‌فعه‌لاتون(پێنج بڕگه‌).

هه‌ڵبه‌ت له‌و جێیه‌ڕا که‌ پێکهاته‌ی هه‌ر پایه‌ و کۆڵه‌که‌یه‌ک، کۆبه‌ندی ده‌نگ و بڕگه‌ جۆراوجۆره‌کان و چۆنیه‌تی ئاوێته‌بوونیانه‌، ئێمه‌ ئه‌شێ به‌ وردی ــ به‌تایبه‌ت له‌مه‌ڕ زمانه‌که‌ی خۆمان ــ ئاشنایان بین.

له‌ زمانی کوردیدا (به‌هه‌ر دوو ستانداردی کرمانجی سه‌روو و خوارووه‌وه‌)، ده‌نگ و بڕگه (شه‌پۆل، درکه‌) کان یان به‌ زاروێژی زمانناسان « بزوێن » (Vowel)ـه‌کان به‌ دوو ده‌سته‌ دابه‌ش ده‌کرێن:
1 – بڕگه‌ یان بزوێنه‌ کورته‌کان بریتین له‌:

ئه ‌« e » (ئه‌رۆم، گه‌ڕه‌ک، وه‌ره‌)

ئۆ« o » (ئۆف، مۆر، تۆ)

ئو« u » (چون، سوڕ، گول)

ئێ« ê » (ئێش، لێڵ، ڕێ)

ئی« î » (ژین، قین، زی)

2 – بڕگه‌ یان بزوێنه‌ درێژه‌کان بریتین له ‌:

ئا « a » (ئازیز، پاییز، کارا)

ئوو « û » (ڕووت، بووک، په‌ڵوو)،

ئیی« îî » (یاریی، فڕیی، ده‌ژیی).

ئه‌وه‌ش فه‌رامۆش نه‌کرێ که‌ له‌ شێوه‌زاری کرمانجی سه‌روو، نیوچه‌ بزوێن( سووکه‌ بزوێن)ێك به‌م نیشانه‌یه‌ « ئـ» (i) له‌ نووسیندا بووه‌ته‌ باو و ده‌کار ده‌کرێ که‌ له‌ نووسینی شێوه‌زاری کرمانجی خواروودا له‌به‌ر چاوناگیرێ. دیاره‌ به‌ بۆچوونی خۆم ئه‌و نیوچه‌بزوێنه‌ ده‌ زات و ناخی خودی ده‌نگه‌ کپ (Consonant)ه‌کاندا هه‌یه‌ و پێویست به‌م نیشانه‌یه‌ ناکات، وه‌ک

: ژن، دڵم، بزن، سه‌رقژن، زگ، جگ.

ئاشكرایه‌، ده‌ستنیشانکردنی ئه‌و بزوێنه‌ کورت و درێژانه‌ بۆ ئه‌وه‌بوو که‌ بتوانین چۆنیه‌تی ئاوێته‌بوون و جێگرتنیان له‌ شێعری (عه‌رووزی)دا دیاری بکه‌ین.

دیاره‌ هه‌رکام له‌وان ئه‌گه‌ر له‌ شوێنی دروستی خۆیاندا ئاوێته‌ و جێگیر نه‌بن، ئه‌وا شێعره‌که‌ تووشی له‌نگی و لۆریی(سه‌کته‌) ده‌بێ.

کێش(وه‌زن) له‌ باری چۆنیه‌تی پێکهاته‌ و ڕیزبوونی پایه‌کانییه‌وه‌ دوو جۆره‌:
1 – کێشی ساغ( سالم): ئه‌گه‌ر له‌ پایه‌کانی کێشێکدا، هیچ چه‌شنه‌ گۆڕانێک ڕوونه‌دا و شکڵی ئه‌سڵیی کۆڵه‌که‌کان وه‌ک خۆیان بمێننه‌وه‌، ئه‌وا کێشی نێوبراو به‌ ساغ (سالم) له‌ قه‌ڵه‌م ده‌درێ، وه‌کوو : فاعیلاتون، مه‌فاعیلون، موسته‌فعیلون.
2 – کێشی ناساغ( ناسالم): ئه‌گه‌ر کۆڵه‌که‌ی کێشێک گۆڕانی به‌ سه‌ر دابێ یان به‌ زاروێژی عه‌رووزی تووشی( زه‌حف، زیحاف، ئه‌زاحیف) هاتبێ، واته‌ له‌ ئه‌سڵی خۆی دوورکه‌وتبێته‌‌وه‌ ئه‌وا پێکهاته‌ی ئه‌و کێشه‌ ناساغ یان (موزاحه‌ف)ی پێ ده‌گوترێ، وه‌کوو : گۆڕانی فاعیلاتون (له‌ بڕگه‌ی درێژه‌وه‌ بۆ کورت) به‌ فاعیلاتو، فه‌عه‌لاتون به‌ فه‌عه‌لاتو.

هه‌روه‌ک ده‌زانین چه‌شنی جێگرتن و ئاوێته‌بوونی کۆڵه‌که‌کان یان شێوه‌ی (ئه‌فاعیل)ه‌کان (به‌حری شێعریی) پێکدێنن.

جا ئه‌گه‌ر دێڕی هه‌ر به‌حرێک له‌ دوو پایه‌ پێکهاتبێ ئه‌وا پێی ده‌گوترێ:

موڕه‌ببه‌ع (چوارانه‌)، سێ کۆڵه‌که‌ بێ: موسه‌دده‌س (شه‌شانه‌) و، چوار کۆڵه‌که‌ بێ: موسه‌ممه‌ن( هه‌شتانه‌). ئه‌وه‌ش بزانین که‌ هیچ به‌حرێک (بۆ هه‌ر دێڕێک) نابێ له‌ دوو پایه‌ که‌متر و له‌ چوار پایه‌ زیاتر بێ.

کاری به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی کۆڵه‌که‌کان و ئه‌وه‌یکه‌ بزانین به‌حره‌کان له‌ چه‌ند پایه‌ پێکهاتوون و ڕیتم و مۆسیقا و ئاهه‌نگی ئاوێته‌بوونیان چۆنه‌، به‌ زاروێژی عه‌رووزی (ته‌قتیع)، یان (دابڕکردن)ی پێ ده‌گوترێ، که‌ لێره‌دا بۆ کاری دابڕکردنی به‌حر(شێعر)ه‌کان له‌ دوو نیشانه‌ی « ــ» (بۆ بڕگه‌ی درێژ) و«ه» (بۆ بڕگه‌ی کورت) ‌که‌ڵک وه‌رده‌گرین:

(ئه‌ی|جیل| وه‌)(ده‌|ری| حوس|ن و)(ج| ڵه‌و| کێ| شی)(ته‌| ما| شا)
(مه‌ف|عوو| لو) (مه‌| فا|عیی| لو) (مه‌| فا|عیی| لو) (فه‌‌| عو|لون)
ــ ــ ه| ه‌ ــ ــ ه | ه‌ ــ ــ ه | ه ـــ ـــ

هه‌روه‌ك ده‌شزانین، له‌ زانستی (عه‌رووز) دا، بۆ هه‌ر كێشێك نێوێكی تایبه‌ت دیاری كراوه‌‌ :

ئه‌گه‌ر وه‌زنه‌كه له‌ سه‌ر كۆڵه‌كه‌ی مه‌فاعییلون دامه‌زرابێ « هه‌زه‌ج»،

ئه‌گه‌ر له‌ سه‌ر كۆڵه‌كه‌ی فاعیلاتون بێ «ره‌مه‌ل» و،

ئه‌گه‌ریش له‌سه‌ر موسته‌فعیلون بێ ئه‌وا «ره‌جه‌ز»ه.
ده‌ورانی یه‌ وه‌ك هێڵه‌گی سه‌ودا سه‌ری گێژم
بۆیه‌ بــــــه‌ ده‌قیقی مه‌سه‌له هه‌رچی ده‌بێژم

«نالی» بێژگه‌ له‌و لایه‌نانه‌ی ئاماژه‌ی پێكرا، شاره‌زایی و تواناییه‌كی له‌ڕاده‌به‌ده‌ریشی به‌سه‌ر کێشی (عه‌رووزی) دا هه‌بووه‌ و، توانیویه‌تی‌ له‌ زۆربه‌ی ئه‌م كێش (وه‌زن) ه‌ خۆش و سوار و جێكه‌وتووانه‌ی‌ كه‌ بۆ نموونه‌ «سه‌عدی» و «حافز» له‌ شێعری زمانی فارسیدا ده‌كاریان هێناون، كه‌ڵك وه‌ربگرێ و ده‌‌گه‌ڵ شێعری كوردیی بیانگونجێنێ.
لێره‌دا، بۆ هاسانكاریی و جوان لیێحاڵیبوون هه‌وڵ دراوه، سه‌ره‌تا جۆری كێش (وه‌زن) و به‌یتی یه‌كه‌می شێعره‌كان بنووسرێنه‌وه و پاشان بۆ هه‌ر كام له‌وانیش شكڵی دابڕكردنیان‌ دیاری بكرێن

ــ هزج مثمن سالم (هه‌زه‌جی هه‌شتانه‌ی ساغ)
ڕوخم ڕه‌نگینی ڕه‌نگی ڕوومه‌تی ڕه‌نگینته‌ بازا!
قــــــه‌دی سه‌روم كه‌مانینی قه‌دی شیرینته‌ بازا
ڕوخم ڕه‌نگی| نی ڕه‌نگی ڕوو| مه‌تی ڕه‌نگی| نته‌ بازا!
قــــــــــــه‌دی سه‌روم| كه‌مانینی| قه‌دی شیری| نته‌ بازا
مه‌فاعییلون| مه‌فاعییلون| مه‌فاعییلون| مه‌فاعییلون
ه ــ ــ ــ | ه ــ ــ ــ | ه ــ ــ ــ | ه ــ ــ ــ

ــ رجز مثمن مطوی مخبون (ره‌جه‌زی هه‌شتانه‌ی پێچراوی حه‌شاردراو)
ئه‌حوه‌لی ته‌فره‌قه نه‌زه‌ر ته‌قوییه‌تی سه‌به‌ب ده‌كا
عــــــارفی وه‌حده‌ت ئاشنا له‌م قسه‌یه ئه‌ده‌ب ده‌كا
ئه‌حوه‌لی ته‌ف| ره‌قه نه‌زه‌ر| ته‌قوییه‌تی| سه‌به‌ب ده‌كا
عــــــــارفی وه‌ح| ده‌ت ئاشنا| له‌م قسه‌یه| ئه‌ده‌ب ده‌كا
موفته‌عه‌لون| مه‌فاعه‌لون| موفته‌عه‌لون| مه‌فاعه‌لون
ــ ه ه ــ | ه ــ ه ــ | ــ ه ه ــ | ه ــ ه ــ

ــ رمل مثمن محذوف (ره‌مه‌لی هه‌شتانه‌ی قرتاو)
بولبولی ته‌بعم ئــــــه‌وا دیسان ســــــــه‌ناخوانی ده‌كا
نوكته‌سه‌نجی و، به‌زله‌گۆیی و عه‌نبه‌رئه‌فسانی ده‌كا
بولبولی ته‌ب|عم ئــــــــه‌وا دی| سان ســـه‌ناخوا| نی ده‌كا
نوكته‌سه‌نجی و| به‌زله‌گۆیی و| عه‌نبه‌رئه‌فشا| نی ده‌كا
فاعیلاتون| فاعیلاتون| فاعیلاتون| فاعیلون
ــ ه ــ ــ | ــ ه ــ ــ | ــ ه ــ ــ | ــ ه ــ

ــ مضارع مثمن اخرب مكفوف محذوف (موزاریعی هه‌شتانه‌ی خراوی كوێركراوی قرتاو)
گـــــه‌ر بێیه‌ ده‌رێ، سه‌روی ڕه‌وانی له‌ ئیره‌مدا
وه‌ر نه‌ییه‌ ده‌رێ، ئاهوویی چینی له‌ حه‌ره‌مدا
گـــــه‌ر بێیه‌| ده‌رێ، سه‌روی| ڕه‌وانی له| ئیره‌مدا
وه‌ر نه‌ییه‌| ده‌رێ، ئاهوو| یی چینی له‌ | حه‌ره‌مدا
مه‌فعوولو| فاعیلاتو| مه‌فاعییلو| فاعیلون
ــ ــ ه| ــ ه ــ ه | ه‌ ــ ــ ه | ــ ه ـــ

ــ رمل مثمن محذوف (ره‌مه‌لی هه‌شتانه‌ی‌ قرتاو)
ته‌بعی شه‌ككه‌رباری من، كوردی ئه‌گه‌ر ئینشا ده‌كا
ئیمتیحانی خۆیه‌ مه‌قسوودی، لـــــــــه‌ (عمدا) وا ده‌كا
ته‌بعی شه‌ككه‌ر|باری من، كور| دی ئه‌گه‌ر ئین| شا ده‌كا
ئیمتیحانی| خۆیه‌ مه‌قسوو| دی، لــــــــه‌ (عمدا)| وا ده‌كا

پیم ده‌ڵێن: مه‌حبووبه‌ خێل و قیچه، مه‌یلی شه‌ڕ ده‌كا
خێل و قیچه‌، یا ته‌رازووی نازی نـــــــه‌ختێ سه‌ر ده‌كا
پیم ده‌ڵێن: مه‌ح| بووبه‌ خێل و| قیچه، مه‌یلی| شه‌ڕ ده‌كا
خێل و قیچه‌،| یا ته‌رازووی| نازی نـــــــه‌ختێ| سه‌ر ده‌كا

چاوه‌كه‌ت ئـــــــاگر له‌ سینه‌ی عاشقی مسكین ده‌كا
مه‌سته‌، مه‌یلی چه‌ن كه‌بابێكی دڵی خوێنین ده‌كا
چاوه‌كه‌ت ئــــــا| گر له‌ سینه‌ی| عاشقی مس| كین ده‌كا
مه‌سته‌، مه‌یلی| چه‌ن كه‌بابێ| كی دڵی خوێ| نین ده‌كا

ــ هزج مثمن اخرب مكفوف محذوف (هه‌زه‌جی هه‌شتانه‌ی خراوی كوێركراوی قرتاو)
یا بدر علــــــــــــوا و ضیاء و کمالا
فالغصن مع الاصل الی فرعک مالا
یا بدر|علـــــــــــــــــوا و |ضیاء و | کمالا
فالغصن| مع الاصل| الی فرع| ک مالا
مه‌فعوولو| مه‌فاعییلو| مه‌فاعییلو| فه‌عولون
ــ ــ ه| ه‌ ــ ــ ه | ه‌ ــ ــ ه | ه ـــ ـــ

ــ هزج مثمن اخرب مكفوف محذوف (هه‌زه‌جی هه‌شتانه‌ی خراوی كوێركراوی قرتاو)
حیره‌تزه‌ده‌ وا دیده‌ وه‌كوو حه‌ڵقه‌یی ده‌رما
بێ مــایه‌ نییه‌ عاشیقی بێچاره‌، (بفه‌رما)!
حیره‌تزه| ‌ده‌ وا دیده| وه‌كوو حه‌ڵقه‌| یی ده‌رما
بێ مــــایه‌ | نییه‌ عاشی|قی بێچاره‌،| (بفه‌رما)!

ــ هزج مسدس محذوف (هه‌زه‌جی شه‌شانه‌ی قرتاو)
جه‌نانی وه‌ك جینان كردم به‌ ماوا
«حه‌بیبه‌»ی (ماڵیاوا) مــاڵی ئاوا!
جه‌نانی وه‌ك جینان كردم به‌ ماوا
«حه‌بیبه‌»ی (ماڵیاوا) مـــاڵی ئاوا!
مه‌فاعیلون| مه‌فاعیلون | مه‌فاعیل
ه ــ ــ ــ | ه ــ ــ ــ | ه ــ ــ

ــ رمل مسدس محذوف (ره‌مه‌لی شه‌شانه‌ی قرتاو)
په‌چــه‌یی په‌رچه‌میی و، پرچی سیا
هه‌ر ده‌ڵیی مانگه‌ شه‌وه‌ كوڵمی تیا
په‌چــه‌یی په‌رچه‌میی و، پرچی سیا
هه‌ر ده‌ڵیی مانگه‌ شه‌وه‌ كوڵمی تیا
فاعیلاتون| فاعیلاتون | فاعیلون
ــ ه ــ ــ | ــ ه ــ ــ | ــ ه ــ

ڕیشه‌كـــــــه‌ی پان و درێژه‌، بۆ ڕیا خزمه‌ت ده‌كا
زاهیره‌ هه‌ركه‌س به‌ توول و عه‌رزی ڕیشیدا ڕیا

ــ ه ــ ــ | ــ ه ــ ــ | ــ ه ــ ــ| ــ ه ــ

زولفه‌ینی به‌ خه‌م مار و به‌ حه‌ڵقه‌ن وه‌کوو عه‌قره‌ب
شیعری لـــــه‌ف و نه‌شرن، چ موشه‌وه‌ش، چ موڕه‌تته‌ب
زولفه‌ینی| به‌ خه‌م مار و| به‌ حه‌ڵقه‌ن وه‌| کوو عه‌قره‌ب
شیعری لــــه| ‌ف و نه‌شرن، چ | موشه‌وه‌ش، چ| موڕه‌تته‌ب

ــ هزج مثمن اخرب مكفوف مقصور (هه‌زه‌جی هه‌شتانه‌ی خراوی كوێركراوی کورتکراو)
ماته‌م وه‌کوو زولفه‌ینی سییه‌هـ ، گرتی سه‌راپات
پۆشی لـــــــــه‌ ڕوخت ته‌عبییه‌ی به‌یده‌ق و شامات
ماته‌م وه‌| کوو زولفه‌ینی| سییه‌هـ ، گرتی| سه‌راپات
پۆشی لـــــــه‌ | ڕوخت ته‌عبی| یه‌ی به‌یده| ‌ق و شامات
مه‌فعوولو| مه‌فاعییلو| مه‌فاعییلو| مه‌فاعییل

چاوت لـــه‌ برۆ یه‌عنی له‌ ژێر تاقی نه‌زاره‌ت
بێ په‌رده‌ عه‌یان دێته‌ ته‌کوللوم به‌ ئیشاره‌ت
چاوت له‌ | برۆ یه‌عنی | له‌ ژێر تاقی| نه‌زاره‌ت
بێ په‌رده| ‌عه‌یان دێته‌| ته‌کوللوم به| ئیشاره‌ت

مه‌كه‌ ئیخلافی ئه‌و وه‌عده‌ی كه‌ فه‌رمووت
ده‌خیلت بم كه‌ خانه‌ی سه‌بره‌كه‌م سووت
مه‌كه‌ ئیخلا| فی ئه‌و وه‌عده‌ی| كه‌ فه‌رمووت
ده‌خیلت بم| كه‌ خانه‌ی سه‌ب| ره‌كه‌م سووت

ئه‌ی سه‌روی بوڵه‌ند قه‌دد و، برۆتاق و، مه‌مک جووت!
کێ ده‌ستی ده‌گـــــــــــــاته‌ به‌ی و ناری نه‌گه‌یشتووت؟!
ئه‌ی سه‌روی| بوڵه‌ند قه‌دد و،| برۆتاق و،| مه‌مک جووت!
کێ ده‌ستی| ده‌گـــــــــــــاته‌ به| ‌ی و ناری نه‌| گه‌یشتووت؟!

ــ رمل مسدس مخبون محذوف (ره‌مه‌لی شه‌شانه‌ی حه‌شاردراوی قرتاو)
عومری بێ حــاسڵی من چوو به‌ عه‌به‌س
ئه‌مه‌كم هه‌رچی هه‌بوو چوو به‌ عه‌به‌س
عومری بێ حــا| سڵی من چوو| به‌ عه‌به‌س
ئه‌مه‌كم هه‌ر| چی هه‌بوو چوو| به‌ عه‌به‌س
فاعیلاتون| فه‌عه‌لاتون | فه‌عه‌لون
ــ ه ــ ــ | ه ه ــ ــ | ه ه ــ

ــ هزج مثمن اخرب (هه‌زه‌جی هه‌شتانه‌ی خراو)
عیشقت كه‌ مه‌جازی بێ، خواهیش مه‌كه‌ ئیللا كچ
شیرین كج و، له‌یلا كچ و، سه‌لما كچ و، عه‌زرا كچ
عیشقت كه‌| مه‌جازی بێ،| خواهیش مه|‌كه‌ ئیللا كچ
شیرین ك| چ و، له‌یلا كچ و،| سه‌لما ك|چ و، عه‌زرا كچ
مه‌فعوولو| مه‌فاعییلون| مه‌فعوولو | مه‌فاعییلون
ــ ــ ه| ه‌ ــ ــ ــ | ــ ــ ه | ه ـــ ـــ ـــ

ئه‌و وه‌زنه به‌م شێوه‌یه‌ش دابڕده‌كرێ:
عیشقت كه‌ مه| ‌جازی بێ،| خواهیش مه‌كه| ئیللا كچ
شیرین كچ و، له‌یلا كچ و، سه‌لما كچ و، عه‌زرا كچ
موسته‌فعه‌لو| مه‌فعوولون| موسته‌فعه‌لو| مه‌فعوولون
ــ ــ ه ه| ــ ــ ــ | ــ ــ ه ه| ــ ــ ــ

ساقی! وه‌ره‌ ڕه‌نگین كــــه‌ به‌ په‌نجه‌ له‌بی ئه‌قداح
به‌م ڕاحه‌، له‌ سه‌ر ڕاحه‌، ده‌ڵین: ڕاحه‌تی ئه‌ڕواح
ساقی! وه| ‌ره‌ ڕه‌نگین كــه| به‌ په‌نجه‌ له| ‌بی ئه‌قداح
به‌م ڕاحه‌، | له‌ سه‌ر ڕاحه‌،| ده‌ڵین: ڕاحه| ‌تی ئه‌ڕواح

ــ رمل مثمن مخبون اصلم (ره‌مه‌لی هه‌شتانه‌ی حه‌شاردروی گوێبڕاو)
ابروان تو طبیبــــــــــــان دل افگارانند
هر دو پیوسته‌ از ان بر سر بیمارانند
ابروان| تو طبیبــــــــــــا| ن دل افگا| رانند
هر دو پیوس| ته‌ از ان بر| سر بیما| رانند
فاعیلاتون| فه‌عه‌لاتون| فه‌عه‌لاتون | فه‌علون
ــ ه ــ ــ | ه ه ــ ــ | ه ه ــ ــ | ــ ــ

ئیلتیقای پۆڵا و ئاسن هــــــــــــه‌ر نیزاعه‌ و گیر و دار
جه‌معی ماء و نار و، زه‌ند و زه‌نده‌ و، مه‌رخ و عه‌فار
ئیلتیقای پۆ| ڵا و ئاسن| هــــــــــــه‌ر نیزاعه‌ و| گیر و دار
جه‌معی ماء و| نار و، زه‌ند و| زه‌نده‌ و، مه‌ر| خ و عه‌فار

قوربانی تۆزی رێگه‌تم ئــــــه‌ی بادی خۆش مروور!
ئه‌ی په‌یكی شاره‌زا به‌ هه‌موو شاری (شاره‌زوور)!
قوربانی| تۆزی رێگه| ‌تم ئــــه‌ی بادی| خۆش مروور!
ئه‌ی په‌یكی| شاره‌زا به‌ | هه‌موو شاری| (شاره‌زوور)!

ــ ــ ه| ــ ه ــ ه | ه ــ ــ ه| ــ ‌ه ــ

ــ رمل مثمن محذوف (ره‌مه‌لی هه‌شتانه‌ قرتاو)
سه‌یلی هیجره‌ت به‌ردی بنچینه‌ی له‌ ڕه‌گ ‌هێنامه‌ده‌ر
بـــــــاری فیكرت قه‌ددی ڕاستی تێكشكاندم وه‌ك فه‌نه‌ر
سه‌یلی هیجره‌ت| به‌ردی بنچی| نه‌ی له‌ ڕه‌گ ‌هێ| نامه‌ده‌ر
بـــــــاری فیكرت| قه‌ددی ڕاستی| تێكشكاندم| وه‌ك فه‌نه‌ر

ــ مجتث مثمن مخبون اصلم (موجته‌سسی هه‌شتانه‌ی حه‌شاردراوی گوێبڕاو)
شه‌وی به‌هاری جوانی خه‌وێ بوو پڕ ته‌شویر
لـــه‌ فه‌جری پایزی پیریی به‌یانی دا ته‌عبیر
شه‌وی به‌ها| ری جوانی| خه‌وێ بوو پڕ| ته‌شویر
لـــه‌ فه‌جری پا| یزی پیریی| به‌یانی دا| ته‌عبیر
مه‌فاعیلون| فه‌عه‌لاتون| مه‌فاعیلون | فه‌علون
ه ــ ه ــ | ه ه ــ ــ | ه ــ ه ــ | ــ ــ

تیر ناز نگه‌‌هك هر دله‌ نیجـــــــــه‌ یری وار
عاشقك پاینه‌ زولفك گیبی یوزبك سری وار
تیر ناز | نگه‌‌هك هر| دله‌ نیجـــــــــه| یری وار
عاشقك پا| ینه‌ زولفك | گیبی یوزبك| سری وار

ئه‌و غه‌زه‌له‌ به‌ زمانی توركی(توركمانی) گوتراوه‌‌، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ دابڕكردندا سه‌رنج بدرێته‌ بڕگه‌كان، ئه‌وا به‌ شێوه‌ ڕێنووسی كوردیش ده‌خرێته‌ڕوو:
تیرێ نازێ | نیگه‌‌هه‌ك هه‌ر| دله‌ نیجـــــــــه| یه‌ری وار
عاشقه‌ك پا| ینه‌ زولفه‌ك | گیبی یوزبه‌ك| سه‌ری وار

ــ هزج مثمن اخرب مكفوف مجبوب (هه‌زه‌جی هه‌شتانه‌ی خراوی كوێركراوی خه‌ساو)
ان زلف مشكبار بدان روی چون بهــــار
گر كوته‌است، كوتهی از وی عجب مدار
ان زلف| مشكبار ب| دان روی چون| بهــــار
گر كوته‌| است، كوتهی| از وی عجب | مدار
مه‌فعوولو| مه‌فاعییلو| مه‌فاعییلو | فه‌عه‌ل
ــ ــ ه | ه ــ ــ ه| ه ــ ــ ه| ه ــ

ئه‌و شێعره‌ی «نالی» خۆی چوارینه‌یه‌. شیاوی گوتنه‌ كه‌ ئه‌و كێش(وه‌زن)ه، تایبه‌تی (روباعی) یان چوارینه‌یه‌ كه‌ زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری چوارینه باوه‌‌كان له‌ زمانی فارسیدا، له‌ سه‌ر ئه‌و وه‌زنه‌ گوتراون. دیاره ئه‌و كێشه‌ بۆ گوتنی چوارینه‌ له‌ زمانی كوردیشدا هه‌ر باو بووه.

ــ رمل مسدس محذوف (ره‌مه‌لی شه‌شانه‌ی قرتاو)
خاو و بێ خاوی دوو زولفی خاوم ئه‌ز
چــاوه‌ چاوی یه‌ك غه‌زاله‌ی چاوم ئه‌ز
خاو و بێ خا| وی دوو زولفی| خاوم ئه‌ز
چــاوه‌ چاوی| یه‌ك غه‌زاله‌ی| چاوم ئه‌ز
فاعیلاتون| فاعیلاتون| فاعیلون
ــ ه ــ ــ | ــ ه ــ ــ | ــ ه ــ

ــ رمل مثمن محذوف (ره‌مه‌لی هه‌شتانه‌ی قرتاو)
هه‌ی كه‌رێكم بوو، چ په‌یكه‌ر؟ ته‌یكه‌ری هه‌وراز و لێژ
سینه‌پان و، مووچه‌كورت و، شانه‌به‌رز و، گوێ درێژ
هه‌ی كه‌رێكم| بوو، چ په‌یكه‌ر؟| ته‌یكه‌ری هه‌و| راز و لێژ
سینه‌پان و، | مووچه‌كورت و، | شانه‌به‌رز و،| گوێ درێژ
فاعیلاتون| فاعیلاتون| فاعیلاتون| فاعیلون
ــ ه ــ ــ | ــ ه ــ ــ | ــ ه ــ ــ | ــ ه ــ

ــ هزج مسدس محذوف (هه‌زه‌جی شه‌شانه‌ی قرتاو)
كــه‌ تۆ هاتی له‌ نه‌ومیدیی نه‌ما باس
له‌ هیجر و ئینتیزار ئیدیی نه‌ما باس
كــه‌ تۆ هاتی| له‌ نه‌ومیدیی| نه‌ما باس
له‌ هیجر و ئین| تیزار ئیدیی| نه‌ما باس
مه‌فاعیلون| مه‌فاعیلون | مه‌فاعیل
ه ــ ــ ــ | ه ــ ــ ــ | ه ــ ــ

ــ رمل مثمن مخبون محذوف (ره‌مه‌لی هه‌شتانه‌ی حه‌شاردراوی قرتاو)
له‌ كن ئه‌و جه‌وهه‌ره‌ فه‌رده‌ له‌ هه‌یولا نییه‌ باس
لـــه‌ حیكه‌م په‌روه‌رییی بووعه‌لی سینا نییه‌ باس
له‌ كن ئه‌و جه‌و| هه‌ره‌ فه‌رده| له‌ هه‌یولا| نییه‌ باس
لـــــه‌ حیكه‌م په‌ر| وه‌رییی بوو|عه‌لی سینا| نییه‌ باس
فه‌عه‌لاتون | فه‌عه‌لاتون| فه‌عه‌لاتون| فه‌عیلون
ه ه ــ ــ | ه ه ــ ــ | ه ه ــ ــ | ه ه ــ

ــ بسیط مثمن مخبون (به‌سیتی هه‌شتانه‌ی حه‌شاردراو)
سابوونی كه‌ففی پێیه‌ كـــه‌فی زاری چاپلووس
خاسیه‌تی ڕه‌ققی هه‌یه‌ نه‌رمیی زوبانی لووس
سابوونی كه‌ف| فی پێیه| كـــه‌فی زاری | چاپلووس
خاسیه‌تی ڕه‌ق| قی هه‌یه‌| نه‌رمیی زو| بانی لووس
موسته‌فعیلون| فا‌عیلون| موسته‌فعیلون| فا‌عیلون
ــ ــ ه ــ | ــ ه ــ | ــ ــ ه ــ | ــ ه ــ
ئه‌و‌ وه‌زنه‌ به‌م‌ شێوه‌یه‌ش ده‌كارده‌كرێ: موسته‌فعیلون فه‌‌عیلون موسته‌فعیلون فه‌‌عیلون

ــ رمل مثمن محذوف (ره‌مه‌لی هه‌شتانه‌ی قرتاو)
مووی سپی كــــــــردم به‌ شوشتن ئاوی عه‌ینی شۆره‌ شه‌ط
شۆره‌ شه‌ط یه‌عنی كه‌ تێیدا خودبه‌خود قه‌ل بوو به‌ به‌‌ط
مووی سپی كــــــــر| دم به‌ شوشتن| ئاوی عه‌ینی | شۆره‌ شه‌ط
شۆره‌ شه‌ط یه‌ع| نی كه‌ تێیدا | خودبه‌خود قه‌ل| بوو به‌ به‌‌ط
فاعیلاتون| فاعیلاتون| فاعیلاتون| فاعیلون
ــ ه ــ ــ | ــ ه ــ ــ | ــ ه ــ ــ | ــ ه ــ

ــ بسیط مثمن مخبون (به‌سیتی هه‌شتانه‌ی حه‌شاردراو)
قوربان مه‌حاڵه‌ پێكه‌وه بن سه‌بر و ئیشتیاق
خاریج له‌ نه‌صصی ئایه‌یه‌ ته‌كلیفی(لایطاق)
قوربان مه‌حا| ڵه‌ پێكه| ‌وه بن سه‌بر و| ئیشتیاق
خاریج له‌ نه‌ص| صی ئایه| ‌یه‌ ته‌كلیفی| (لایطاق)
موسته‌فعیلون| فا‌عیلون| موسته‌فعیلون| فا‌عیلون
ــ ــ ه ــ | ــ ه ــ | ــ ــ ه ــ | ــ ه ــ

ــ هزج مسدس محذوف (هه‌زه‌جی شه‌شانه‌ی قرتاو)
چییه‌ گواره‌ گـــــــوناهی، وا به‌ نه‌سته‌ق
به‌ گوێ هه‌ڵتاوه‌سیوه‌ سه‌ر موعه‌لله‌ق؟!
چییه‌ گواره‌| گـــــــوناهی، وا| به‌ نه‌سته‌ق
به‌ گوێ هه‌ڵتا| وه‌سیوه‌ سه‌ر| موعه‌لله‌ق؟!
مه‌فاعیلون| مه‌فاعیلون | مه‌فاعیل
ه ــ ــ ــ | ه ــ ــ ــ | ه ــ ــ

ــ مضارع مثمن اخرب مكفوف محذوف (موزاریعی هه‌شتانه‌ی خراوی كوێركراوی قرتاو)
ئه‌ی شۆخی بێ نیاز و گران ناز و غه‌مزه‌سووك
تیری موژه‌ت نیشانه‌ی دڵ كـــون ده‌كا به‌ نووك
ئه‌ی شۆخی| بێ نیاز و | گران ناز و | غه‌مزه‌سووك
تیری مو| ژه‌ت نیشانه‌| یی‌ دڵ كـون ده| ‌كا به‌ نووك
مه‌فعوولو| فاعیلاتو| مه‌فاعییلو| فاعیلون
ــ ــ ه| ــ ه ــ ه | ه ــ ــ ه| ــ ‌ه ــ

ــ هزج مسدس محذوف (هه‌زه‌جی شه‌شانه‌ی قرتاو)
به‌ هاوین جه‌سته‌ خه‌سته‌ی ده‌ردی گه‌رمام
به‌ زستان دڵ شكه‌سته‌ی بـــــه‌ردی سه‌رمام
به‌ هاوین جه‌س| ته‌ خه‌سته‌ی ده‌ر| دی گه‌رمام
به‌ زستان دڵ | شكه‌سته‌ی بـــــه‌ر| دی سه‌رمام
مه‌فاعیلون| مه‌فاعیلون | مه‌فاعیل
ه ــ ــ ــ | ه ــ ــ ــ | ه ــ ــ

ــ هزج مثمن اخرب مكفوف مقصور (هه‌زه‌جی هه‌شتانه‌ی خراوی كوێركراوی کورتکراو)
ئـــــــــه‌ی تازه‌جه‌وان! پیرم و ئوفتاده‌ و كه‌وتووم
تا ماوه‌ حه‌یاتم
ده‌ستێ بده‌ره‌ ده‌ستی شكسته‌م، كه‌ به‌سه‌رچووم
قوربانی وه‌فاتم
ئـــــــــه‌ی تازه| ‌جه‌وان! پیرم| و ئوفتاده| و كه‌وتووم
تا ماوه‌| حه‌یاتم
ده‌ستێ ب| ده‌ره‌ ده‌ستی| شكسته‌م، كه| به‌سه‌رچووم
قوربانی| وه‌فاتم
مه‌فعوولو| مه‌فاعییلو| مه‌فاعییلو | مه‌فاعییل
ــ ــ ه | ه ــ ــ ه| ه ــ ــ ه| ه ــ ــ
مه‌فعوولو | مه‌فاعیل
ــ ــ ه | ه ــ ــ

ــ هزج مثمن سالم (هه‌زه‌جی هه‌شتانه‌ی ساغ)
حه‌نایی كـــــــــــــــردووه‌ په‌نجه‌ی به‌ خوێناوی دڵی زارم
ئه‌مه‌ ڕه‌نگه‌ شه‌هاده‌ت بێ كه‌ كوشته‌ی ده‌ستی دڵدارم
حه‌نایی كـــــــــــــــر| دووه‌ په‌نجه‌ی| به‌ خوێناوی| دڵی زارم
ئه‌مه‌ ڕه‌نگه‌ | شه‌هاده‌ت بێ | كه‌ كوشته‌ی ده‌س| تی دڵدارم
مه‌فاعیلون| مه‌فاعیلون | مه‌فاعیلون| مه‌فاعیلون
ه ــ ــ ــ | ه ــ ــ ــ | ه ــ ــ ــ | ه ــ ــ ــ

ــ هزج مثمن اخرب مكفوف محذوف (هه‌زه‌جی هه‌شتانه‌ی خراوی كوێركراوی قرتاو)
ده‌ورانی یه، وه‌ك هێڵه‌گی سه‌ودا سه‌ری گێژم
بۆیه‌ بــــــــــه‌ ده‌قیقی مه‌سه‌له هه‌رچی ده‌بێژم
ده‌ورانی| یه، وه‌ك هێڵه| ‌گی سه‌ودا سه| ‌ری گێژم
بۆیه‌ بــــــــــه‌ | ده‌قیقی مه| ‌سه‌له هه‌رچی| ده‌بێژم
مه‌فعوولو| مه‌فاعییلو| مه‌فاعییلو | فه‌عولون
ــ ــ ه | ه ــ ــ ه| ه ــ ــ ه| ه ــ ــ

ــ هزج مثمن اخرب مكفوف محذوف (هه‌زه‌جی هه‌شتانه‌ی خراوی كوێركراوی قرتاو)
عومرێكه‌ بــــــه‌ میزانی ئه‌ده‌ب توحفه‌ فرۆشم
زۆرم وت و كه‌س تێنه‌گه‌یی، ئێسته‌ خه‌مۆشم
عومرێكه‌ | بــــــه‌ میزانی| ئه‌ده‌ب توحفه| فرۆشم
زۆرم و| ت و كه‌س تێنه| ‌گه‌یی، ئێسته‌ | خه‌مۆشم
مه‌فعوولو| مه‌فاعییلو| مه‌فاعییلو | فه‌عولون
ــ ــ ه | ه ــ ــ ه| ه ــ ــ ه| ه ــ ــ

ــ هزج مثمن اخرب مكفوف محذوف (هه‌زه‌جی هه‌شتانه‌ی خراوی كوێركراوی قرتاو)
شه‌و هات و ئه‌من مه‌ستی خه‌یاڵاتی كه‌سێكم
مه‌شغووڵی نه‌فه‌س گرتنی مشكین نه‌فه‌سێكم
شه‌و هات و | ئه‌من مه‌ستی| خه‌یاڵاتی | كه‌سێكم
مه‌شغووڵی| نه‌فه‌س گرت| نی مشكین نه| ‌فه‌سێكم
مه‌فعوولو| مه‌فاعییلو| مه‌فاعییلو | فه‌عولون
ــ ــ ه | ه ــ ــ ه| ه ــ ــ ه| ه ــ ــ

ــ هزج مثمن اخرب مكفوف محذوف (هه‌زه‌جی هه‌شتانه‌ی خراوی كوێركراوی قرتاو)
ماچی ده‌مه‌كه‌ی دامێ كه‌ دامێ سه‌روماڵم
بنواڕه‌ چ ســــه‌ییاده‌، چ جه‌للاده‌ به‌ حاڵم!
ماچی ده‌| مه‌كه‌ی دامێ| كه‌ دامێ سه| ‌روماڵم
بنواڕه‌| چ ســــه‌ییاده‌،| چ جه‌للاده‌| به‌ حاڵم!
مه‌فعوولو| مه‌فاعییلو| مه‌فاعییلو | فه‌عولون
ــ ــ ه | ه ــ ــ ه| ه ــ ــ ه| ه ــ ــ

ــ رمل مثمن مخبون مقصور (ره‌مه‌لی هه‌شتانه‌ی حه‌شاردراوی كورتكراو)
لایقی مه‌خزه‌نی ته‌بعه‌ هه‌موو كه‌نزی غه‌زه‌لم
قـــــابیلی زه‌ربی ڕه‌واجه‌ زه‌ڕ و زیوی مه‌سه‌لم
لایقی مه‌خ| زه‌نی ته‌بعه| هه‌موو كه‌نزی| غه‌زه‌لم
قـــــابیلی زه‌ر| بی ڕه‌واجه‌| زه‌ڕ و زیوی | مه‌سه‌لم
فا‌عیلاتون| فه‌عه‌لاتون| فه‌عه‌لاتون| فه‌عه‌لات
ــ ه ــ ــ | ه‌ ه ــ ــ | ه‌ ه ــ ــ | ه‌ ‌ه‌ ــ

ــ هزج مسدس محذوف (هه‌زه‌جی شه‌شانه‌ی قرتاو)
عه‌زیزم ڕۆحی شیرینم، دوو چاوم
ده‌وای زامی دڵ و جه‌رگی هه‌ناوم
عه‌زیزم ڕۆ| حی شیرینم،| دوو چاوم
ده‌وای زامی| دڵ و جه‌رگی| هه‌ناوم
مه‌فاعیلون| مه‌فاعیلون | مه‌فاعیل(فه‌عولون)
ه ــ ــ ــ | ه ــ ــ ــ | ه ــ ــ

ــ رمل مسدس محذوف (ره‌مه‌لی شه‌شانه‌ی‌ قرتاو)
گه‌ر ده‌پرسی من له‌به‌رچی كه‌م ده‌خۆم
من به‌ برسی قه‌ت مه‌زانه‌، غه‌م ده‌خۆم
گه‌ر ده‌پرسی من له‌به‌رچی كه‌م ده‌خۆم
من به‌ برسی قه‌ت مه‌زانه‌، غه‌م ده‌خۆم
فاعیلاتون| فاعیلاتون| فاعیلون
ــ ه ــ ــ | ــ ه ــ ــ | ــ ه ــ

ــ رمل مثمن محذوف (ره‌مه‌لی هه‌شتانه‌ی قرتاو)
وه‌ی كه‌ ڕووزه‌ردی مه‌دینه‌ و ڕووسیاهی مه‌ككه‌ خۆم
ده‌ركــــــراو و ده‌ربه‌ده‌ر، یاڕه‌ب ده‌خیلی عه‌فوی تۆم
وه‌ی كه‌ ڕووزه‌ر| دی مه‌دینه‌ و | ڕووسیاهی| مه‌ككه‌ خۆم
ده‌ركــــــراو و| ده‌ربه‌ده‌ر، یا| ڕه‌ب ده‌خیلی | عه‌فوی تۆم
فاعیلاتون| فاعیلاتون| فاعیلاتون| فاعیلون
ــ ه ــ ــ | ــ ه ــ ــ | ــ ه ــ ــ | ــ ه ــ

ــ رمل مثمن مخبون اصلم (ره‌مه‌لی هه‌شتانه‌ی حه‌شاردراوی گوێبڕاو)
دڵ ده‌ڵێ سه‌یری چه‌مه‌ن خۆشه‌، جه‌وابی ناده‌م
مودده‌تێكه‌ لــــــــــــه‌ قه‌فه‌سدایه‌، عه‌زابی ناده‌م
دڵ ده‌ڵێ سه‌ی| ری چه‌مه‌ن خۆ| شه‌، جه‌وابی| ناده‌م
مودده‌تێكه‌| لــــــــــــه‌ قه‌فه‌سدا| یه‌، عه‌زابی| ناده‌م
فا‌عیلاتون| فه‌عه‌لاتون| فه‌عه‌لاتون| فه‌علون
ــ ه ــ ــ | ه‌ ه ــ ــ | ه‌ ه ــ ــ | ــ ــ

ــ رمل مثمن محذوف (ره‌مه‌لی هه‌شتانه‌ی قرتاو)
(فاتیحه!) ته‌سخیره‌ شاری دڵ به تابووری ئه‌له‌م
مودده‌تێكی زۆره‌ پاته‌‌خته‌ لـــــــه‌ بۆ خاقانی غه‌‌م‌
(فاتیحه!) ته‌س| خیره‌ شاری| دڵ به تابوو| ری ئه‌له‌م
مودده‌تێكی| زۆره‌ پاته‌‌خ| ته‌ لـــــــه‌ بۆ خا| قانی غه‌‌م‌
فاعیلاتون| فاعیلاتون| فاعیلاتون| فاعیلون
ــ ه ــ ــ | ــ ه ــ ــ | ــ ه ــ ــ | ــ ه ــ

ــ هزج مسدس محذوف (هه‌زه‌جی شه‌شانه‌ی قرتاو)
له‌بت میم و، قه‌دت ئه‌لف و، زوڵف چیم
ده‌زانی بـــــــــــــه‌م سێیانه‌ تالیبی چیم!
له‌بت میم و، قه‌دت ئه‌لف و، زوڵف چیم
ده‌زانی بـــــــــــــه‌م سێیانه‌ تالیبی چیم!
مه‌فاعیلون| مه‌فاعیلون | مه‌فاعیل(فه‌عولون)
ه ــ ــ ــ | ه ــ ــ ــ | ه ــ ــ

ــ رمل مثمن مخبون اصلم (ره‌مه‌لی هه‌شتانه‌ی حه‌شاردراوی گوێبڕاو)
سوی مصر است مرا عزم از این لجه‌ء غم
تا كه‌ در نیل كشم جامه‌ ز بی داد و ستم
سوی مصر اس|ت مرا عز| م از این لج| ه‌ء غم
تا كه

جۆره‌کانی کێش (وه‌زن) له‌ شێعری «نالی»دا

له‌و زنجیره‌ نووسراوه‌یه‌دا به‌ گوێره‌ی توانا هه‌وڵ دراوه‌ ته‌واوی ئه‌و کێش(وه‌زن)انه‌ی که‌ «نالی» بۆ گوتنی شێعره‌کانی، که‌ڵکی لێوه‌رگرتوون یان ده‌کاری هێناون ده‌ستنیشان بکرێن.
هه‌رچه‌ند مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ئه‌و باسه‌، لێدوان له‌ سه‌ر زانستی «عه‌رووز» و شیکردنه‌وه‌ی (به‌حر)ه‌کانی شێعری نییه‌، به‌ڵام بۆ ئاشنایی زیاتری خوێنه‌ره‌وان و لایه‌نگرانی شێعری نالی، به‌ شێوه‌یه‌کی سه‌رپێییش بێ، کورته‌ زانیارییه‌ک سه‌باره‌ت به‌ (کێش) و چۆنیه‌تی ئاوێته‌بوونی شه‌پۆل و درکه‌ (ده‌نگ و بڕگه‌) کان وه‌ڕوو‌خراون و، پاشانیش دێڕی یه‌که‌می سه‌رجه‌می ئه‌و غه‌زه‌ل و چامه‌ و شێعرانه‌ی که‌ له‌ دیوانی «نالی»دا به‌ گوێره‌ی (ئه‌لفوبێ) هاتوون، به‌ڕیز نووسراونه‌ته‌وه‌ و جۆری (کێش)ه‌کانیان دیاری کراون.
کێش(وه‌زن): کێش چه‌شنه‌ ڕێکوپێکیی و گونجاوییه‌کی تایبه‌ته‌ که‌ له‌ ئاوێنه‌بوونی ده‌نگ و درکه‌ (شه‌پۆل| بڕگه‌) کانی شێعردا پێکدێ و، جۆره‌ ئاهه‌نگ و مۆسیاقایه‌ک به‌ شێعره‌که‌ ده‌به‌خشێ.
پێوانه‌ و ته‌رازووی کێش له‌ شێعری عه‌رووزی(یا به‌ زاروێژی هه‌ڵه‌ی باو کلاسیکی)ی کوردیدا، ئه‌و ده‌نگ و درکه‌ یان ئه‌و شه‌پۆل و بڕگه‌ کورت و درێژانه‌ن که‌ له‌ دێڕێکدا به‌ شێوه‌یه‌کی ڕێک و گونجاو ئاوێته‌ده‌بن و له‌ دێڕه‌کانی تردا دووپاتده‌بنه‌وه‌. دیاره‌ هه‌ر چه‌شنه‌ ڕێکی و گونجاوییه‌کی تایبه‌ت، یان چۆنیه‌تی ئاوێته‌بوون و ڕێزبوونی یه‌ک له‌ دوای یه‌کی بڕگه‌ کورت و درێژه‌کان، جۆره‌ کێشێکی تایبه‌ت به‌ خۆیان ده‌خوڵقێنن.
جۆر و شێوه‌ی ئاوێته‌بوونی ئه‌و ده‌نگ و بڕگه‌ کورت و درێژانه‌ که‌ به‌ زاروێژی زانستی عه‌رووزی، پایه‌ (کۆڵه‌که‌)یان پێ ده‌گوترێ، بناخه‌ و پێوه‌ر و یه‌که‌ی کێش(وه‌زن) به‌ حیساب دێن. ئه‌و کۆڵه‌کانه‌، به‌ دوو شێوه‌ کۆده‌بنه‌وه‌: ئه‌گه‌ر کێشێک له‌ دووپاتکردنه‌وه‌ی پایه‌یه‌کی هاوچه‌شن واته‌ وه‌ک خۆی دروست ببێ ئه‌وا وه‌زنه‌که‌ «هاوپایه‌»یه‌، وه‌ک: موسته‌فعیلون موسته‌فعیلون موسته‌فعیلون؛ به‌ڵام ئه‌گه‌ر کۆڵه‌که‌کان هاوچه‌شن نه‌بن ئه‌وا وه‌زنه‌که‌ «ناهاوپایه‌»ی پێ ده‌گوترێ، وه‌ک: موفته‌عه‌لون مه‌فاعیلون موفته‌عه‌لون مه‌فاعیلون. ئه‌وه‌ش بڵێین که‌ هه‌ر کۆڵه‌که‌یه‌کیش به‌ پێی وه‌زنی دیاریکراو له‌ یه‌ک بڕگه‌ تا پێنج بڕگه‌ ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردادێ، وه‌کوو: فه‌ع(یه‌ک بڕگه‌)، فه‌عه‌ل(دوو بڕگه‌، مه‌فعوولو(سێ بڕگه‌)، موفته‌عه‌لون(چوار بڕگه‌)، موسته‌فعه‌لاتون(پێنج بڕگه‌).

هه‌ڵبه‌ت له‌و جێیه‌ڕا که‌ پێکهاته‌ی هه‌ر پایه‌ و کۆڵه‌که‌یه‌ک، کۆبه‌ندی ده‌نگ و بڕگه‌ جۆراوجۆره‌کان و چۆنیه‌تی ئاوێته‌بوونیانه‌، ئێمه‌ ئه‌شێ به‌ وردی ــ به‌تایبه‌ت له‌مه‌ڕ زمانه‌که‌ی خۆمان ــ ئاشنایان بین.
له‌ زمانی کوردیدا (به‌ هه‌ر دوو ستانداردی کرمانجی سه‌روو و خوارووه‌وه‌)، ده‌نگ و بڕگه (شه‌پۆل، درکه‌) کان یان به‌ زاروێژی زمانناسان «بزوێن»(Vowel) ه‌کان به‌ دوو ده‌سته‌ دابه‌ش ده‌کرێن:
1- بڕگه‌ یان بزوێنه‌ کورته‌کان بریتین له‌: ئه‌«e» (ئه‌رۆم، گه‌ڕه‌ک، وه‌ره‌)، ئو«u» (چون، سوڕ، گول)، ئۆ«o» (ئۆف، مۆر، تۆ)، ئی«î» (ژین، قین، زی) ئێ«ê» (ئێش، لێڵ، ڕێ).
2- بڕگه‌ یان بزوێنه‌ درێژه‌کان بریتین له‌: ئا «a» (ئازیز، پاییز، کارا) ئوو «û» (ڕووت، بووک، په‌ڵوو)، ئیی«îî» (یاریی، فڕیی، ده‌ژیی).
ئه‌وه‌ش فه‌رامۆش نه‌کرێ که‌ له‌ شێوه‌زاری کرمانجی سه‌روو، نیوچه‌ بزوێن(سووکه‌ بزوێن)ێك به‌م نیشانه‌یه‌ «ئـ» (i) له‌ نووسیندا بووه‌ته‌ باو و ده‌کار ده‌کرێ که‌ له‌ نووسینی شێوه‌زاری کرمانجی خواروودا له‌به‌ر چاوناگیرێ. دیاره‌ به‌ بۆچوونی خۆم ئه‌و نیوچه‌بزوێنه‌ ده‌ زات و ناخی خودی ده‌نگه‌ کپ (Consonant)ه‌کاندا هه‌یه‌ و پێویست به‌م نیشانه‌یه‌ ناکات، وه‌ک: ژن، دڵم، بزن، سه‌رقژن، زگ، جگ.
ئاشكرایه‌، ده‌ستنیشانکردنی ئه‌و بزوێنه‌ کورت و درێژانه‌ بۆ ئه‌وه‌بوو که‌ بتوانین چۆنیه‌تی ئاوێته‌بوون و جێگرتنیان له‌ شێعری (عه‌رووزی)دا دیاری بکه‌ین. دیاره‌ هه‌رکام له‌وان ئه‌گه‌ر له‌ شوێنی دروستی خۆیاندا ئاوێته‌ و جێگیر نه‌بن، ئه‌وا شێعره‌که‌ تووشی له‌نگی و لۆریی(سه‌کته‌) ده‌بێ.

کێش(وه‌زن) له‌ باری چۆنیه‌تی پێکهاته‌ و ڕیزبوونی پایه‌کانییه‌وه‌ دوو جۆره‌:
1- کێشی ساغ(سالم): ئه‌گه‌ر له‌ پایه‌کانی کێشێکدا، هیچ چه‌شنه‌ گۆڕانێک ڕوونه‌دا و شکڵی ئه‌سڵیی کۆڵه‌که‌کان وه‌ک خۆیان بمێننه‌وه‌، ئه‌وا کێشی نێوبراو به‌ ساغ (سالم) له‌ قه‌ڵه‌م ده‌درێ، وه‌کوو: فاعیلاتون، مه‌فاعیلون، موسته‌فعیلون…
2- کێشی ناساغ(ناسالم): ئه‌گه‌ر کۆڵه‌که‌ی کێشێک گۆڕانی به‌ سه‌ر دابێ یان به‌ زاروێژی عه‌رووزی تووشی (زه‌حف، زیحاف، ئه‌زاحیف) هاتبێ، واته‌ له‌ ئه‌سڵی خۆی دوورکه‌وتبێته‌‌وه‌ ئه‌وا پێکهاته‌ی ئه‌و کێشه‌ ناساغ یان (موزاحه‌ف)ی پێ ده‌گوترێ، وه‌کوو: گۆڕانی فاعیلاتون (له‌ بڕگه‌ی درێژه‌وه‌ بۆ کورت) به‌ فاعیلاتو، فه‌عه‌لاتون به‌ فه‌عه‌لاتو…
هه‌روه‌ک ده‌زانین چه‌شنی جێگرتن و ئاوێته‌بوونی کۆڵه‌که‌کان یان شێوه‌ی (ئه‌فاعیل)ه‌کان (به‌حری شێعریی) پێکدێنن. جا ئه‌گه‌ر دێڕی هه‌ر به‌حرێک له‌ دوو پایه‌ پێکهاتبێ ئه‌وا پێی ده‌گوترێ:
موڕه‌ببه‌ع (چوارانه‌)، سێ کۆڵه‌که‌ بێ: موسه‌دده‌س (شه‌شانه‌) و، چوار کۆڵه‌که‌ بێ: موسه‌ممه‌ن(هه‌شتانه‌). ئه‌وه‌ش بزانین که‌ هیچ به‌حرێک (بۆ هه‌ر دێڕێک) نابێ له‌ دوو پایه‌ که‌متر و له‌ چوار پایه‌ زیاتر بێ.
کاری به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی کۆڵه‌که‌کان و ئه‌وه‌یکه‌ بزانین به‌حره‌کان له‌ چه‌ند پایه‌ پێکهاتوون و ڕیتم و مۆسیقا و ئاهه‌نگی ئاوێته‌بوونیان چۆنه‌، به‌ زاروێژی عه‌رووزی (ته‌قتیع)، یان (دابڕکردن)ی پێ ده‌گوترێ، که‌ لێره‌دا بۆ کاری دابڕکردنی به‌حر(شێعر)ه‌کان له‌ دوو نیشانه‌ی « ــ» (بۆ بڕگه‌ی درێژ) و«ه» (بۆ بڕگه‌ی کورت) ‌که‌ڵک وه‌رده‌گرین:

(ئه‌ی|جیل| وه‌)(ده‌|ری| حوس|ن و)(ج| ڵه‌و| کێ| شی)(ته‌| ما| شا)
(مه‌ف|عوو| لو) (مه‌| فا|عیی| لو) (مه‌| فا|عیی| لو) (فه‌‌| عو|لون)
ــ ــ ه| ه‌ ــ ــ ه | ه‌ ــ ــ ه | ه ـــ ـــ

هه‌روه‌ك ده‌شزانین، له‌ زانستی (عه‌رووز) دا، بۆ هه‌ر كێشێك نێوێكی تایبه‌ت دیاری كراوه‌‌، بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر وه‌زنه‌كه له‌ سه‌ر كۆڵه‌كه‌ی مه‌فاعییلون دامه‌زرابێ «هه‌زه‌ج»، ئه‌گه‌ر له‌ سه‌ر كۆڵه‌كه‌ی فاعیلاتون بێ «ره‌مه‌ل» و، ئه‌گه‌ریش له‌سه‌ر موسته‌فعیلون بێ ئه‌وا «ره‌جه‌ز»ه. دیاره‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌م به‌حر و وه‌زنانه‌ی كه‌ «نالی» ده‌كاری هێناون گه‌لێك زۆرن و له‌ درێژه‌ی باسه‌كه‌دا ده‌خرێنه‌ڕوو، ‌لێره‌دا هێنانی نێوی هه‌موویان به‌ پێویست نازانم.
به‌ڵام، به‌ر له‌وه‌ی جۆری وه‌زنه‌ ده‌كارهاتووه‌كانی دیوانی «نالی» له‌ خواره‌وه‌ ده‌ستنیشان بكه‌م، پێویسته‌ نوكته‌یه‌كی گرینگ جه‌خت بكه‌مه‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری به‌تایبه‌ت فه‌رهه‌نگی ــ ڕۆشنبیریی له‌ زۆر لایه‌ن و بواره‌وه قه‌رزداری حه‌زره‌تی«نالی» یه و، بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر ئێمه‌ی كورد خاوه‌‌نی ئه‌و بلیمه‌ته‌ فه‌لسه‌فی و فه‌رهه‌نگی و زمانی و شێعرییه‌ نه‌بووباین، ئه‌سته‌م بوو بتوانین باسی شێعر و ئه‌ده‌ب به‌تایبه‌ت غه‌زه‌ل و، هه‌روه‌ها زمانی یه‌كگرتووی ئه‌ده‌بیی و زۆر مه‌سه‌له‌ی تریش بكه‌ین. بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌یه‌كی هه‌رواییم نه‌كردبێ سه‌رنجی ئه‌و دێڕه‌ی خواره‌وه‌ بده‌ن‌ و خۆتان سه‌رپشك بن بزانن وایه‌ یان نا؟:
ده‌ورانی یه‌ وه‌ك هێڵه‌گی سه‌ودا سه‌ری گێژم
بۆیه‌ بــــــه‌ ده‌قیقی مه‌سه‌له هه‌رچی ده‌بێژم

«نالی» بێژگه‌ له‌و لایه‌نانه‌ی ئاماژه‌ی پێكرا، شاره‌زایی و تواناییه‌كی له‌ڕاده‌به‌ده‌ریشی به‌سه‌ر کێشی (عه‌رووزی) دا هه‌بووه‌ و، توانیویه‌تی‌ له‌ زۆربه‌ی ئه‌م كێش (وه‌زن) ه‌ خۆش و سوار و جێكه‌وتووانه‌ی‌ كه‌ بۆ نموونه‌ «سه‌عدی» و «حافز» له‌ شێعری زمانی فارسیدا ده‌كاریان هێناون، كه‌ڵك وه‌ربگرێ و ده‌‌گه‌ڵ شێعری كوردیی بیانگونجێنێ.
لێره‌دا، بۆ هاسانكاریی و جوان لیێحاڵیبوون هه‌وڵ دراوه، سه‌ره‌تا جۆری كێش (وه‌زن) و به‌یتی یه‌كه‌می شێعره‌كان بنووسرێنه‌وه و پاشان بۆ هه‌ر كام له‌وانیش شكڵی دابڕكردنیان‌ دیاری بكرێن:

ــ رجز مثمن مطوی مخبون (ره‌جه‌زی هه‌شتانه‌ی پێچراوی حه‌شاردراو)
ئه‌حوه‌لی ته‌فره‌قه نه‌زه‌ر ته‌قوییه‌تی سه‌به‌ب ده‌كا
عــــــارفی وه‌حده‌ت ئاشنا له‌م قسه‌یه ئه‌ده‌ب ده‌كا
ئه‌حوه‌لی ته‌ف| ره‌قه نه‌زه‌ر| ته‌قوییه‌تی| سه‌به‌ب ده‌كا
عــــــــارفی وه‌ح| ده‌ت ئاشنا| له‌م قسه‌یه| ئه‌ده‌ب ده‌كا
موفته‌عه‌لون| مه‌فاعه‌لون| موفته‌عه‌لون| مه‌فاعه‌لون
ــ ه ه ــ | ه ــ ه ــ | ــ ه ه ــ | ه ــ ه ــ

ــ رمل مثمن محذوف (ره‌مه‌لی هه‌شتانه‌ی قرتاو)
بولبولی ته‌بعم ئــــــه‌وا دیسان ســــــــه‌ناخوانی ده‌كا
نوكته‌سه‌نجی و، به‌زله‌گۆیی و عه‌نبه‌رئه‌فسانی ده‌كا
بولبولی ته‌ب|عم ئــــــــه‌وا دی| سان ســـه‌ناخوا| نی ده‌كا
نوكته‌سه‌نجی و| به‌زله‌گۆیی و| عه‌نبه‌رئه‌فشا| نی ده‌كا
فاعیلاتون| فاعیلاتون| فاعیلاتون| فاعیلون
ــ ه ــ ــ | ــ ه ــ ــ | ــ ه ــ ــ | ــ ه ــ

ــ مضارع مثمن اخرب مكفوف محذوف (موزاریعی هه‌شتانه‌ی خراوی كوێركراوی قرتاو)
گـــــه‌ر بێیه‌ ده‌رێ، سه‌روی ڕه‌وانی له‌ ئیره‌مدا
وه‌ر نه‌ییه‌ ده‌رێ، ئاهوویی چینی له‌ حه‌ره‌مدا
گـــــه‌ر بێیه‌| ده‌رێ، سه‌روی| ڕه‌وانی له| ئیره‌مدا
وه‌ر نه‌ییه‌| ده‌رێ، ئاهوو| یی چینی له‌ | حه‌ره‌مدا
مه‌فعوولو| فاعیلاتو| مه‌فاعییلو| فاعیلون
ــ ــ ه| ــ ه ــ ه | ه‌ ــ ــ ه | ــ ه ـــ

ــ رمل مثمن محذوف (ره‌مه‌لی هه‌شتانه‌ی‌ قرتاو)
ته‌بعی شه‌ككه‌رباری من، كوردی ئه‌گه‌ر ئینشا ده‌كا
ئیمتیحانی خۆیه‌ مه‌قسوودی، لـــــــــه‌ (عمدا) وا ده‌كا
ته‌بعی شه‌ككه‌ر|باری من، كور| دی ئه‌گه‌ر ئین| شا ده‌كا
ئیمتیحانی| خۆیه‌ مه‌قسوو| دی، لــــــــه‌ (عمدا)| وا ده‌كا
فاعیلاتون| فاعیلاتون| فاعیلاتون| فاعیلون
ــ ه ــ ــ | ــ ه ــ ــ | ــ ه ــ ــ | ــ ه ــ

ــ رمل مثمن محذوف (ره‌مه‌لی هه‌شتانه‌ی قرتاو)
پیم ده‌ڵێن: مه‌حبووبه‌ خێل و قیچه، مه‌یلی شه‌ڕ ده‌كا
خێل و قیچه‌، یا ته‌رازووی نازی نـــــــه‌ختێ سه‌ر ده‌كا
پیم ده‌ڵێن: مه‌ح| بووبه‌ خێل و| قیچه، مه‌یلی| شه‌ڕ ده‌كا
خێل و قیچه‌،| یا ته‌رازووی| نازی نـــــــه‌ختێ| سه‌ر ده‌كا
فاعیلاتون| فاعیلاتون| فاعیلاتون| فاعیلون
ــ ه ــ ــ | ــ ه ــ ــ | ــ ه ــ ــ | ــ ه ــ

ــ رمل مثمن محذوف (ره‌مه‌لی هه‌شتانه‌ی قرتاو)
چاوه‌كه‌ت ئـــــــاگر له‌ سینه‌ی عاشقی مسكین ده‌كا
مه‌سته‌، مه‌یلی چه‌ن كه‌بابێكی دڵی خوێنین ده‌كا
چاوه‌كه‌ت ئــــــا| گر له‌ سینه‌ی| عاشقی مس| كین ده‌كا
مه‌سته‌، مه‌یلی| چه‌ن كه‌بابێ| كی دڵی خوێ| نین ده‌كا
فاعیلاتون| فاعیلاتون| فاعیلاتون| فاعیلون
ــ ه ــ ــ | ــ ه ــ ــ | ــ ه ــ ــ | ــ ه ــ

ــ هزج مثمن اخرب مكفوف محذوف (هه‌زه‌جی هه‌شتانه‌ی خراوی كوێركراوی قرتاو)
یا بدر علــــــــــــوا و ضیاء و کمالا
فالغصن مع الاصل الی فرعک مالا
یا بدر|علـــــــــــــــــوا و |ضیاء و | کمالا
فالغصن| مع الاصل| الی فرع| ک مالا
مه‌فعوولو| مه‌فاعییلو| مه‌فاعییلو| فه‌عولون
ــ ــ ه| ه‌ ــ ــ ه | ه‌ ــ ــ ه | ه ـــ ـــ

ــ هزج مثمن اخرب مكفوف محذوف (هه‌زه‌جی هه‌شتانه‌ی خراوی كوێركراوی قرتاو)
حیره‌تزه‌ده‌ وا دیده‌ وه‌كوو حه‌ڵقه‌یی ده‌رما
بێ مــایه‌ نییه‌ عاشیقی بێچاره‌، (بفه‌رما)!
حیره‌تزه| ‌ده‌ وا دیده| وه‌كوو حه‌ڵقه‌| یی ده‌رما
بێ مــــایه‌ | نییه‌ عاشی|قی بێچاره‌،| (بفه‌رما)!
مه‌فعوولو| مه‌فاعییلو| مه‌فاعییلو| فه‌عولون
ــ ــ ه| ه‌ ــ ــ ه | ه‌ ــ ــ ه | ه ـــ ـــ

ــ هزج مسدس محذوف (هه‌زه‌جی شه‌شانه‌ی قرتاو)
جه‌نانی وه‌ك جینان كردم به‌ ماوا
«حه‌بیبه‌»ی (ماڵیاوا) مــاڵی ئاوا!
جه‌نانی وه‌ك جینان كردم به‌ ماوا
«حه‌بیبه‌»ی (ماڵیاوا) مـــاڵی ئاوا!
مه‌فاعیلون| مه‌فاعیلون | مه‌فاعیل
ه ــ ــ ــ | ه ــ ــ ــ | ه ــ ــ

ــ رمل مسدس محذوف (ره‌مه‌لی شه‌شانه‌ی قرتاو)
په‌چــه‌یی په‌رچه‌میی و، پرچی سیا
هه‌ر ده‌ڵیی مانگه‌ شه‌وه‌ كوڵمی تیا
په‌چــه‌یی په‌رچه‌میی و، پرچی سیا
هه‌ر ده‌ڵیی مانگه‌ شه‌وه‌ كوڵمی تیا
فاعیلاتون| فاعیلاتون | فاعیلون
ــ ه ــ ــ | ــ ه ــ ــ | ــ ه ــ

ــ رمل مثمن محذوف (ره‌مه‌لی هه‌شتانه‌ی قرتاو)
ڕیشه‌كـــــــه‌ی پان و درێژه‌، بۆ ڕیا خزمه‌ت ده‌كا
زاهیره‌ هه‌ركه‌س به‌ توول و عه‌رزی ڕیشیدا ڕیا
ڕیشه‌كـــــــه‌ی پان و درێژه‌، بۆ ڕیا خزمه‌ت ده‌كا
زاهیره‌ هه‌ركه‌س به‌ توول و عه‌رزی ڕیشیدا ڕیا
فاعیلاتون| فاعیلاتون| فاعیلاتون| فاعیلون
ــ ه ــ ــ | ــ ه ــ ــ | ــ ه ــ ــ| ــ ه ــ

ــ هزج مثمن اخرب مكفوف محذوف (هه‌زه‌جی هه‌شتانه‌ی خراوی كوێركراوی قرتاو)
زولفه‌ینی به‌ خه‌م مار و به‌ حه‌ڵقه‌ن وه‌کوو عه‌قره‌ب
شیعری لـــــه‌ف و نه‌شرن، چ موشه‌وه‌ش، چ موڕه‌تته‌ب
زولفه‌ینی| به‌ خه‌م مار و| به‌ حه‌ڵقه‌ن وه‌| کوو عه‌قره‌ب
شیعری لــــه| ‌ف و نه‌شرن، چ | موشه‌وه‌ش، چ| موڕه‌تته‌ب
مه‌فعوولو| مه‌فاعییلو| مه‌فاعییلو| فه‌عولون
ــ ــ ه| ه‌ ــ ــ ه | ه‌ ــ ــ ه | ه ـــ ـــ

ــ هزج مثمن اخرب مكفوف مقصور (هه‌زه‌جی هه‌شتانه‌ی خراوی كوێركراوی کورتکراو)
ماته‌م وه‌کوو زولفه‌ینی سییه‌هـ ، گرتی سه‌راپات
پۆشی لـــــــــه‌ ڕوخت ته‌عبییه‌ی به‌یده‌ق و شامات
ماته‌م وه‌| کوو زولفه‌ینی| سییه‌هـ ، گرتی| سه‌راپات
پۆشی لـــــــه‌ | ڕوخت ته‌عبی| یه‌ی به‌یده| ‌ق و شامات
مه‌فعوولو| مه‌فاعییلو| مه‌فاعییلو| مه‌فاعییل
ــ ــ ه| ه‌ ــ ــ ه | ه‌ ــ ــ ه | ه ـــ ـــ

ــ هزج مثمن اخرب مكفوف محذوف (هه‌زه‌جی هه‌شتانه‌ی خراوی كوێركراوی قرتاو)
چاوت لـــه‌ برۆ یه‌عنی له‌ ژێر تاقی نه‌زاره‌ت
بێ په‌رده‌ عه‌یان دێته‌ ته‌کوللوم به‌ ئیشاره‌ت
چاوت له‌ | برۆ یه‌عنی | له‌ ژێر تاقی| نه‌زاره‌ت
بێ په‌رده| ‌عه‌یان دێته‌| ته‌کوللوم به| ئیشاره‌ت
مه‌فعوولو| مه‌فاعییلو| مه‌فاعییلو| فه‌عولون
ــ ــ ه| ه‌ ــ ــ ه | ه‌ ــ ــ ه | ه ـــ ـــ

ــ هزج مسدس محذوف (هه‌زه‌جی شه‌شانه‌ی قرتاو)
مه‌كه‌ ئیخلافی ئه‌و وه‌عده‌ی كه‌ فه‌رمووت
ده‌خیلت بم كه‌ خانه‌ی سه‌بره‌كه‌م سووت
مه‌كه‌ ئیخلا| فی ئه‌و وه‌عده‌ی| كه‌ فه‌رمووت
ده‌خیلت بم| كه‌ خانه‌ی سه‌ب| ره‌كه‌م سووت
مه‌فاعیلون| مه‌فاعیلون | مه‌فاعیل
ه ــ ــ ــ | ه ــ ــ ــ | ه ــ ــ

ــ هزج مثمن اخرب مكفوف مقصور (هه‌زه‌جی هه‌شتانه‌ی خراوی كوێركراوی کورتکراو)
ئه‌ی سه‌روی بوڵه‌ند قه‌دد و، برۆتاق و، مه‌مک جووت!
کێ ده‌ستی ده‌گـــــــــــــاته‌ به‌ی و ناری نه‌گه‌یشتووت؟!
ئه‌ی سه‌روی| بوڵه‌ند قه‌دد و،| برۆتاق و،| مه‌مک جووت!
کێ ده‌ستی| ده‌گـــــــــــــاته‌ به| ‌ی و ناری نه‌| گه‌یشتووت؟!
مه‌فعوولو| مه‌فاعییلو| مه‌فاعییلو| مه‌فاعییل
ــ ــ ه| ه‌ ــ ــ ه | ه‌ ــ ــ ه | ه ـــ ـــ

ــ رمل مسدس مخبون محذوف (ره‌مه‌لی شه‌شانه‌ی حه‌شاردراوی قرتاو)
عومری بێ حــاسڵی من چوو به‌ عه‌به‌س
ئه‌مه‌كم هه‌رچی هه‌بوو چوو به‌ عه‌به‌س
عومری بێ حــا| سڵی من چوو| به‌ عه‌به‌س
ئه‌مه‌كم هه‌ر| چی هه‌بوو چوو| به‌ عه‌به‌س
فاعیلاتون| فه‌عه‌لاتون | فه‌عه‌لون
ــ ه ــ ــ | ه ه ــ ــ | ه ه ــ

ــ هزج مثمن اخرب (هه‌زه‌جی هه‌شتانه‌ی خراو)
عیشقت كه‌ مه‌جازی بێ، خواهیش مه‌كه‌ ئیللا كچ
شیرین كج و، له‌یلا كچ و، سه‌لما كچ و، عه‌زرا كچ
عیشقت كه‌| مه‌جازی بێ،| خواهیش مه|‌كه‌ ئیللا كچ
شیرین ك| چ و، له‌یلا كچ و،| سه‌لما ك|چ و، عه‌زرا كچ
مه‌فعوولو| مه‌فاعییلون| مه‌فعوولو | مه‌فاعییلون
ــ ــ ه| ه‌ ــ ــ ــ | ــ ــ ه | ه ـــ ـــ ـــ

ئه‌و وه‌زنه به‌م شێوه‌یه‌ش دابڕده‌كرێ:
عیشقت كه‌ مه| ‌جازی بێ،| خواهیش مه‌كه| ئیللا كچ
شیرین كچ و، له‌یلا كچ و، سه‌لما كچ و، عه‌زرا كچ
موسته‌فعه‌لو| مه‌فعوولون| موسته‌فعه‌لو| مه‌فعوولون
ــ ــ ه ه| ــ ــ ــ | ــ ــ ه ه| ــ ــ ــ

ــ هزج مثمن اخرب مكفوف مقصور (هه‌زه‌جی هه‌شتانه‌ی خراوی كوێركراوی کورتکراو)
ساقی! وه‌ره‌ ڕه‌نگین كــــه‌ به‌ په‌نجه‌ له‌بی ئه‌قداح
به‌م ڕاحه‌، له‌ سه‌ر ڕاحه‌، ده‌ڵین: ڕاحه‌تی ئه‌ڕواح
ساقی! وه| ‌ره‌ ڕه‌نگین كــه| به‌ په‌نجه‌ له| ‌بی ئه‌قداح
به‌م ڕاحه‌، | له‌ سه‌ر ڕاحه‌،| ده‌ڵین: ڕاحه| ‌تی ئه‌ڕواح
مه‌فعوولو| مه‌فاعییلو| مه‌فاعییلو| مه‌فاعییل
ــ ــ ه| ه‌ ــ ــ ه | ه‌ ــ ــ ه | ه ـــ ـــ

ــ رمل مثمن مخبون اصلم (ره‌مه‌لی هه‌شتانه‌ی حه‌شاردروی گوێبڕاو)
ابروان تو طبیبــــــــــــان دل افگارانند
هر دو پیوسته‌ از ان بر سر بیمارانند
ابروان| تو طبیبــــــــــــا| ن دل افگا| رانند
هر دو پیوس| ته‌ از ان بر| سر بیما| رانند
فاعیلاتون| فه‌عه‌لاتون| فه‌عه‌لاتون | فه‌علون
ــ ه ــ ــ | ه ه ــ ــ | ه ه ــ ــ | ــ ــ

ــ رمل مثمن محذوف (ره‌مه‌لی هه‌شتانه‌ی قرتاو)
ئیلتیقای پۆڵا و ئاسن هــــــــــــه‌ر نیزاعه‌ و گیر و دار
جه‌معی ماء و نار و، زه‌ند و زه‌نده‌ و، مه‌رخ و عه‌فار
ئیلتیقای پۆ| ڵا و ئاسن| هــــــــــــه‌ر نیزاعه‌ و| گیر و دار
جه‌معی ماء و| نار و، زه‌ند و| زه‌نده‌ و، مه‌ر| خ و عه‌فار
فاعیلاتون| فاعیلاتون| فاعیلاتون| فاعیلون
ــ ه ــ ــ | ــ ه ــ ــ | ــ ه ــ ــ | ــ ه ــ

ــ مضارع مثمن اخرب مكفوف محذوف (موزاریعی هه‌شتانه‌ی خراوی كوێركراوی قرتاو)
قوربانی تۆزی رێگه‌تم ئــــــه‌ی بادی خۆش مروور!
ئه‌ی په‌یكی شاره‌زا به‌ هه‌موو شاری (شاره‌زوور)!
قوربانی| تۆزی رێگه| ‌تم ئــــه‌ی بادی| خۆش مروور!
ئه‌ی په‌یكی| شاره‌زا به‌ | هه‌موو شاری| (شاره‌زوور)!
مه‌فعوولو| فاعیلاتو| مه‌فاعییلو| فاعیلون
ــ ــ ه| ــ ه ــ ه | ه ــ ــ ه| ــ ‌ه ــ

ــ رمل مثمن محذوف (ره‌مه‌لی هه‌شتانه‌ قرتاو)
سه‌یلی هیجره‌ت به‌ردی بنچینه‌ی له‌ ڕه‌گ ‌هێنامه‌ده‌ر
بـــــــاری فیكرت قه‌ددی ڕاستی تێكشكاندم وه‌ك فه‌نه‌ر
سه‌یلی هیجره‌ت| به‌ردی بنچی| نه‌ی له‌ ڕه‌گ ‌هێ| نامه‌ده‌ر
بـــــــاری فیكرت| قه‌ددی ڕاستی| تێكشكاندم| وه‌ك فه‌نه‌ر
فاعیلاتون| فاعیلاتون| فاعیلاتون| فاعیلون
ــ ه ــ ــ | ــ ه ــ ــ | ــ ه ــ ــ | ــ ه ــ

ــ مجتث مثمن مخبون اصلم (موجته‌سسی هه‌شتانه‌ی حه‌شاردراوی گوێبڕاو)
شه‌وی به‌هاری جوانی خه‌وێ بوو پڕ ته‌شویر
لـــه‌ فه‌جری پایزی پیریی به‌یانی دا ته‌عبیر
شه‌وی به‌ها| ری جوانی| خه‌وێ بوو پڕ| ته‌شویر
لـــه‌ فه‌جری پا| یزی پیریی| به‌یانی دا| ته‌عبیر
مه‌فاعیلون| فه‌عه‌لاتون| مه‌فاعیلون | فه‌علون
ه ــ ه ــ | ه ه ــ ــ | ه ــ ه ــ | ــ ــ

ــ رمل مثمن محذوف (ره‌مه‌لی هه‌شتانه‌ی قرتاو)
تیر ناز نگه‌‌هك هر دله‌ نیجـــــــــه‌ یری وار
عاشقك پاینه‌ زولفك گیبی یوزبك سری وار
تیر ناز | نگه‌‌هك هر| دله‌ نیجـــــــــه| یری وار
عاشقك پا| ینه‌ زولفك | گیبی یوزبك| سری وار
فاعیلاتون| فاعیلاتون| فاعیلاتون| فاعیلون
ــ ه ــ ــ | ــ ه ــ ــ | ــ ه ــ ــ| ــ ه ــ

ئه‌و غه‌زه‌له‌ به‌ زمانی توركی(توركمانی) گوتراوه‌‌، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ دابڕكردندا سه‌رنج بدرێته‌ بڕگه‌كان، ئه‌وا به‌ شێوه‌ ڕێنووسی كوردیش ده‌خرێته‌ڕوو:
تیرێ نازێ | نیگه‌‌هه‌ك هه‌ر| دله‌ نیجـــــــــه| یه‌ری وار
عاشقه‌ك پا| ینه‌ زولفه‌ك | گیبی یوزبه‌ك| سه‌ری وار

ــ هزج مثمن اخرب مكفوف مجبوب (هه‌زه‌جی هه‌شتانه‌ی خراوی كوێركراوی خه‌ساو)
ان زلف مشكبار بدان روی چون بهــــار
گر كوته‌است، كوتهی از وی عجب مدار
ان زلف| مشكبار ب| دان روی چون| بهــــار
گر كوته‌| است، كوتهی| از وی عجب | مدار
مه‌فعوولو| مه‌فاعییلو| مه‌فاعییلو | فه‌عه‌ل
ــ ــ ه | ه ــ ــ ه| ه ــ ــ ه| ه ــ

.

ره‌مه‌لی هه‌شتانه‌ی قرتاو/ šešaney : نتـ:[ ][ ع : رمل مثمن محذوف: فا‌عیلاتون| فه‌عه‌لاتون| فه‌عه‌لاتون| فه‌علون، ــ ه ــ ــ | ه‌ ه ــ ــ | ه‌ ه ــ ــ | ــ ــ]

{

(فاتیحه!) ته‌سخیره‌ شاری دڵ به تابووری ئه‌له‌م
مودده‌تێكی زۆره‌ پاته‌‌خته‌ لـــــــه‌ بۆ خاقانی غه‌‌م‌

}{ نالی}

: هه‌زه‌جی هه‌شتانه‌ی خراوی كوێركراوی قرتاو/ šešaney : نتـ:[ ][ ع : هزج مثمن اخرب مكفوف محذوف : مه‌فعوولو| مه‌فاعییلو| مه‌فاعییلو| فه‌عولون ، ــ ــ ه| ه‌ ــ ــ ه | ه‌ ــ ــ ه | ه ـــ ـــ]

{
تا تایی سه‌ری توڕڕه‌یی پڕ پێچشی بادا
هه‌‌رتایه‌کی بارێکی گوڵ و نافه‌ به‌ بادا

}{ نالی}

: ره‌مه‌لی هه‌شتانه‌ی حه‌شاردراوی گوێبڕاو/ šešaney : نتـ:[ ][ ع : رمل مثمن مخبون اصلم : فا‌عیلاتون| فه‌عه‌لاتون| فه‌عه‌لاتون| فه‌علون، ــ ه ــ ــ | ه‌ ه ــ ــ | ه‌ ه ــ ــ | ــ ــ]

{
 دڵ ده‌ڵێ سه‌یری چه‌مه‌ن خۆشه‌، جه‌وابی ناده‌م
مودده‌تێكه‌ لــــــــــــه‌ قه‌فه‌سدایه‌، عه‌زابی ناده‌م

}{ نالی}

ره‌مه‌لی هه‌شتانه‌ی حه‌شاردراوی كورتكراو/ šešaney : نتـ:[ ][ ع : رمل مثمن مخبون مقصور : فا‌عیلاتون| فه‌عه‌لاتون| فه‌عه‌لاتون| فه‌عه‌لات، ــ ه ــ ــ | ه‌ ه ــ ــ | ه‌ ه ــ ــ | ه‌ ‌ه‌ ــ ]

{
لایقی مه‌خزه‌نی ته‌بعه‌ هه‌موو كه‌نزی غه‌زه‌لم
قـــــابیلی زه‌ربی ڕه‌واجه‌ زه‌ڕ و زیوی مه‌سه‌لم

}{ نالی}

: هه‌زه‌جی هه‌شتانه‌ی خراوی كوێركراوی قرتاو/hezecî šešaney qirtaw: نتـ:[ ][ ع : هزج مثمن اخرب مكفوف محذوف : مه‌فعوولو| مه‌فاعییلو| مه‌فاعییلو | فه‌عولون،  ــ ــ ه | ه ــ ــ ه| ه ــ ــ ه| ه ــ ــ]

{
ماچی ده‌مه‌كه‌ی دامێ كه‌ دامێ سه‌ر و ماڵم
بنواڕه‌ چ ســــه‌ییاده‌، چ جه‌للاده‌ به‌ حاڵم !

}{ نالی}

.

: هه‌زه‌جی هه‌شتانه‌ی ساغ/hezecî šešaney qirtaw: نتـ:[ ][ ع : هزج مثمن سالم : مه‌فاعیلون| مه‌فاعیلون | مه‌فاعیلون| مه‌فاعیلون، ه ــ ــ ــ | ه ــ ــ ــ | ه ــ ــ ــ | ه ــ ــ ــ]

{
حه‌نایی كـــــــــــــــردووه‌ په‌نجه‌ی به‌ خوێناوی دڵی زارم
ئه‌مه‌ ڕه‌نگه‌ شه‌هاده‌ت بێ كه‌ كوشته‌ی ده‌ستی دڵدارم

}{ / }
 
له‌بت میم و، قه‌دت ئه‌لف و، زوڵف چیم
ده‌زانی بـــــــــــــه‌م سێیانه‌ تالیبی چیم!

}{ نالی}
.

: هه‌زه‌جی هه‌شتانه‌یخراوی كوێركراوی قرتاو/hezecî šešaney qirtaw: نتـ:[ ][ ع : هزج مثمن اخرب مكفوف محذوف][ مه‌فعوولو| مه‌فاعییلو| مه‌فاعییلو| فه‌عولون،  ــ ــ ه| ه‌ ــ ــ ه | ه‌ ــ ــ ه | ه ـــ ـــ]

{
ئه‌ستێره‌ هه‌موو مه‌حوه‌ له‌ نێو نووری قه‌مه‌ردا
یا شــــه‌مسی جه‌ماڵت شه‌وی گێڕاوه‌ به‌ فه‌ردا؟

}{ نالی}

: هه‌زه‌جی هه‌شتانه‌ی خراوی كوێركراوی کورتکراو/hezecî šešaney qirtaw: نتـ:[ ][ ع : هزج مثمن اخرب مكفوف مقصور ][ مه‌فعوولو| مه‌فاعییلو| مه‌فاعییلو | مه‌فاعییل| مه‌فعوولو | مه‌فاعیل،  ــ ــ ه | ه ــ ــ ه| ه ــ ــ ه| ه ــ ــ | ــ ــ ه | ه ــ ــ ]

{
ئـــــــــه‌ی تازه‌جه‌وان! پیرم و ئوفتاده‌ و كه‌وتووم تا ماوه‌ حه‌یاتم
ده‌ستێ بده‌ره‌ ده‌ستی شكسته‌م، كه‌ به‌سه‌رچووم قوربانی وه‌فاتم

}

تیباق/şî lawekî: نتـ:

تەناسوب/şî lawekî: نتـ:

کینایە/şî lawekî: نتـ:

تەشابوھی ئەتراف/şî lawekî: نتـ:

.

.

.

.