یاو ¹ /yaw: ن:[ هـ، باڵ] گەیشتن، بیرەوەری.{ گیو، ل، 938}.
یاوا/yawa: نفا:[ هـ] یاوێ : گەیشتەجێ، گەییو، پێگەیشتوو.
یاوان/yawan: کتن: گەیشتن.
_____________
یاو ² /yaw: ن:[ نخ][ هـ] تا ، نۆبەتێ : بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش.
یاو ئەرە گرتەی/yaw ere girtey: ن:[ نخ][ هـ] دووچاربوونی تا، تاداگرتن. یاوگرتەرە( هـ).
یاو بڕ/yaw biř: نفا:[ نخ][ هـ] کەسێک کە نۆبەتی بۆ خەڵک دەبڕێت.
یاودار/yawdar: ئانتـ:[ نخ][ هـ] یاودارە، تادار.
یاوداری/yawdarî: ن:[ نخ][ هـ] تاداری.
یاوگرتەی/yawgitey : ن:[ نخ][ هـ] تاگرتن، دووچاربوونی تا.
یاولێبوون/yaw: کتن:[ نخ] تالێبوون، تالێهاتن.
:: یاوی لێیە :c تای لێیە.{ شێخانی، ل، 586}.
یاون/yawin: ئان:[ نخ][ هـ][ یاو+ ن] تادار.
یاو و تا/yaw û ta: نتـ:[ نخ][ هـ] گەرمی تا.{ گیو، ل، 938}.
یاو و لەرز/yaw û leriz: نتـ:[ نخ][ هـ] لەرزو تا، تا و لەرز.
.
.
_____________
یاوان/yawan: ن:[ جێۆ] بیابان، چۆڵ، هاموون.
.
.
.
.