فش/fiş: ئان:

1 – خاو.

2 – ڤل، ماندوو،

3 – [ کباک] قووڵ، گەوج، بەتاڵ

4 – [ کرتکی] چڵمی لووت، فم

5 – [ هـ] فیز.

:: بە خۆی دەفشێت : بەفیزە.{ گیو، ل، 672}. 

فشە/fişe: نتـ:[ فش+ ئە]

1 – دەنگی فیشەکی نەورۆزان و شادمانی، فیشە،

2 – گەمە، لاف، فیشاڵ، گاڵتە، گەپ، یاری، زڕتەک، زڕتۆڵە.  

فشەفش/fişefiş: ئانتـ:[ کە] خاوەخاو.  

فشەفش کردنەوە/fişefiş kirdinewe: کتپ:[ کە] بەکەسێکی هەڵگرتن، دەنگی لووتیە، بۆ دەنگی چشتێکی بەکاردەبرێت بەدەم با و هەواوە بێت. فشەی یەک لە دووای یەکتری. 

فشەکردن/fişe kirdin: کتپ: بریتییە کە خۆ هەڵکێشان، گاڵتە و گەپکردن، دەرچوونی دەنگ بە فشەوە لەچشتێک. 

فشەڵ/fişeľ: ئان: پفەڵ، فشۆڵ، زەوی خاو و خاک ڕزیو، سستەک( کە) : بۆ هەموو چشتێکی فشۆڵ بەکاردەبرێت. 

فشەوەبوون/fişewe bûn: کتن:[ کە] لە خۆبایی بوون.    

فش بوون/fiş bûn: کتن:[ فش+ بوون] هوڵۆڵبوونی چشت. نەرم بوون و هاتنەباری یەکێک لە کارێکیدا لەمەو پێش نەیوەیستبێت بیکات. دەرچوونی با لە تایەی ئۆتۆمۆبیل و ئیتر. 

فش بوونەوە/fiş bûnewe: کتن: خاوبوونەوە.  

فش پێکردن/fiş pêkirdin: کتپ: پێکردنەوە.   

فشفشە/fişfişe: ئانتـ:[ کباک] مرۆڤ و گیانداری ئەستوورن و گەورەن. بەدەنگی ماریش دەڵێن. 

فشقیات/fişqiyat: ن: گەمە، گاڵتە، گەپ، فیشقیات. 

فش کردن/fiş kirdin: کتپ: بریتییە لە نەرم بوون و هاتنەبار بۆ کردنی کارێک. 

فش کردنەوە/fiş kirdinewe: کتپ:[ کە] هەڵنان : بە کەسێکی هەڵگوتن. 

فش کرن/fiş kirin: کتپ:

1 – فم کرن : چڵم ئەستڕین. 

2 – فش کردن. 

فشکین/fişkîn: ئان:[ کباک] دەنگی لووتە، پشکین( کباک).  

فشۆڵ/fişol: ئانتـ: فشەڵ.

فش و فۆڵ/fiş û fol: ئان: تشتی فش و فۆڵ : فراوان. چشتی فشی شل و شێواو. سست، نەرم.  

فشی/fişî: نچ: پۆزایی. 

فشیان/fişiyan: کتن:[ ئاب] فشین :  داشكانی نرخ به به‌رزبوونی به‌های پاره.[ ئینگـ : Deflation].  

فشیای/fişiyay: کتپ:[ هـ] داڕستانی خووێنی لووت. 

فشین/fişîn: کتپ:[ هـ] داڕسانی خووێنی لووت. ( کباک)نیشتنەوەی شوێنی هەڵامساو و ئاوساو، ( مکـ)شانازی. 

.

بەخۆ فشین/bexo fişîn: کتپ: شانازی کردن. 

بەفشە/be fişe: : بەگاڵتە. 

:: بەفشە ڕای مەبووێرە. 

چوورە ذەنگێکە وەک دەنگی تسی وایە. 

جلی فش/cilî fiş: ئان: جلی فراوان، 

دەرپێی فش/derpêy fiş: ئانتـ: بۆ چشتێکی پتەو دەبێت کە یەکتری بەر دابێت. 

زەوی فش/zewî fiş: ئانتـ: زەویەکە دەنیشێتە سەر یەکتری. 

کەپوی فش/kepuy fiş: ئانتـ: تفنک زل و فراوان. 

:: بە دەنگی لووت ئەستڕینێش دەڵێن، بە دەنگی ماریش دەڵێن. بە پێچەوانەی چەسپ. 

لۆکەی فش/lokey fiş: ئانتـ: لۆکەی کراوە. 

.

.

.

.