شیو ¹ /şîw: ن: ئامش، ئەنایشتە، چێشت، شام، کێشت.

شیوەڵۆکە/şîweľoke: نتـ: چێشتەقوڵە. 

شیوەوار/şîwewar: نتـ: کاسەدراوسێ : ئەو چێشتەیە بۆ دراوسێی تازە دەبرێت. سفرە. 

شیوەهەینی/şîwehetinî: نتـ: چێشت بە هەژاراندانە لە ئێوارەی هەینییان دا. 

شیودانان/şîwdanan: ن: ئەنایشتە.

شیوشیوانێ/şîwşîwanê: ئانتـ: چێشتەقوڵە، شیوەقوڵە. 

شیوکردن/şîwkirdin: کتپ: چێشتی ئێوارێ، نانی شەوێ، چاشتی( هـ)، چێشت.

شیولێنان/şîwlênan: کتن: پوختەپەز.

شیوی/şîwî: نتـ:[ کباک، باد] خان و شێوی ئێواران.{ گیو، ل، 659} 

بەرشیو/berşîw: نتـ:[ بەر+ شیو] بەرکوڵ: خواردن بەر لە چێشت پێگەیشتن.

.

.

___________

شیو ² / şîw: ن:[ جێۆ] چەم، دەرە، دۆڵ، دۆڵی بچووک _ دۆڵی تەنگ، خڕ، شێو، گووهۆر، بەست. شیڤ( کباک _ شیڤاک، نەواڵ.[ ئینگـ : Valley].  

شیوەخووار/şîwexuwar: نتـ: لەوەڕاندنی ئاژەڵە ئێواران لە دووای تێبەردان و هەڵاواردنیان.

شیوەڕۆک/şîweřok: نتـ:[ ڕەوا] شیوی ناو چیایانە. 

شیوەڵە/şîweľe: نتـ: خڕ، کەند، دۆڵ، دەرە. 

شیوەڵۆکە/şîweľoke: نتـ: خڕ و کەندی گچکە.  

شیومردێر/şîwmirdêr: نتـ:[ ڕەوا] جێگایەکە ماڵاتی تۆپیوی لێ فڕێ دەدرێت. 

.

.

___________

شیو ³ /şîw: ن: جلک شووشتن، جلشۆرین، کۆڵ( هـ)، دەرگ( شە)، کووڵ( هـ)، بالاڤ( کباک).

شیوکردن/şîwkirdin: کتپ: جلک شووشتن.

.

.

_________

شیو 4 /şîw: ن: شێ.

شیوکردن/şîw kirdin: کتپ: شێکردنەوە. 

شیوکریاگ/şîwkiryag: ئانفا: شێکراوە.{ گیو، ل، 659} 

.

.

___________

شیو 5 /şîw: ن: شی : لەبەریەک هەڵپچکڕاو.{ هەژار، ل، 502}

:: پەتەکە شیو بۆتەوە. 

.

.

.

.