سوێر/swêr: ئان:[ هـ] شۆر، تێرخوێ،
سوێراووک/swêrawuk: ئانتـ:[ هـ] شۆراووک، شۆراڤک.
سوێرەکە/swêreke: نتـ:
1 – جوورە مازووێکە دەباخئ پێدەکرێت.
2 – [ جا][ خوار] شیرێژی تەڕە، کە هێشتا ووشک نەکرابێتەوە.
3 – [ خوار] خۆاردەمەنییەکە، کە لە خەستی دۆ دروست دەکرێت.
سوێرەڵووک/swêrelûk: ئانتـ:[ هـ] چشتی سوێری ناخۆش.
سوێرخوێ/swêr xwê: ئانتـ:[ هـ] خواردنێکە مەزەکەی سوێر بێت.
ئاوی سوێر/awî swêr: نتـ:[ ئاوی+ سوێر] ئاوی شۆرک، ئاوی شوێر، شۆراو، سوێراو ، ئاڤا دەریایی، روندک، سورئاڤ، شوراو، گیراڤا خوێ.[ ئینگـ : salt water , brine ]{ سەلاحەدین، ل، 99}{ کەمالنامە، ل، 1253}
زۆر سوێر/zor swêr: ئانتـ: سۆڵ _ سۆڵە( لەک).{ گیو، ل، 607}.
گوێزی سوێر/gwêzî swêr: نتـ:[ خوار] فەریکەگوێز هەر بەتوێکڵەوە لە ناو ئاو و خوێدا دادەنرێت و باشان دەکوڵێندرێت و هەڵدەگیرێت وەک شەوچەرە دەخوڕێت.
.
.
____________________________
سوێر/swêr: ن:[ ڕەنگ]
1 – سوور، سۆر.
2 – شایی، زەماوەند
تێبینی |
جاران بووک بە تارای سوور دەبرا، بۆیە پێی دەگووترا سوور |
سوێر دەرمان/swêr derman: نتـ:[ هـ] دەرمانە سوورە.
سوێرێژک/swêrêjik: ن:[ نخ][ لوری] سوورێژە.{ گیو، ل، 608}.
.
.
.
.