جۆ ¹ /co: ن:[جێۆ][ پهـ: joy ] جۆگا_ جۆگە_ جۆگەلە.
:: جۆیا ئاڤێ، جۆیا خوینێ، جۆیا ئاڤ لە نەچووی، لێ ناچت.
جۆبار/cobar: نتـ:[ ئەردە][ جۆ+ بار] جۆگە، جۆیا مەزن، ڕویباری بچووک.
{
جۆبارە، لالەزارە، وەرە سەرچەمم : ووتی
ئاشووبە ئەم بەهارە، بۆ سەبری چەم حەرام
}{ مەحوی}.
جۆڤان/covan: نتـ:[ کباک][ جۆ+ ڤان] جۆگەوان.
جۆکک/cokik: نتـ:[ کباک][ جۆ+ کک] جۆگەلەی گچکەڵە.
جۆگا/coga: نتـ:[ کشت][ جۆ+ گا] جۆگە، جۆی(کباک)، جان، جەمۆک ( هـ): جۆرە هێڵێکی گەورە یا بچووکی قووڵە، کە ئاوی پێدا دەڕوات بۆ سەرکشتوکاڵ.
جۆگە/coge: نتـ:
1 – [ جێۆ][ جۆ+ گە] ڕێڕەوێکی، ئاوییە دەڕژێتە ناو ڕێڕەوێکی ئاوی ترەوە.
2 – دەربەند.
جۆگەلە/cogele: نتـ:[ جۆگە+ ڵە] جۆگەی گچکۆلە، جیلە.
جۆگەلەی خڕ/cogeley xiř: شڕ: جلال.
جۆگەلەوان/cogelewan: نتـ:[ کشت][ جۆگەلە+ وان] جۆڤان ( کباک).
گولبژێرێک لە دەستەواژەی ( جۆگە) |
جۆگەلە/cogegele: نتـ:[ زیند][ ئینگـ : canaliculus]
جۆگەلەکان/cogegelekan: نتـ:[ زیند][ ئینگـ : canalliculi]
جۆگەلەی فرمێسک/cogeley firmêsik: شڕ:[ زیند] مخمخک، مختی.
جۆگەی چیکڵدانەیی/cogey čîkľdaneyî: نتـ:[ زیند][ ئینگـ : alveoler duct]
جۆگەی دەرکەوانە/cogey derkewane: نتـ:[ زیند][ ئینگـ : pyloric، portal canal]
جۆگەی دەرهاویشتن/cogey derhawîştin: نتـ:[ زیند][ ئینگـ : excretory canal]
جۆگەی زراو/cogey ziraw: نتـ:[ زیند][ ئینگـ : bile duct]
جۆگەی زەردێنە/cogey zerdêne: نتـ:[ زیند][ ئینگـ : yolk duct]
جۆگەی ژێرەوەیی/cogey jêreweyî: نتـ:[ ئینگـ : under flow] { رەنج, ل .591}.
جۆگەی ڤولکمان/cogey volikman:نتـ:[ زیند][ ئینگـ : volkmann’s canal]
جۆگەی کۆم/cogey kom:نتـ:[ زیند][ ئینگـ : anal canal]
جۆگەی لوولپێچە/cogey lûlpêçe:نتـ:[ زیند][ ئینگـ : cochlear duct]
جۆگەی لێژ/cogey lêj: نتـ:
1 – کەناڵی داگرتنی ئاو( بۆ شوێنی نزمتر).
2 – پلوسک، مەزریب[ ئینگـ : weather shoot] { رەنج، ل. 610}.
جۆگەی نزیک/cogey nizîk:نتـ:[ زیند][ ئینگـ : utricular duct]
جۆگەی وارتن/cogey wartin:نتـ:[ زیند][ ئینگـ : Wharton’s duct]
جۆگەی ولفان/cogey wilfan:نتـ:[ زیند][ ئینگـ : Wolffan doct]
جۆگەهاڤرس/cogehavirs:نتـ:[ زیند][ ئینگـ : Haversian canal]
جۆگەی هاوێژە/cogey hawêje:نتـ:[ زیند][ ئینگـ : ejaculatory duct]
جۆگەی هەوایی/cogey hewayî: نتـ:[ جۆگە+ ئی+ هەوا+ ئیی]
جۆگەی هێلکە/cogey hêlke: نتـ:[ زیند][ ئینگـ : ovi duct]
جۆی/coy: نتـ:[ هـ] جۆگە، ئاوەڕۆ، جۆک، دێراو.
جۆیەبار/coyebar: نتـ:[ ڕۆژ][ جۆ+ یە+ بار] خاکێکە ئاوەزێ بێت و پڕبێت لە کانی وکانیاو.
جۆیبار/coyibar: نتـ:[ ڕۆژ][ جۆ+ ی+ بار] گوێ جۆگە، کەناری جۆگە.
{
مەیلی کردە جۆیباران سەروی گوڵ ڕووخساری من
جەننەتێکی دیکەیە ئەمڕۆ کەناری جۆیبار
}{ وەفایی}.
.
.
.
.