لفکە/lifke: ن:[ کەرەستە]

1 – بەتارە( ئەردە)، فڵچە، گرکچە : ئەو گەسکەی جۆڵا بوزوی پێ چرێش دەدات.

2 – لفک، لووفک( دزە)، لیف، لیفە، لیفگ، لیفکە، لییڤە : پێشۆرێکە لە خوری یان پرزەی ڕووەک دەچندرێت و لە گەرماو ، خەڵک خۆی پێدەشۆن.{ گیو، ل، 838}.   

:: لییفکەی گەرماوێ. 

3 – [ هـ] لکی شەدە و جامەدانییە کە بەر دەدرێتەوە یان کلکەی پەراوێزی دەسماڵی سەرپێچ و سەرپۆش

لفکە چن/ lifke çinî: نفا: ئەو کەسەی کە لفکە بچنێت.  

لفکە چنی/lifke çinî: نچ:  کار و پیشەی لفکە چنین. 

لفکە چنین/lifke çinî: نچ: ئەم پیشەیە زیاتر هی ژنان بووە. 

لفکە چنیەی/ifke çiniyey: کتپ: لفکە جنین. لفکە تەنین.  

لفکە شامی/lifke şamî: نتـ: کوودوولفکە. 

بەلفکە شۆردن/lifke şordin: کتپ:

چونێتی دروستکردنی لفکە/çonêtî dirustkirdnî lifke: نتـ: 

.

.

.

.