چرێش/çirêş: ن:[ ڕوو] ئەسرێلک( خۆ)_ ئهسترێلک( هـ)، خوژە، سترک، سرێش _ سریش( هـ)، شرێز( کباک) : گیایەکە بنەکەی ووشک دەکرێتەوە، دەکوترێت وەکوو گیراوەوەی کەتیرە بۆ بەرگ تێگرتنی پەرتووک و چشتی تر بەکاردەهێندرێت.
چرێشاوی/çirêşawî: ئانتـ:[ چرێش+ ئاو+ ی] مەزەڵۆ (کباک)، سمغدار.
چرێشە/çirêşe:نتـ:[ چرێش+ ـە] چەسپ، کەتیرە، جیوە و تشتێکی دیکەیە. کە بگیڕێرتەوە.
.
.
.
.